مامۆستایه‌كی زانكۆ به ئۆنلاین وانه ده‌ڵێته‌وه
چاوپێکەوتن 02:13 PM - 2019-01-17.
بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستان و عیراق، شێوازی وانه وتنه‌وه‌ی ئۆنلاین بۆ خوێندكارانی زانكۆ له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی په‌یڕه‌و ده‌كرێت و خوێندكاران وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی باشیان بۆ ئه‌و شێوازه له وانه وتنه‌وه هه‌یه و سودی لێوه‌رده‌گرن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ده‌ستخۆشی و ستایشی خوێندكاران و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند له‌و بواره‌دا.
د.كاروان عه‌لی، سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و بازاڕگه‌ری/كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه خاوه‌نی ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه‌یه، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی گه‌ڵاڵه‌بونی بیرۆكه‌كه‌و جێبه‌جێكردنی له چاوپێكه‌وتنێكی PUKmedia دا وتی: سه‌عات 8ی ئێواره‌ی 14-1-2019، بۆ یه‌كه‌مجار، 32 خوێندكاری قۆناغی دووه‌م و هه‌روه‌ها سه‌عات 9ی ئێواره‌ی 15-1-2019، نزیكه‌ی 22 خوێندكاری قۆناغی سێیه‌می به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری له‌كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامێكی تایبه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین دوو وانه‌ی جیاوازیان خوێند.
وتیشی: به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا له بواری فێركردندا، له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و بۆته به‌شێكی سه‌ره‌كیی له پڕۆسه‌ی فێركردن، ئامرازه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان جگه‌له‌وه‌ی په‌ره به‌تواناو زانینی خوێندكار ده‌ده‌ن، له‌هه‌مان كاتدا ئاسانكارییه‌كی زۆریش له‌پڕۆسه‌ی فێركردن ده‌كه‌ن چ بۆ خوێندكار یان مامۆستا، هه‌روه‌ها خه‌رجی و به‌فیڕۆدانی كاتیش كه‌مده‌كه‌نه‌وه. بۆئه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستانیش سوود له‌هه‌مان ئه‌و ئامرازه ته‌كنه‌لۆژییانه ببینن به‌تایبه‌تیش كه ئه‌مڕۆ ئینته‌رنێت به‌رده‌سته بۆ هاووڵاتیان و تاڕاده‌یه‌ك نرخه‌كه‌ی گونجاوه‌و هه‌روه‌ها توێژی لاوانیش كه‌به‌شی زۆریان سه‌رقاڵی خوێندنن له زانكۆكان شاره‌زایی باشیان هه‌یه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئامراز‌و ته‌كنه‌لۆژیای نوێی میدیا، بۆیه به‌باشمانزانی كه ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیاییه بخه‌ینه خزمه‌ت پڕۆسه‌ی فێركردن له‌زانكۆكانی كوردستان.
د. كاروان له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ ئه‌م شێوازه‌ی خوێندن وتی: پڕۆسه‌كه ساده‌و ئاسانه، له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه ده‌توانرێت له‌سه‌ر مۆبایل، لاپ‌تۆپ و تابلێتیش به‌خۆڕایی دابه‌زێندرێت. پرۆگرامه‌كه‌ش، هه‌موو خه‌سڵه‌تێكی پێویستی هاوشێوه‌ی پۆلی راسته‌قینه تێدایه، وه‌ك ده‌ست به‌رزكردنه‌وه، شاشه‌ی نمایشی وانه‌كه، بێده‌نگكردن و نه‌هێشتنی وێنه‌ی به‌شداربووان و چاتكردن و ناو‌و ژماره‌ی ئاماده‌بووان و تۆماركردنی وانه‌كه‌و چه‌ندینی تریش، بۆیه خوێندكاران وه‌ك له فیدباكیان ده‌ركه‌وت، سه‌رجه‌میان ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا له‌و چه‌ند وانه‌یه‌دا به‌شدارییان كردووه ئیستیجابه‌یان زۆر باش بووه‌و زۆر به‌دڵیان بووه.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌شداریكردنی خوێندكارانیش د. كاروان رونیكرده‌وه: له‌ڕووی ئاماده‌بوونیشیانه‌وه، ئێواره‌ی رۆژی 14ی ئه‌م مانگه، وانه‌ی (ریكلام)مان پێشكه‌ش به خوێندكارانی قۆناغی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری كرد، له‌كۆی 34 خوێندكار، 32یان ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها ئێواره‌ی رۆژی 16ی ئه‌م مانگه، وانه‌ی (میدیای نوێ)مان پێشكه‌ش به‌خوێندكارانی قۆناغی سێی هه‌مان به‌ش كرد، ئه‌وانیش له‌كۆی 24 خوێندكار، 22یان ئاماده‌بوون. كه‌واته، خوێندكاران له وانه ئۆنلاینه‌كه باشتر ئاماده‌بوونیان هه‌بووه وه‌ك له پۆلدا، زۆر چالاكانه‌ش به‌شدارییان له وانه ئۆنلاینه‌كه كرد له‌ڕووی گفتوگۆ‌و پرسیاركردن و سه‌رنجدان.
سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و بازاڕگه‌ری/كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌وه‌ڵامی پرسیاری PUKmedia له‌سه‌ر ئه‌زمونی به‌كارهێنانی خوێندنی ئۆنلاین وتی: پێشتر له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو 2018، له‌چوارچێوه‌ی كۆرسێكی درێژخایه‌ن كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم و زانكۆیه‌كی فینله‌ندا رێكخرابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆرسه‌كه سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی پێكرد به‌ڵام ئێمه له‌كۆتایی مانگه‌كه‌دا ڤیزامان وه‌رگرت، ئیتر ناچار بووین تا كاتی ڤیزا وه‌رگرتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین وانه‌كان بخوێنین، واتا نزیكه‌ی سێ هه‌فته له‌گه‌ڵ مامۆستاكانی ئه‌و زانكۆ فینله‌ندییه ئێمه كه ژماره‌مان 33 كه‌س ده‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین وانه‌كانمان ده‌خوێند، ئیتر له‌و رێگه‌یه‌وه شاره‌زاییمان وه‌رگرت و دواتریش كه سه‌فه‌رمان كرد بۆ فینلاند، به‌باشی ئاشناكراین به شێواز‌و رێگاكانی وانه‌وتنه‌وه، بۆیه بڕیارمدا وه‌كچۆن به‌رنامه‌كه‌شمان ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وه‌ی له‌وێ فێری بووین، له كوردستان جێبه‌جێی بكه‌ین.
PUKmedia ئه‌وه‌ی پرسی كه بۆچی وانه‌كان به شه‌و ده‌وترێنه‌وه‌و له وه‌ڵامدا د. كاروان وتی: له‌به‌ر یه‌ك هۆكار وانه ئۆنلاینه‌كانمان خستۆته شه‌و ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی خراپیی كاره‌باو سه‌ره‌ی محه‌ویله‌یه، ئێمه ده‌زانین كه به‌زۆری له‌نێوان سه‌عات 7ی ئێواره تا 12ی شه‌و كاره‌با هه‌یه‌و بڕانی كه‌متره، بۆیه كێشه‌ی ئینته‌رنێت نابێ و هه‌روه‌ها كێشه بۆ ئه‌وانه‌ش نابێت كه لاپ‌تۆپ یان كۆمپیوته‌ر به‌كارده‌هێنن، چونكه ئه‌وانه كاره‌بایان پێویسته.
له‌باره‌ی شێوازی وتنه‌وه‌ی وانه‌كانیشه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: هه‌روه‌كو ناو پۆل وایه، به‌ڵام لێره‌دا خوێندكار ئارامه‌و له‌ماڵی گه‌رمی خۆی، یان له‌شوێنی ئیشه‌كه‌ی، ده‌توانێ به‌جلی ماڵ یان جلی ئیش، بێئه‌وه‌ی ناچار بێ چه‌ندین كیلۆمه‌تر به‌ره‌و زانكۆ رێبكاو خه‌رجیی بكا‌و كات به‌فیڕۆ بدا، به‌ئاسانی له‌به‌رده‌م شاشه‌یه‌ك چ هی مۆبایله‌كه‌ی، تابلێته‌كه‌ی یان لاپتۆپه‌كه‌ی بێت، ئاماده ده‌بێت و گوێ له وانه‌كه ده‌گرێت و بابه‌تی وانه‌كه‌ش له‌سكرینه‌كه ده‌بینێ و هه‌روه‌ها هاوپۆله‌كان و مامۆستاكه‌شی ده‌بینێت. گفتوگۆ‌و پرسیار دروست ده‌بێت و ئه‌رك و پرۆژه دیاری و دابه‌ش ده‌كرێن و كاری به‌گرووپیش ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ندێجار خوێندكار له‌نێوان خۆشیاندا ده‌كه‌ونه گفتوگۆ‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه وانه‌كه ده‌خوێنن.
مامۆستایه‌كی تری زانكۆی پۆله‌ته‌كنیك د. هێرش ره‌سوڵ كه به‌شداری پێشكه‌شكردنی یه‌كێك له وانه ئۆنلاینه‌كانی كردوه له‌گه‌ڵ د. كاروان، به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌و شێوه مۆدێرنه به قۆناغێكی نایاب و سه‌ركه‌وتوو ناوده‌بات كه‌له‌لایه‌ن به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و بازاڕگه‌ری كۆلێچی ته‌كنیكی و كارگێڕی زانكۆی پۆله ته‌كنیكی سلێمانی په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ده‌ستخۆشیش له د. كاروان ده‌كات بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه.
PUKmedia هاژه باست
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26