riklam

گۆنا بە پەت و بزمار جوانترین تابلۆ دەنەخشێنێت

ژنان‌ 05:59 PM - 2019-02-13
.

.

خاتونی دەست رەنگین گۆنا عوسمان بە پەت و بزمار و تەختە تابلۆی قەبارە جیاواز بە جۆر و نەخش و رەنگی جیاجیا دەنەخشێنێت و پەیامیش بۆ خانمان دەنێرێت کە لە بەدیهێنانی خەونەکانیان بێ هیوا نەبن.

گۆنا عوسمان خانمێکی دانیشتوی شاری سلێمانیە و تەمەنی ٢٦ ساڵانە و دەرچووی بەشی ژمێرییاریە و لە ئێستادا کار لەسەر هونەری سترینگ ئاڕت دەکات، کە ئەم هونەرە بە بزمار و پەت دەکرێت و لەسەر تەختە دەنەخشێنرێت.

گۆنا لە دیدارێکی لەگەڵ PUKmedia لەبارەی مێژووی ئەم هونەرە دەڵێت: هونەری سترینگ ئارت هونەرێکی جیهانیە، مێژووی سەرهەڵدانی ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدە، لەلایەن خاتونێکی بەریتانی بە ناوی ماری ئڤرست بۆڵ کە مامۆستای بیرکاری بووە، سەرەتای هونەر بە تابلۆی خڕ دەستی پێکردوو کە بۆ زیاتر تێگەیاندنی خوێندکاران بووە لە نەخشەی خڕ و جیا کردنەوەی بە ڕەنگەکان دواتر ئەم هونەرە کراوە بە کتێب و لە زانکۆی کامبریج واک خوێندراوە.

9800789.jpg

هاوکات لەبارەی چۆنێتی ئاشنابونی بەم هونەرە وتی: سەرەتای دەست پێکردنم بە کاری سترینگ ئاڕت یان هونەری پەت و بزمار، دوو ساڵ پێش ئێستا لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوبەوە ئەم کارەم بەرچاوکەوت و سەرنجی ڕاکێشام و خۆمم تیایدا بینییەوە، پاشان بە دەرفەتم زانی چونکە ئەم هونەرە لە کوردستان کەمە و خەڵک کەمتر ئاشنای ئەم کارەیە.

گۆنا لەکارەکانیدا چی بەکاردەهێنێت؟ تەواوکردنی کارێک چەند کاتی دەوێت؟

گۆنا: لە کارەکەمدا تەختە و بزمار و پەت  بەکار دەھێنم، تابلۆ بۆ تابلۆ ئەگۆڕێت هەندێک تابلۆ لە ماوەی ۲ سەعات تەواو ئەبێت هەندێکیشیان کاتی زۆر ئەوێت، بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت ڕوخسارێک (Face) دروست بکەیت ۷ بۆ ۱٠ ڕۆژ دەخایەنێت، چونکە ئەم هونەرە بابەتێکی دیاریکراو نیە ئەم کارە چەند بابەتێک و چەند هونەرێک لەخۆ دەگرێت بۆ نمونە زەخرەفە، ئەندازەیی، خطاطی، وێنەکێشان هەر کارێک و شێوازێکی جیاوازی خۆی هەیە.

678.jpg

پێشانگات کردوەتەوە بۆ کارەکانت؟

گۆنا: تا ئێستا پێشانگام نەکردوەتەوە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا تابلۆکانم لە پێشانگایەکی تایبەت بە خۆم نمایش ئەکەم.

ئەم خاتونە هونەرمەندە لەسەر داوای هاووڵاتیان دیزاین دەکات و لەسەر ئەو کارانەش کە بۆ خەڵکی دەکات بەپێی گەورە و بچوکی و ئاڵۆزی کارەکە نرخ دادەنێت.
ئەو پەیامێک ئاڕاستەی خانمان دەکات کە بەردەوام بن و کۆڵ نەدەن لە بەدی هێنانی خەون و ئاواتەکانیان و سوپاسی هاوسەرەکەشی دەکات کە زۆر هاوکاری دەکات.

گۆنا ئاواتی گەورەی ئەوەیە پەرە بەم هونەرە بدات و زیاتر بە کوردستانی بناسێنێت و بە جیهانیشی رابگەیەنێت کە کورد بێ بەش نیە لەم جۆرە کارانە.

لە کۆتایی وتەکانیشیدا سوپاسی PUKmedia دەکات بۆ بەسەرکردنەوەی.


PUKmedia هاژە باست

 

 

123.jpg

121.jpg

142.jpg

789.jpg

980.jpg

78870.jpg

 

1234.jpg

1231.jpg

888.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket