ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداڵی ئۆتیزم-یان هه‌یه
ئاگاداری 12:28 PM - 2019-06-16
.
ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیه‌وه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵی (ئۆتیزم)یان هه‌یه.
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاریی پێویست له‌سه‌ر منداڵان و توشبوانی ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و سودوه‌رگرتن له‌و زانیاریانه بۆ دانانی به‌رنامه‌و پلان و ده‌ركردنی بڕیار‌و ڕێنمایی نوێ‌دا، به‌شی پلان و به‌دواداچوون له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ئاگاداری ئه‌و خێزانانه ده‌كاته‌وه كه توشبوی خودته‌نهایی (ئۆتیزم)یان هه‌یه له به‌رواری 18ی 6ی 2019ه‌وه بۆ ماوه‌ی مانگێك سه‌ردانی لیژنه‌كانمان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانیاریی بۆ منداڵه‌كانیان، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان:
1ـ وێنه‌یه‌ك له ناسنامه‌ی باری شارستانی تووشبوو به ئۆتیزم.
2ـ وێنه‌یه‌ك له كارتی زانیاری خێزان.
3ـ وێنه‌یه‌ك له لیژنه‌ی پزیشكی یان ڕاپۆرتی پزیشكی كه پیشانی بدات منداڵه‌كه ئۆتیزمی هه‌یه.
4ـ دوو وێنه‌ی كه‌سی تووشبوو به ئۆتیزم.
5ـ كاته‌كانی تۆماركردن: له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه بۆ پێنجشه‌ممه، سه‌عات (8.30 بۆ 1.30).
دووه‌م/ شوێنه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم و ناونیشانه‌كانیان:
1ـ ناوشاری سلێمانی و ده‌روبه‌ری:
ا ـ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی:
ناونیشان: سلێمانی، گه‌ڕه‌كی چوارباخ، ، ژماره ته‌له‌فوون( ٠٥٣٣١٧٠٣٥٦ ).
ب ـ سه‌نته‌ری ئۆتیزم:
ناونیشان: سلێمانی، گه‌ڕه‌كی كارێزه وشك، پشت ده‌زگای شه‌هیدان، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن(٠٥٣٣٢٠٨١١٨)
ج ـ قه‌زای دووكان:
ناونیشان: شارۆچكه‌ی دوكان، بینای دایه‌نگه‌ی دووكان، ژماره ته‌له‌فوون(٠٧٧٣٦٩٩٠٥٩١).
د ـ قه‌زای چوارتا:
ناونیشان: شارۆچكه‌ی چوارتا، بینای دایه‌نگه‌ی چوارتا، ژماره ته‌له‌فوون( ٠٧٧٠٢٢١٠٢١٨).
ه - شاره‌دێی بازیان:
ناحیه‌ی بازیان، بینای دایه‌نگه‌ی بازیان، ژماره ته‌له‌فۆن (٠٧٧١٤١٦٤٣٨٣).
٢ـ بتوێن/ پشده‌ر:
اـ ڕانیه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌ڕه‌كی كێوه ڕه‌ش، نزیك ئاماده‌یی پێنجی ئازار، ژماره ته‌له‌فوون: (٠٧٥٠١٠٥٤٢١٥ – ٠٧٥٠١٥٢٠٧٣٧).
ب ـ قه‌ڵادزێ: بنكه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان، گه‌ڕه‌كی ئاشتی، نزیك بنكه‌ی ئاسایش، ژماره ته‌له‌فوون:(٠٧٥٠١١١٨٩٠٨).
3ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ.
ناونیشان: چه‌مچه‌ماڵ، ڕێگای شوان، ته‌نیشت مزگه‌وتی فه‌قێ، ژماره ته‌له‌فون: (8970013).
4ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان.
ناونیشان: قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان، پشت قاوه‌خانه‌ی كلتوری، ژماره ته‌له‌فون:(٠٧٧٠١٥٦٣٣٥٠).
PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
09:07 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
02:49 PM - 2026-06-06 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
06:55 PM - 2026-06-06
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
04:24 PM - 2026-06-06
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
01:38 PM - 2026-06-06
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه‌ی هه‌رێم كراوه
11:55 AM - 2026-06-06
زۆرترین خوێنراو
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
کوردستان 06:55 PM - 2026-06-06 -
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
کوردستان 04:24 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
کوردستان 04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
کوردستان 02:49 PM - 2026-06-06 -
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06 -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه‌ی هه‌رێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06




.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

