خانه‌قین..كه‌مته‌رخه‌می هێزه عیراقیه‌كان داعشی به‌هێزكردوه
پرسەنامە 02:59 PM - 2019-01-02.
له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا داعش زیاتر له هه‌شت په‌لاماری تیرۆرستی بۆ شاری خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامداوه‌و زیاتر له دوو پۆلیس كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia، كه‌له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگریه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، به‌شی زۆری ئه‌و تیرۆرستانه له‌گونده‌كانی باكوری جه‌له‌ولاو عه‌ره‌ب نشینه سونه‌كانه‌وه به‌ره‌و دوروبه‌ری خانه‌قین هاتوون و له‌نزیك باوه مه‌حمودو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر كێشه‌ی ئه‌منیان دروست كردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد: ژماره‌یان زیاتر له 50 تیرۆرست ده‌بێت و زانیاری ورد له‌لای هێزه ئه‌منیه‌كانه كه كێ رابه‌رایه‌تی ئه‌و گروپانه ده‌كات و له‌چه‌ند شوێنێكیشدا به‌به‌رچاوی هێزه ئه‌منیه عیراقیه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته گونده‌كان و خه‌ڵكیان كوشتووه‌و رفاندوه.
ئه‌و سه‌رچاوه هه‌واڵگریه جه‌ختیكرده‌وه: داعش له‌ناوچه‌كه‌دا به‌سه‌ر چوار گروپدا دابه‌ش بوون و زنجیره‌یه‌كی فراوانی شوێنی په‌لاماری تیرۆرستیان دروست كردوه، كه‌له ناوچه‌ی نه‌دا له نزیك مه‌نده‌لیه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو سنوری باوه مه‌حمودو له‌زنجیره چیاكانی حه‌مرینه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه گونده‌كانی ناوچه‌ی ئیسڵاح به‌ته‌واوی ترسیان لێ نیشتووه‌و گروپ گروپی چه‌كداریان بۆ پاسه‌وانی خۆیان پێكهێناوه.
ئه‌حمه‌د جبوری، یه‌كێك له‌دانیشتوانی ئه‌و گوندانه بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵی 2018دا زیاتر له هه‌شت كه‌س له‌گونده‌كه‌مان له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراون و كوژراون.
رونیشكرده‌وه: جگه له‌وه‌ش مه‌ڕوماڵاتیان دزیوین و هاوكات خانووه‌كانیان رووخاندوه‌و ناوبه‌ناویش بۆردومانیان كردوین، بۆیه به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه عیراقیه‌كان گروپی چه‌كداریمان بۆ پاسه‌وانی پێكهێناوه.
PUKmedia سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
09:07 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
02:49 PM - 2026-06-06 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
06:55 PM - 2026-06-06
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
04:24 PM - 2026-06-06
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
01:38 PM - 2026-06-06
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه‌ی هه‌رێم كراوه
11:55 AM - 2026-06-06
زۆرترین خوێنراو
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
کوردستان 06:55 PM - 2026-06-06 -
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
کوردستان 04:24 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
کوردستان 04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
کوردستان 02:49 PM - 2026-06-06 -
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06 -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه‌ی هه‌رێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06




.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

