riklam

خاوەن پرۆژەكانی سەر زێی بچوك ئاگادار دەكرێنەوە

ئاگاداری 10:23 PM - 2019-03-25
.

.

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکـــان ئاگاداریەک بڵاو دەکاتەوە و خاون پڕۆژەکانی سەر زێی بچوک ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ بە نوسراوی ژمارە ۱۲۸ لە بەرواری ۲٥-۳-۲۰۱۹ ئاگاداری قایمەقامیەتی قەزای دوکان و کۆیەوناحیەی ئاشتی و تەق تەق و سێگرتکان دەکاتەوە، کە خاوەنی پڕۆژەکان ئاکادار بکەنەوە لەم بەروارەوە تا کۆتای مانگی پێنجی ئەم ساڵ دور کەونەوە له زێی بچوک تا تۆشی زیان نەبن.

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکـــان ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە بەهۆی سەر ڕێژ کردنی دەریاچەی دوکان ئاستی ئاوی زێی پچوک بەرزدەبێتەوە و زیان بەو شوێنانە دەگات کە زیادەڕۆییان کردۆتە سەر زێی بچوک.

هەروەك پێشبینیش دەكرێت تا کۆتای مانگی ئازار دەریاچەی دوکان سەر ڕێژ بکات،لەساڵی ۱۹۸۸تا ئێستا ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان سەر ڕێژی نەکردوە.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد -دوکان 

35345.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket