riklam

فێستیڤاڵی هونه‌ری سلێمانی- سنه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئاگاداری 10:58 PM - 2019-02-16
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی به‌هاوكاری ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ فێستیڤاڵی هونه‌ری سلێمانی - سنه‌ له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ سازده‌كات كه‌ تیایدا چه‌ند چالاكییه‌ك له‌خۆده‌گرێت له‌وانه‌.

- رۆژی یه‌كه‌م 19-2-2019 كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی هاوبه‌شی شێوه‌كارانی سلێمانی و سنه‌ كه‌ 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

رۆژی دووه‌م سه‌عات 10 پانێلێكی تایبه‌ت له‌نێوان شێوه‌كارانی سلێمانی و سنه‌ له‌ژێر ناوی چۆنێتی گه‌شه‌كردنی هونه‌ر له‌شاردا، سه‌عات 4 له‌ ته‌لاری هونه‌ر ئاهه‌نگێكی میوزیك و گۆرانی سازده‌كرێت كه‌ دوو گروپی میوزیك له‌شاری سلێمانی و شاری سنه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن و هاتن بۆ هه‌موانه‌.

- رۆژی سێیه‌م و چواره‌م پیشانگه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو سه‌ردانی چه‌ند ناوه‌ندێكی هونه‌ری ده‌كه‌ن.

PUKmedia

 

2222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket