ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم: خه‌ڵك فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كێتی قبوڵه
ی.ن.ک 12:37 PM - 2018-11-10.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دادی عیراق ئیستحقاقی یه‌كێتییه و ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌ر یه‌كێتی بكه‌وێت، ئه‌وا یه‌كێتی ژنێك بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ده‌كات، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له لایه‌ن حزبه‌كانی كوردستانه‌وه ژن بۆ ئه‌و پۆسته دیاریی بكرێت.
پارتی نیگه‌رانبوو
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه (د.به‌رهه‌م ساڵح) بوو توانی له په‌رله‌مانی عیراق زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ستبهێنێت، پارتی نیگه‌ران بوو، چونكه ئه‌وانیش كاندیدیان هه‌بوو، بۆیه له‌ئێستادا پارتی داوای وه‌رگرتنی سێ وه‌زاره‌ت له‌حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌كات، به‌ڵام یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به ئیستحقاقی خۆی یه‌كێك له‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته وه‌ربگرێت كه ماون، هه‌روه‌ها تاكه كاندیدی یه‌كێتیش بۆ ئه‌و پۆسته خالید شوانی ده‌بێت.
ئارامی و خزمه‌ت و هه‌لی كار ئه‌جندای یه‌كێتی ده‌بێت
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتی: خه‌ڵكی كوردستان فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كێتییان پێ قبوڵه، باشترین نموونه‌ش ئه‌وه سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه بوو كه‌له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان یه‌كێتی توانی ببێته‌وه به‌حزبی دووه‌م له هه‌رێمی كوردستان و حزبی یه‌كه‌میش له زۆنگی سه‌وز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی ( قوباد تاڵه‌بانی) به به‌راورد به سه‌رۆكی لیسته‌كانی دیكه توانی زۆرترین ده‌نگ به ده‌ستبهێنت، بۆیه خه‌ڵك به‌شداری كارای یه‌كێتی به زه‌رووریه‌ت ده‌زانن و یه‌كێتیش هه‌وڵده‌دات دروشمی ( ئارامی و خزمه‌ت و هه‌لی كار) بكاته ئه‌جندانی كاری داهاتووی له‌حكومه‌تی هه‌رێم.
یه‌كێتی ژنێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید ده‌كات
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ PUKmedia ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی پێی باشه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك جێگری هه‌بێت، كه بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ حزبی یه‌كه‌م بێت، ئه‌وا پێویسته جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ حزبی دوه‌وه‌م بێت كه یه‌كێتییه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان و به ئیستحقاقی خۆی یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ی به‌ربكه‌ویت، ئه‌وا یه‌كێتی ژنێك بۆ ئه‌و پۆسته دیاریی ده‌كات، له‌باره‌ی كاندیدی یه‌كێتیش بۆ ئه‌و پۆسته كێ ده‌بێت ؟، ره‌هبه‌ری سه‌ید براهیم وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا ئه‌و پرسه له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی باسی لێوه‌نه‌كراوه، به‌ڵام پێده‌چێت بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی و د. رێواز فایه‌ق كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تین، بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بن و من وه‌ك خۆم هه‌ردووكیان به شایسته‌ی ئه‌و پۆسته ده‌زانم، چونكه بێگه‌رد تاڵه‌بانی پێشینه‌یه‌كی باشی هه‌یه له راییكردنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ده‌توانێت ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه‌ببات، له‌به‌رامبه‌ریشدا د. رێواز فایه‌ق دكتۆرای له‌یاسادا هه‌یه و شاره‌زاییه‌كی باشی له یاساكاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر كامیان له‌و دوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، یه‌كێتی ده‌بێته یه‌كه‌م حزب له‌كوردستان كه ژنێك بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ده‌كات.
یه‌كێتی هاوكاریی سه‌رجه‌م حزبه‌كانی داوه
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كۆتاییدا وتی: یه‌كێتی له‌پرسه نیشتمانییه‌كاندا هاوكاری سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كردوه به تایبه‌ت پارتی، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی رازی نه‌بوایه پێده‌چوو هه‌ڵبژاردن نه‌كرایه، هه‌روه‌ها یه‌كێتی له‌پێناو ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی قبوڵكرد، بۆیه یه‌كێتی قوربانی زۆری داوه‌و ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه خه‌ڵك فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كێتی پێ قبوڵه و هیوادارین یه‌كێتی له رێی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك بكات.
PUKmedia ئا/ دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18