فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: حكومه‌تی بێ یه‌كێتی وه‌ك نه‌بوو وایه
ی.ن.ک 10:58 AM - 2018-12-26.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێتی بۆ چوونه ناو حكومه‌ت هیچ مه‌رجێكیان نییه و ته‌نها تێڕوانینیان هه‌یه بۆ چۆنییه‌تی پێكهێنانی، ده‌شڵێت، ״حكومه‌ت بێ یه‌كێتی وه‌ك نه‌بوو وایه.״
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ئاسته‌نگی زۆری له به‌رده‌مدایه و پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش یه‌كێكه له ئاڵۆزییه‌كان و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ״ده‌مانه‌وێت سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دوای پێكهێنانی حكومه‌ت كارا بكرێته‌وه.״
با له‌وه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت چین؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: تا ئێستا پڕۆسه‌كه بۆ پێشه‌وه نه‌چووه و وه‌ك خۆیه‌تی، په‌رله‌مان دانیشتنی یه‌كه‌می بۆ كاتێكی نادیار هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كان زۆرن له به‌رده‌م پێكهێنانی ئه‌و كابینه‌یه و تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له بنچینه‌ییه‌كان ڕێك نه‌كه‌وتوون.
داواكاری و مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی بۆ چوونه ناو حكومه‌ت چین؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: مه‌رجمان نییه، به‌ڵام تێڕوانینی خۆمان هه‌یه، تێڕوانینیشمان به‌و جۆره‌یه كه ده‌بێت هه‌موو مه‌سه‌له‌كان به یه‌ك پاكێج چاره‌سه‌ر بكرێن، مه‌به‌ستمانه كه حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو و كارا بێته ئاراوه تا بتوانێت كێشه‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌م چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌ش به‌وه دێته دی كه ڕێككه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كان له ناوخۆی هه‌رێم سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی بڕیاردان له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی یاسا له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان ڕێك بكه‌وین و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان و له‌یه‌كتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له به‌غداد له‌نێوان هه‌ردوو فراكسیۆن، ئه‌وه تێڕوانینی ئێمه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌یه‌ته دی ناتوانین كار بكه‌ین، به‌جۆرێك له به‌غداد ڕكابه‌ری یه‌كتر بین و له هه‌رێم هاوبه‌ش.
پارتی ئه‌م داواكارییانه‌ی ئێوه پێ هه‌زم ناكرێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: تێڕوانینی ئێمه ئه‌وه‌یه كه باسم كرد، به‌ڵام دیاره ئه‌وان تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه، به تایبه‌ت كه ئێستا مه‌سه‌له‌ی وروژاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا و پێش پێكهێنانی كابینه‌ی تازه یه‌كێكه له‌و هۆیانه‌ی كه گفتوگۆكانی زۆر ئاڵۆز كردووه.
بۆچوونی ئێوه چییه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئێمه بۆچوونمان ئه‌وه‌یه كه ڕێككه‌وین له‌سه‌ر كابینه‌ی تازه و په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كار بێت و ده‌ستبكرێت به پڕۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه، پاشان كار بكرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، چونكه پێمان وایه ئه‌م پڕۆسه‌یه كاتی ده‌وێت و پێویستیی به یاسایه‌كی تازه و ڕێككه‌وتن هه‌یه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووتان له‌گه‌ڵ پارتی وا ده‌ركه‌وت كه پارتی بیه‌وێ به‌شدارییه‌كی كارتۆنی به لایه‌نه‌كان و یه‌كێتیی بكات خۆی بڕیارده‌ر بێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: له دوایین كۆبوونه‌وه پارتی ته‌نها شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانیان وروژاندبوو، نكوڵی له‌وه ناكرێ لای ئێمه وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاری بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی به‌شداریكردن ته‌نها وه‌رگرتنی پۆست نییه، به‌ڵكو به‌رنامه‌كه گرنگتره بۆ چوار ساڵی داهاتوو و ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌یه بێنه پێش، له‌وانه‌یه پرسی مادده‌ی 140 هه‌نگاو بنێ بۆ پێشه‌وه، مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی فیداڕاڵ و گه‌لێك پێشهاتی تر كه پێویستییان به ڕێككه‌وتن هه‌یه.
پێتان وایه كه به‌م شێوه دانوستانانه‌وه كه‌ی حكومه‌ت پێك ده‌هێندرێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: گومان له‌وه‌دا نه‌ماوه كه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌وێته دوای سه‌ری ساڵ، ئه‌و بۆچوونه‌ی كه پێشتریش له ئارادا بوو كه كابینه‌ی نوێ به خێرایی و به ئاسانی پێك ده‌هێندرێن ڕاست ده‌رنه‌چوو بۆیه كاتی ده‌وێت.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ڵێت یه‌كێتیی به‌رنامه یان پڕۆژه‌یه‌كی تر ده‌دات به پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌و به‌رنامه‌یه چییه و چی نوێی تێدایه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه باس كراوه له‌گه‌ڵ پارتی، به‌ڵام به هه‌ندێ وه‌رده‌كاریی تره‌وه ده‌رباره‌ی پاكێجه‌كان.
ورده‌كارییه‌كان زیاتر له‌سه‌ر چین؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم و پڕۆسه‌ی درووستكردنی بڕیار و هه‌ماهه‌نگی له كه‌ركوك و به‌غدا.
هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ گۆڕان چۆنه سه‌باره‌ت به به‌شداری له حكومه‌ت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: تێڕوانینه‌كانی ئێمه له‌و باره‌یه‌وه زۆره نزیكه له تێڕوانینه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ماهه‌نگی ئه‌گه‌ر نه‌شبێت زۆر گرنگه درووست بكرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه. به گرنگی ده‌زانم كه هه‌ر دوولا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.
ئه‌گه‌ر به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌تان پێ نه‌كرێت و سیناریۆی ساڵی 2013 دووباره ببێته‌وه بژارده‌تان چی ده‌بێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئێمه تێڕوانینمان به‌و جۆره‌یه كه هه‌ر حكومه‌تێك له هه‌رێمی كوردستان به بێ یه‌كێتی پێك بهێندرێت وه‌ك نه‌بوو وایه.
ده‌توانن بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبژێرن؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه، دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه بهێندرێته ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌توانێ زۆرینه به ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام به‌شداریی حكومه‌ت لای ئێمه ئه‌وله‌ویه‌ته و ویستێكی به‌هێزیش هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام لاوازبوونی ئه‌و ویسته ویسته‌كه‌ی تر به‌هێز ده‌كات.
بۆچی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نه‌كرایه‌وه ڕۆڵی یه‌كێتی چییه له‌و باره‌یه‌وه، ئایا هه‌ولێر و به‌غدا كه‌مته‌رخه‌من؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه زۆر په‌یوه‌ندیی به یه‌كێتییه‌وه نییه، چه‌نكه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه هی یه‌كێتیی نییه فڕۆكه‌خانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، دیاره بڕیاره‌كه‌ش توركیا داویه‌تی و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاركردن، به‌ڵام ناتوانێ ئاسمان و فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا به‌كار بهێنێ، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ توركه‌كان و به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه و به‌غداش هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می یه‌كه‌م خودی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه هیچ هه‌وڵێكی جددی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه و ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ توركیا نه‌وروژاندووه.
PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24