سزای ته‌مه‌لی: پیلان هه‌یه بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد
چاوپێکەوتن 12:40 PM - 2019-06-23.
سزای ته‌مه‌لی، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی ژیان باس له پرسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی توركیا‌و ئاینده‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیاو ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌و پرسی چاره‌نووسی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه ده‌كات له‌گه‌ڵ ره‌وشی كورد له‌كوردستانی باكوور‌و هه‌ڵوێستی ووڵاتانی رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی توركیا به‌رامبه‌ربه كوردستانی باكوور‌و رۆژئاوای كوردستان.
له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له توركیا گوزه‌ر ده‌كات پرسی كورد به‌ره‌و كوێ؟
سزای ته‌مه‌لی: ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردوو به‌هۆی سیاسه‌ته خراپ‌و تاكڕه‌وییه‌كانی ئاكپارتی له‌توركیا هاتۆته ئاراوه‌و به‌رده‌وامیشی هه‌یه، بێگومان چاره‌نووسی كورد‌و توركیش ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی‌و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری نه‌رێنی دروستكردووه بۆ پرسی دیموكراسی‌و ئازادی له توركیا‌و بابه‌تی حوكمڕانی له‌توركیاوه له‌سیسته‌مێكی دیموكراسیه‌وه به‌ره‌و سیسته‌مێكی دیكتاتۆری ده‌ڕوات.
ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردوو به‌هۆی سیاسه‌ته خراپ‌و تاكڕه‌وییه‌كانی ئاكپارتی له‌توركیا هاتۆته ئاراوه‌و به‌رده‌وامی هه‌یه، حوكمڕانی له‌سیسته‌مێكی دیموكراسیه‌وه به‌ره‌و سیسته‌مێكی دیكتاتۆری گۆڕی
كه‌واته ئه‌كرێت بڵێین سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان‌و ئاكپارتی به‌ئاراسته‌ی له‌ناوبردنی پرسی كورده له توركیا؟
سزای ته‌مه‌لی: ئه‌گه‌رچی له‌توركیا هه‌وڵی به‌رده‌وام‌و به‌رنامه‌ڕێژی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی داگیركاری‌و سه‌ركوتكردن له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ره‌وایه‌تی پێبدرێت، پیلان هه‌یه به‌وه‌ی له‌رێگه‌ی شه‌ڕو سه‌ركوتكردنه‌وه بوونی كورد بسڕنه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت سته‌مكاران له‌وه تێبگه‌ن كه‌پرسی كورد پرسێكی هاوبه‌ش‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و پێویستی به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه نه‌وه‌ك سڕینه‌وه‌و له‌ناوبردن، چونكه ئیتر پرسی كورد به‌ته‌نیا پرسێكی ناوخۆیی نیه، به‌ڵكو پرسێكی جیهانیه‌و له‌توركیاشدا چاره‌سه‌ری پرسی كورد به‌مانای چاره‌سه‌ری دیموكراسی دێت‌و پێویسته له‌سه‌ر ئاكه‌په واز له سیاسه‌تی پاكتاوكردنی كورد‌و سه‌ركوتكردنی بهێنێت، چونكه ئاكه‌په نیه‌تی شه‌ڕه له‌دژی گه‌لی كورد. له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك شه‌ڕده‌كات له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆی‌و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، به‌ڵام ئێمه وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی له ئاشتی‌و ئازادی ده‌كه‌ین‌و درێژه به رێبازه‌كه‌مان ده‌ده‌ین‌و له‌رێگه‌ی تێكۆشانه‌كانمانه‌وه ئاكه‌په تێك ده‌شكێنین‌و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل گیراونه‌ته‌به‌ر شكستیان پێده‌هێنین.
پێشێلكاری‌و سه‌ركوتكردنی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌به‌رامبه‌ر كورد به‌گشتی تاچه‌ند كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه، به‌بڕوای ئێوه چاره‌سه‌ری پرسی كورد به‌چی ده‌گات؟
سزای ته‌مه‌لی: ئه‌گه‌رچی چوار ساڵی رابردوو بۆ گه‌لی كورد له‌توركیا ساڵانێكی تاقه‌ت پڕوكێن بوو به‌ڵام كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌بوو، به‌نمونه به‌هه‌زاران ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په كه‌وتنه كونجی زیندانه‌كان‌و به سه‌دان چالاكوان‌و سیاسه‌توانانی كورد‌و په‌رله‌مانتارانی كورد‌و هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په ده‌ستگیركران، ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاره‌وانی ناوچه كورییه‌كان‌و قه‌یومیان بۆ ٩٦شاره‌وانی ئێمه دانا، ئه‌م سه‌ركوتكاری‌و په‌لاماردانه به‌مه‌به‌ستی ترساندن‌و پاشگه‌زبونه‌وه‌ی ئێمه گیرانه‌به‌ر، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و سته‌مكارییانه‌ی ئه‌نجامدران نه‌ك نه‌یانتوانی كورد پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه له داوا ره‌واكانی، به‌ڵكو ئێمه‌و هه‌ڤاڵه‌كانمان‌و گه‌لیشیان زیاتر هاندا، به‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر داواكارییه‌كان‌و به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌ل‌و وره‌ی ئێمه‌یان زیاتر به‌رز كرده‌وه بۆتێكۆشان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان. ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌دژی گه‌لی كورد‌و ئێمه هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه باش له‌وه تێبگه‌ن ئێمه كۆڵناده‌ین‌و به‌رده‌وام ده‌بین، تاوه‌كو كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت هیچ كێشه‌یه‌كی تر له توركیا چاره‌سه‌ر نابێت‌و تاكه كلیلی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردیش له توركیا ئیمرالییه.
تاوه‌كو كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت هیچ كێشه‌یه‌كی تر له توركیا چاره‌سه‌ر نابێت‌و تاكه كلیلی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردیش له توركیا ئیمرالییه
باستان له ئیمراڵی كرد، پرسی گۆشه‌گیری‌و چاره‌نووسی ئۆجه‌لان به‌كوێ گه‌یشتووه؟
سزای ته‌مه‌لی: به‌داخه‌وه توركیا له یاسا دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌و بابه‌تی گۆشه‌گیری بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێشێلكردنی یاسا‌و به‌وهۆیه‌وه ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا له‌ژێر گۆشه‌گیریدایه‌و چاره‌نووسی به‌رێز ئۆجه‌لان له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیایه‌و ئه‌و ده‌توانێت چاره‌نووسی یه‌كلایی‌و دیاری بكات، به‌داخه‌وه بابه‌تی گۆشه‌گیری به‌رێزیان به‌رده‌وامه‌و ئه‌و دیدارانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامدرا به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه‌ئیتر گۆشه‌گیری كۆتایی پێهات بێت، به‌ڵكو پێویسته له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه گۆشه‌گیری بشكێندرێت‌و به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر به‌رێز ئۆجه‌لان، ئه‌گه‌ر توركیا له سیاسه‌تی گۆشه‌گیریی خۆی رزگار بكات ئه‌وا به‌دڵنیایی رێگای ئاشتی‌و دیموكراسی له‌توركیادا ده‌كرێته‌وه‌و توندوتیژی‌و شه‌ڕ كۆتاییان پێدێت. پێویسته هه‌ركه‌سێك له به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیریی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت‌و له به‌رامبه‌ر دیكتاتۆری هه‌ڵوێست‌و فشاره‌كان له‌ئاستی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیشدا چڕتر بكرێنه‌وه تاوه‌كو گۆشه‌گیری بشكێندرێت، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه رێگه بدرێت به‌رێز ئۆجه‌لان به‌شداری له‌كاری سیاسی بكاته‌وه، چونكه ئۆجه‌لان هێزی سه‌ره‌كی‌و دیاریكه‌ری سیاسه‌تی توركیایه‌و سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی توركیا پێویستی به سیاسه‌تی ئۆجه‌لانه.
به‌بڕوای ئێوه له‌دووباره هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسته‌نبوڵ جارێكی تر ئاكپارتی ده‌توانێت ئه‌و شاره به‌ده‌ست بهێنێته‌وه؟
سزای ته‌مه‌لی: به‌بڕوای من ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئاكپارتی بێ ئه‌نجامن‌و گه‌ل هه‌رگیز رێگه به‌وه‌نادات جارێكی تر ئاكپارتی ئیسته‌نبول به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، ئێمه‌ش له دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا جارێكی تر هێزی خۆمان به‌كارده‌هێنینه‌وه‌و پیشانی شكستخواردوه‌كانی ده‌ده‌ین كه‌ده‌بێت ئه‌نجامی شكسته‌كانیان قبوڵ بكه‌ن، هیوادارم گه‌لانی توركیا ده‌نگ بده‌نه‌وه به دیموكراسی‌و به ئاشتی، چونكه پێویسته له‌دوای٢٣ی حوزه‌یرانه‌وه له توركیا دیموكراسیه‌ت به‌هێزتربێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی شكستپێهێنانی ئه‌وانه دێته‌ئاراوه كه بارودۆخی توركیایان گه‌یانده ئه‌م رۆژه، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری‌و ئاشتی له‌توركیا زه‌برێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌و له‌كه‌داربووه. به‌دڵنیایی كۆتایهێنان به‌و دۆخه‌ش كاری ئێمه‌یه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ كۆتایهێنان به‌نادادی‌و ئه‌و شه‌ڕو سته‌مكاریی‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی له توركیادا پیاده‌ده‌كرێت‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌ده‌ین بۆ چه‌سپاندن‌و هێنانه‌دی دیموكراسی‌و ئاشتی.
رێگه بدرێت ئۆجه‌لان به‌شداری له‌كاری سیاسی بكاته‌وه، چونكه سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی توركیا پێویستی به سیاسه‌تی ئۆجالانه.
له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبول كورد ده‌نگ به‌كێ ده‌دات‌و هه‌ده‌په پشتیوانی له كامه كاندید ده‌كات؟
سزای ته‌مه‌لی: به‌دڵنیایی ئێمه پشتیوانی ته‌واو له كاندیدی جه‌هه‌په وه‌ك لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر كاندیدی ئاكپارتی‌و مه‌هه‌په كه‌هۆكاری شكستی ئاشتی‌و دیموكراسین له توركیادا، ئێمه به‌ده‌نگه‌كانمان جارێكی تر هێزی خۆمان پیشانی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه كه به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م دیموكراسی‌و له‌هه‌وڵی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریدان، داواكارم له ده‌نگده‌رانی كورد‌و ئازادیخوازان به‌ده‌نگه‌كانیان جارێكی تر شكست به هه‌وڵه‌كانی ئاكپارتی‌و مه‌هه‌په بهێنن له‌پێناوی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت.
پرۆفایل
سه‌زای ته‌مه‌لی ساڵی 1963 له ئیسته‌نبول له دایكبووه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌كادیمیدا گه‌وره بووه‌و باوكی مامۆستای زانكۆی ئیسته‌نبول بووه، سه‌زای له به‌شی دارایی زانكۆی ئابووریی ئیسته‌نبولدا خوێندنی ته‌واوكردووه. دكتۆرای به ده‌ستهێناوه‌و بووه‌ته مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی ئیسته‌نبول‌و پسپۆڕی بواری دارایی. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستیی زانكۆی ئیسته‌نبوڵه، له‌گه‌ڵ كاری ئه‌كادیمی‌و مامۆستایی له زانكۆ كاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه مه‌ده‌نی‌و چه‌په‌كاندا كردووه، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)یه. له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی 2015دا له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه كراوه به پاڵێوراوی بازنه‌ی دووی هه‌ڵبژاردن له ئیسته‌نبول‌و سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێناوه‌و له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په چووه په‌رله‌مانی توركیا، به‌هۆی شاره‌زایی‌و پسپۆڕییه‌كه‌یه‌وه وه‌ك به‌رپرسی سیاسه‌تی ئابووریی هه‌ده‌په كاریكردووه. هاوكاتیش راوێژكاری ئابووری‌و دارایی ئه‌و حزبه بووه. له 11-02-2018 له‌گه‌ڵ په‌روین بوڵدان وه‌ك هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردرا.
PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی ژیان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26