وته‌بێژی یه‌كێتی: دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان قورس‌تر ده‌كات
ی.ن.ک 12:48 PM - 2019-02-20.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی ڕه‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پێی وایه به‌ر له دانیشتنی په‌رله‌مان قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كان باشتر بووه و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان قوورستر ده‌كات.
ڕۆژی 18 ی مانگ په‌رله‌مانی كوردستان به بێ یه‌كێتیی كۆ بووه‌وه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڵبژارد، یه‌كێتییش ئاشكرایكرد هه‌تا ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی واژۆ نه‌كه‌ن ئاماده‌ی چوونه په‌رله‌مان نین.
له‌تیف شێخ عومه‌ر له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاشكرایده‌كات ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌چووبایه‌ته دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌گه‌ری دواخستنی دانیشتنه‌كه زۆر ده‌بوو ده‌كرا لێكتێگه‌یشتنی زیاتر دروست ببێت و ده‌شڵێت، گله‌ییمان له گۆڕان هه‌یه كه چوونه‌ته دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه.
با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، له دوای دانیشتنی په‌رله‌مان یه‌كێتیی چۆن بیر له ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كاته‌وه، هیچ ده‌گۆڕێت؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: ته‌نها شت كه ئه‌گۆڕێ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی پێش دانیشتنی په‌رله‌مان به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرا زه‌حمه‌تتر بووه، په‌رله‌مان دانیشتووه و چه‌ند بڕیارێكیشی داوه، به‌ڵام گفتوگۆ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت نه‌ك له‌م كێشه‌دا به‌ڵكو له هه‌موو كێشه‌كاندا.
بۆچی له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: نه‌گه‌یشتین به ڕێككه‌وتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ڕێككه‌وتنێكی مه‌بده‌ئیمان هه‌بوو له پێنجی شوباتدا واژۆ كرابوو وه‌كو ده‌رگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، پارتی ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه نه‌سه‌لماند و گره‌نتی ئه‌وه‌ی نه‌داینێ كێشه‌كان له واده‌ی خۆیدا چاره‌سه‌ر بكات.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وه هاتبوو پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردرێت؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: به‌ڵێ ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه و كرۆكه‌كه‌ی ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ دانیشتنی په‌رله‌ماندا بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش دابنیشێت بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتیی و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
ئێوه چۆن زانیتان پارتی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نابێت؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: له‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هه‌مان بوو گره‌نتییه‌كمان ده‌ست نه‌كه‌وت كه دڵنیامان بكات له‌وه‌ی پارتی له كات و وه‌ختی خۆیدا ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌كات.
بۆچی پارتی نایه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و پاكێجانه‌ی ئێوه و به تایبه‌ت كه‌ركوك ڕێك بكه‌وێت، ئه‌وان قسه‌یان چییه له به‌رامبه‌ردا؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌وێته مه‌یدانی ته‌حلیله‌وه له خۆیان بپرسن بۆچی نایانه‌وێت، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین بۆچی ده‌مانه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناسروشتییه‌ی له كه‌ركوكدا هه‌یه سه‌ره‌تا و كۆتاییه‌كی بۆ دابنێین له ڕێگه‌ی دانانی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتییه‌وه به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن، به هاوكاریی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك باری ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك.
پلانی دووه‌می ئێوه چییه؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: ناتوانم ئێستا پلانی دووه‌متان پێ بڵێم، به‌ڵام یه‌كێتیی بۆ هه‌موو پێشهاتێك مه‌وقیفی هه‌یه و پلانیشی هه‌یه.
تا كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی به‌و جۆره ده‌ڕۆن؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: تا ده‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، له هه‌موو بارودۆخێكدا چی بێت قه‌راری ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا به گفتوگۆ ده‌بێت.
ئه‌گه‌ری نه‌چوونه ناو حكومه‌تتان هه‌یه؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییدا كراوه‌یه.
هیچ هۆشدارییه‌كتان داوه به پارتی؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: گه‌وره‌ترین په‌یامی ئێمه ئه‌وه بووه كه سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی به یه‌ك ده‌نگ سوور بووه له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی و بایكۆتی په‌رله‌مانمان كرد.
باس له‌وه ده‌كرێت هۆشداریتان داوه به گۆڕان به‌شداریی دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌كات، ئه‌وه ڕاسته؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: گۆڕان حزبێكی سیاسییه ئێمه هۆشداری ناده‌ین به حزبه سیاسییه هاوكاره‌كانمان، به‌ڵكو داوامان له گۆڕان كردووه كه ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرێت كه پێكهێنانی حكومه‌ت و پڕۆسه‌ی سیاسیی ته‌ندروست له‌م كوردستانه‌دا به‌بێ یه‌كێتیی ناچێت به‌ڕێوه و پێویسته ئه‌وان ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرن.
به‌شداریی گۆڕان له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا چی له‌لای یه‌كێتیی درووست كردووه، ئایا به په‌یوه‌ندیه‌كانتاندا ده‌چنه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا، به‌تایبه‌تی له حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: ئێمه گله‌ییمان له براده‌رانی گۆڕان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شێك بوونایه له‌و بڕیاره‌ی كه دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ چه‌ند ڕۆژێك دوا بخرایه، ڕه‌نگه فرسه‌تی زیاتر و لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له به‌ینی ئێمه و پارتیدا بهاتایه‌ته ئاراوه و چانسێكی زیاتر بۆ هێمنیی هه‌رێمی كوردستان بهاتایه‌ته ئاراوه.
هیچ كاندیدێكی دیاریكراو هه‌یه بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، وه‌كو یه‌كێتیی ده‌تانه‌وێت یه‌كێتیی بێت یان به كاندیدێكی بێلایه‌ن ڕازی ده‌بن؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: به كاندیدی بێلایه‌ن ڕازی نابین، وتومانه كاندیدی یه‌كێتیی بێت به‌ڵام له نێو چه‌ند كاندیدێكی یه‌كێتییدا ئه‌كرێ یه‌كێكیان بێت، به هیچ كاندیدێكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ڕازی نابین و ئیستحقاقی خۆمانه كاندیده‌كه یه‌كێتیی بێت.
PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27