شێخمووس : ته‌نیا لایه‌نێك ناتوانێت حوكمڕانیى هه‌رێم بكات
چاوپێکەوتن 12:46 PM - 2018-10-25.
عومه‌ر شێخمووس ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هیچ كام له یه‌كێتیى و پارتى ناتوانن به ته‌نیا حوكمڕانیی هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و پێشى وایه هه‌ڵبژاردنى به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆکكۆمار هێز بۆ یه‌كێتیى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و «باشترین ده‌رفه‌ته« بۆ ئه‌نجامدانى گۆنگره تا بیكاته‌وه هێزى بڕیارده‌ر و ده‌شڵێت: «ئۆپۆزسیۆنى هه‌رێم نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ى كردووه و ئێستاش كۆنه یه‌كێتییه‌كانى ناو گۆڕان له ئیسلامییه‌كانیان بێزارن».
عومه‌ر شێخمووس باس له ڕه‌وشی هه‌رێم ده‌كات له پاش ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم كه پێى وایه زیانى به هه‌رێم گه‌یاندووه و ده‌شڵێت: «شێوه‌ی ڕێكخستنى ڕیفراندۆم هه‌ڵه بوو و په‌له‌ی لێ كرا و ده‌بوو به‌ڵێنه‌كانى ئه‌مەریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قبووڵ بكرانایه«.
پ/ سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین كه ئایینده‌ی حكومه‌تی نوێى هه‌رێم چۆن ده‌بینیت؟ پارتی و یه‌كێتیی له حكومه‌تدا هاوبه‌ش ده‌بن یان به به‌شداریی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان حكومه‌تی بنكه‌فراوان درووست ده‌كرێته‌وه؟
عومه‌ر شێخمووس: هه‌ر كاتێك ئاڵۆزی و پشێوی هه‌بێت له كاتی قه‌یرانی نیشتیمانی باشتره حكومه‌تی بنكه‌فراوان درووست ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چاره‌سه‌ری به‌شێكی زۆر له كێشه‌كان بكرێت، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسییش ئه‌گه‌ر بایكۆتی حكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وانیش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕه‌وشی سیاسیی كوردستان بكه‌ین، ده‌بێت ڕێكکه‌وتن و گفتوگۆی جدی له نێوان یه‌كێتیی و پارتی بكرێت، چونكه به ته‌نیا لایه‌نێك ناتوانێت حكومڕانیی كوردستان بكات، هاوكات له هه‌رێم كێشه‌ی ئابووری و سیاسی و مه‌سه‌له‌ی پاش ڕیفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار هه‌یه، ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵاتی هاوسنوور دوور نییه بۆچوونی جیاواز هه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی باش دابنێن، ده‌توانین ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببینه‌وه.
پ/ هێزه‌كانی تر له ئێستادا باس له ئه‌گه‌ری ئۆپۆزسیۆنبوونیان ده‌كه‌ن، ئایا وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی ڕابردوو ده‌بن؟
عومه‌ر شێخ مووس: پێم باشه هه‌موو كات ئۆپۆزسیۆنێكی زۆر كاریگه‌ر هه‌بێت، ڕه‌خنه له حكومه‌ت بگرن و به‌دیلیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام زۆر به داخه‌وه ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی له كوردستان درووست بووه، زۆر نابه‌رپرسانه ڕۆڵیان بینیوه، تاكو ئێستا بیناكار نه‌بووه، له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌وری باش ببینن ده‌ورێكی خراپیان بینیوه، لێره‌وه گله‌یی له براده‌رانی گۆڕان و هێزه ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌م، كه نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببیننن.
پ/ ئه‌ی باشتر نییه گۆڕان و یه‌كێتیی یه‌ك بگرن؟
عومه‌ر شێخمووس: مێژووی جیابوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو یه‌كێتیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٧٩، كاتێك كه براده‌رانی گۆڕان جیا بوونه‌وه سه‌رۆكی كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتیی بووم، له ڕاپۆرتێكدا بۆ كۆنگره بۆچوونم وا بوو كه ده‌رگا كراوه بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی براده‌رانی گۆڕان بۆ ناو یه‌كێتیی، له ساڵی ٢٠٠٨ له‌گه‌ڵ كاك مولازم عومه‌ر ناوبژیوان بووین له نێوان كاك نه‌وشیروان و مام جه‌لالدا، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كان یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو یه‌كێتیی، له ئێستاشدا ڕه‌وشی گۆڕان وا ده‌بینم كه كۆنه یه‌كێتییه‌كان بێزارن له ئیسلامییه‌كانى ناو گۆڕان كه ده‌یانه‌وێت ئه‌جێندایه‌كی توندڕه‌و به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت، دوور نییه ئه‌وانه‌ی كه كۆن سه‌ر به یەكێتیی بوون بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتیی، كاتێكی باشه یه‌كێتیى به سنگێكی فراوانه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گۆڕان بكات، بۆیه داوا له براده‌رانی یه‌كێتیی ده‌كه‌م وه‌ك چۆن توانییان كاك به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو یه‌كێتیی، له‌گه‌ڵ گۆڕانیش به هه‌مان شێوه هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.
پ/ ئایینده‌ی كورد بۆ چوار ساڵی داهاتووی عێراق چۆن ده‌خوێنیته‌وه، به‌هێز ده‌بێت یان په‌راوێز ده‌خرێت؟
عومه‌ر شێخمووس: كورد هه‌رگیز له عێراق په‌راوێز نا‌خرێت چونكه ڕه‌وشه‌كه ته‌واو نییه و هێزه سیاسییه‌كانی تری ناو گۆڕه‌پانه‌كه به عه‌ره‌بی شیعه و سوننه‌وه یه‌كگرتوو نین، ناكۆكیی ئه‌وان له ناكۆكیی ناو كورد زۆر به‌هێزتره، كورد توانیویه‌تی ببێت به فاكته‌ری ڕاگرتنی پارسه‌نگی هێز له ته‌رازووی هێزه سیاسییه‌كانی عێراقدا، ئه‌گه‌ر كورد خۆی جیا بكاته‌وه بارودۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزتر ده‌بێت، له پاش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکكۆمار كورد ده‌توانێت ببێت به فاكته‌ری ئاسووده‌یی و ئارامی له عێراقدا. له چوار ساڵی ڕابردوودا ڕه‌وشی كورد زۆر لاواز بوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق و جیهان، له مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم به‌و شێوه‌یه‌ی كه كرا، كه بووه هۆی له‌ده‌ستدانی ناوچه جێناكۆكه‌كان و بارودۆخی كوردی لاواز كرده‌وه، به‌ڵام ئیستا توانای ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست بكرێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی كاك دكتۆر به‌رهه‌م و ده‌نگدان به عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران باشترین تیمه بۆ چاككردنی ڕه‌وشی عێراق و كوردستان
پ/ له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ڕۆڵی كورد به هۆی پۆستی سه‌رۆككۆماره‌وه به‌هێزتر بووه؟ یان یه‌كێتیی به‌و پۆسته پارسه‌نگی زیادی كردووه؟
عومه‌ر شێخمووس: بۆ یه‌كێتیی هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی له‌به‌رچاوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی درووست ده‌كات، ئه‌مانه‌ش وا ده‌كات كه یه‌كێتیی هه‌نگاوی زۆر گه‌وره بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی خۆی چاك بكاته‌وه و ببێته هێزی بڕیارده‌ر وه‌كو جاران، كه ته‌قله به فیل لێ بدات.
پ/ ده‌وترێت ئه‌گه‌ر زۆره له دوای هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵحەوە مه‌ركه‌زی بڕیار له هه‌ولێره‌وه بگوازرێته‌وه بۆ سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دایت؟
عومه‌ر شێخمووس: ئه‌وه بۆچوونێكی كورتبینانه‌یه، پێویسته له‌و چوارچێوه‌یه ده‌ربچین، كه هه‌ر جۆره سه‌ركه‌وتنێك بۆ پارتی به ژێركه‌وتن بۆ یه‌كێتیی بزانین، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت سیاسه‌تمان وا بێت سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موان بێت.
پ/ پێویسته یه‌كێتیی و پارتی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك چۆن مامه‌ڵه بكه‌ن؟
عومه‌ر شێخمووس: له‌سه‌ر هه‌موو كێشه و بۆچوونه جیاوازه‌كانی نێوانیان نه‌ك ته‌نها كه‌ركوك پێویسته ڕێكکه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه هه‌ندێكیان چاره‌نووسسازن و هه‌ندێكیان كێشه‌ی لاوه‌كین، له كۆنه‌وه ناكۆكیی زۆرمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بوو، ئێستا نه ئه‌وان به‌بێ یه‌كێتیی ده‌توانن كار بكه‌ن نه یه‌كێتییش به‌بی ئه‌وان، زه‌مینه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ناوچه‌یی هه‌یه كه ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت.
پ/ ده‌وترێت له پاش ڕیفراندۆم به‌غدا متمانه‌ی به هه‌رێم نه‌ماوه، ئه‌وه وایه؟
عومه‌ر شێخمووس: پڕۆژه‌ی ڕیفراندۆم مافی هه‌موو گه‌لێكه، به‌ڵام شێوه‌ی ڕێكخستنه‌كه‌ی هه‌ڵه بوو، په‌له‌ی لێ كرا، ده‌بوو زۆر فراوانتر بیری لێ بكه‌ینه‌وه، له پێش ڕیفراندۆم هه‌وڵێكی زۆر جددی درابوو، داوا كرا پشوودرێژ بین، ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌ریتانیا و فه‌رنسا گفتیان دا، حه‌ق بوو ئه‌وه قبووڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیار بدات.
پ/ كێ به‌رپرسه له شكستی ڕیفراندۆم؟
عومه‌ر شێخمووس: نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه هیچ بڵێم.
پ/ كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه ئایینده‌ی چۆن ده‌بێت به‌ره‌و بێهێزی یان به‌هێزی ده‌ڕوات؟
عومه‌ر شێخمووس: ساڵی ڕابردوو كورد له كوردستانی باكوور و باشوور له ڕۆژئاواش له پاش داگیركردنی عه‌فرین به‌ره‌و لاوازبوون چوو، كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌و هۆیه‌وه كه دۆخی ئێران قه‌یرانی ئابووریی هه‌یه و به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات، ئێستا كورد به‌ره‌و هه‌ڵسانه‌وه ده‌چێت، له ڕۆژئاواش ئه‌مه‌ریكا قبووڵی كرد هێزه‌كه‌ی بمێنێته‌وه و هاوكاریی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و هێزی كوردی ده‌كات، له گفتوگۆی نهێنیی نێوان ڕوسیا و ئه‌مه‌ریكا، جۆره گره‌نتییه‌ك هه‌یه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستووری ئایینده و هه‌ڵبژاردن له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، ئه‌وه‌ش ڕه‌وشی كورد له سوریا به‌هێزتر ده‌كات له جاران، له باشووری كوردستانیش به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارێكی تازه، حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت جارێكی تر ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد بكات، له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان، له‌وانه‌یه له‌سه‌ر ئیداره‌ی هاوبه‌ش بۆچوونی هاوبه‌ش بێته پێشه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت كه‌س ناتوانێت زه‌فه‌ری پێ ببات، بۆ نموونه پێویست ناكات براده‌رانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و هه‌موو حزبانه‌یان هه‌بێت، پێویسته نیمچه‌به‌ره‌یه‌ك درووست بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه له ئێستادا ڕه‌وشی جیهانی گۆڕاوه و كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به گژ ئێران‌دا ده‌چێت، ئه‌گه‌ر فراكسیۆنه كوردییه‌كانیش له به‌غدا یه‌ك لیستیان هه‌بێت ده‌توانن ئه‌جێندای خۆیان به‌سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق و حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا بسه‌پێنن، له كوردستانی ڕۆژئاواش له نێوان هه‌موو ناكۆكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كوردی سوریا په‌یه‌ده و ته‌فده‌م هه‌یه، ئه‌گه‌ری ڕێكکه‌وتن هه‌یه، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا ناچار بووه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات.
پ/ بۆ كورد متمانه‌كردن به به‌ره‌ی ئێران باشتره یان ئه‌مەریكا؟
عومه‌ر شێخمووس: (پاش پێكه‌نین) ئه‌وه پرسیارێكی خۆشه، پێم باشه كورد له به‌ره‌ی كورد بێت، نه‌ك ئێران و ئه‌مه‌ریكا، به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكه‌وێت.
پ/ وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی پێت وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه كۆنگره بكات به‌هێزتر ده‌بێت له ئاستی ئێستای؟
عومه‌ر شێخمووس: پاش هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتیی فرسته كۆنگره ببه‌سترێت چونكه مه‌عنه‌وییاتی جه‌ماوه‌ر به‌رزه، كۆنگره‌ش ده‌بێته چاره‌سه‌ر و بڕیارده‌ر بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتیی.
PUKmedia ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18