ئاگادارییەك بۆ ئەوانەی منداڵی ئۆتیزیمان هەیە
ئاگاداری 04:02 PM - 2019-06-16
.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی خانەوادەی توشبوانی ئۆتیزم ئاگادار دەكاتەوە كە سەردانی لیژنەكانیان بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زانیاری بۆ منداڵەكانیان.
بەمەبەستی كۆكردنەوەی داتاو زانیاریی پێویست لە سەر منداڵان و تووشبوانی ئۆتیزم و خانەوادەكانیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و سودوەرگرتن لەو زانیاریانە بۆ دانانی بەرنامەو پلان و دەركردنی بڕیارو ڕێنمایی نوێدا بەشی پلان و بەدواداچوون لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان ئاگاداری ئەو خێزانانە دەكاتەوە كە تووشبوی خودتەنهایی (ئۆتیزم)یان هەیە لە بەرواری (١٨ی ٦ی ٢٠١٩)ەوە بۆ ماوەی مانگێك سەردانی لیژنەكانمان بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی زانیاریی بۆ منداڵەكانیان، بەڕەچاوكردنی ئەم زانیارییانەی خوارەوە:
یەكەم/ بەڵگەنامە پێویستەكان و كاتەكانی تۆماركردن:
١ـ وێنەیەك لە ناسنامەی باری شارستانی تووشبوو بە ئۆتیزم.
٢ـ وێنەیەك لە كارتی زانیاری خێزان.
٣ـ وێنەیەك لە لیژنەی پزیشكی یان ڕاپۆرتی پزیشكی كە پیشانی بدات منداڵەكە ئۆتیزمی هەیە.
٤ـ دوو وێنەی كەسی تووشبوو بە ئۆتیزم.
٥ـ كاتەكانی تۆماركردن: لە ڕۆژانی یەكشەممە بۆ پێنجشەممە، سەعات (8.30 بۆ 1.30).
دووەم/ شوێنەكانی پڕكردنەوەی فۆرم و ناونیشانەكانیان:
١ـ ناوشاری سلێمانی و دەروبەری:
أ ـ بەرێوەبەرایەتی چاودێری كەمئەندامانی سلێمانی:
ناونیشان: سلێمانی، گەڕەكی چوارباخ، ، ژمارە تەلەفوون( ٠٥٣٣١٧٠٣٥٦ ).
ب ـ سەنتەری ئۆتیزم:
ناونیشان: سلێمانی، گەڕەكی كارێزە وشك، پشت دەزگای شەهیدان، ژمارەی تەلەفۆن(٠٥٣٣٢٠٨١١٨)
ج ـ قەزای دووكان:
ناونیشان: شارۆچكەی دوكان، بینای دایەنگەی دووكان، ژمارە تەلەفوون(٠٧٧٣٦٩٩٠٥٩١).
د ـ قەزای چوارتا:
ناونیشان: شارۆچكەی چوارتا، بینای دایەنگەی چوارتا، ژمارە تەلەفوون( ٠٧٧٠٢٢١٠٢١٨)
ه - شارەدێی بازیان:
ناحیەی بازیان، بینای دایەنگەی بازیان، ژمارە تەلەفۆن (٠٧٧١٤١٦٤٣٨٣).
٢ـ بتوێن/ پشدەر:
أـ ڕانیە، بەرێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی، گەڕەكی كێوە ڕەش، نزیك ئامادەیی پێنجی ئازار، ژمارە تەلەفوون: (٠٧٥٠١٠٥٤٢١٥ – ٠٧٥٠١٥٢٠٧٣٧).
ب ـ قەڵادزێ: بنكەی چاودێری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان، گەڕەكی ئاشتی، نزیك بنكەی ئاسایش، ژمارە تەلەفوون:(٠٧٥٠١١١٨٩٠٨).
٣ـ بەڕێوەبەرایەتی چاودێریو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی چەمچەماڵ.
ناونیشان: چەمچەماڵ، ڕێگای شوان، تەنیشت مزگەوتی فەقێ، ژمارە تەلەفون: (8970013).
٤ـ بەڕێوەبەرایەتی چاودێریو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی دەربەندیخان.
ناونیشان: قەزای دەربەندیخان، نزیك شەقامی سەرەكی دەربەندیخان، پشت قاوەخانەی كلتوری، ژمارە تەلەفون:(٠٧٧٠١٥٦٣٣٥٠).
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی
١٦ی ٦ی ٢٠١٩
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
09:07 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
02:49 PM - 2026-06-06 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
06:55 PM - 2026-06-06
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
04:24 PM - 2026-06-06
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
01:38 PM - 2026-06-06
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
11:55 AM - 2026-06-06
زۆرترین خوێنراو
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
کوردستان 06:55 PM - 2026-06-06 -
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
کوردستان 04:24 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
کوردستان 04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
کوردستان 02:49 PM - 2026-06-06 -
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06 -
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: رێككهوتن لهسهر مووچهی ههرێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06




.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

