چوارەمین کۆنفڕانسی پلاتفۆڕمی دابڕان دەبەسترێت
ئاگاداری 01:48 PM - 2018-10-04
.
چوارەمین کۆنفڕانسی پلاتفۆڕمی دابڕان لە ڕۆژانی 19-20ی مانگی یەکی 2019 بە دروشمی (ئاین بۆ تاک و دیمۆکراسیی بۆ هەمووان) دەبەسترێت.
دابڕان دەیەوێت زیندوتر و زانستییانەتر بەردەوامبێت، بە ڕەخنەی زانستی و ڕوانگەی ڕۆشنگەریی کوردەوارییانە بوارەکانی ئاین و فێمێنزمی ڕۆشنگەریی دەکات بە بابەتی لێکۆڵینەوەکانی کۆنفڕانس.
ئامانجەکانی کۆنفڕانس
ئاین وەک کایەیەکی گرنگ لە ئێستاشدا، سەرەڕای ئەوەی پێگە کۆمەڵایەتییەکەی لە دەستنەداوە، لە هەمانکاتدا، بۆتە بابەتێک بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستیی، لە ناوەندە ئەکادیمییەکانی دونیا توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت، لە هەمانکاتدا، چەندین کۆنفڕانس و پانێڵ و دامەزراوەی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە تەرخاندەکرێت، بۆیە گرنگە لە هەرێمی کوردستانیش ئاین و فێمینزمی ڕۆشنگەریی بکرێتە بابەتێک بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستیی.
تەوەرەکانی کۆنفڕانس
1. لێکۆڵینەوە لەئاینەکان
2. کوردەواری و ڕۆشنگەریی
3. پێوەندى زانست و ئایین لە رۆژهەڵاتى ئیسلامی‌دا
4. فێمێنزمی ڕۆشنگەری و ئاسۆکانى دەربازبوون لە کۆمەڵى نەریتسالار
ڕێنمایی وەرگرتنی توێژینەوەکان
1- ده‌بێ توێژینه‌وه‌که نوێ بێت و پێشتر بڵاونه‌کرابێته‌وه.
2- له توێژینهکهدا پێویسته ڕه‌چاوی شێوه نوسینی زانستییانه بکرێت که پێکدێت له پێشه‌کی و ئامانجی توێژینه‌وه و ده‌بێت کورت بێت و له سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌که‌دا بنوسرێت.
3- توێژینه‌وه‌که له‌سه‌ر کاغه‌زی (A4) چاپ بکرێت و به قــەبــــارەی (14) و به کیبۆردی (Unicode) به‌کاربهێنرێت وهه‌مان کیبۆرد بۆ په‌راوێزه‌کان به‌کاربهێنرێت به سایزی (12) و له‌هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌کدا به ژماره (1) ده‌ست پێبکاته‌وه، توێژینەوەکە لە ١٠٠٠٠هەزار وشە زیاتر نەبێت.
4- پێویسته پوخته‌ی توێژینه‌وه به دووان له زمانه‌کانی (کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) بنوسرێت، ئه‌گه‌ر به زمانی سێیه‌م له‌و سیانه یان هه‌ر زمانێکی تر توێژینه‌وه‌که نوسرابوو.
5- لیستی سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌کان به سستمی هارڤه‌رد ( Harvard)بنوسرێن .
6- خاوه‌نی توێژینه‌وه خۆی به‌رپرسیاره له ناوه‌ڕۆکی توێژینه‌وه‌که و لایه‌نی زمانه‌وانیی و ڕێنوسکردن و هه‌ڵه‌بڕی.
7- توێژینه‌وه‌ی په‌سه‌ندکراو ده‌بێت به موڵکی پلاتفۆڕمی دابڕان و کۆی توێژینەوەکان لە کتێبێک‌دا چاپدەکرێن و لە ڕۆژانی کۆنفڕانس‌دا بەردەست دەبن.
8- ڕیزبه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌کان به پێی زمانی توێژینه‌وه‌که و ناوی توێژه‌ر ده‌بێت.
تێبینی: توێژینەوەكان لە لایەن لیژنەی پسپۆڕەوە ھەڵدەسەنگێندرێن و دواتر بڕیاری بەشداریكردن یان ڕەتكردنەوەی دەدرێت.
کاتە گرنگەکانی کۆنفڕانس
* 2018-12-10 (دوایین کاتە بۆ وەرگرتنی کۆی توێژینەوەکان)
* 2018-12-24 (دوایین کاتە بۆ ئاگادارکردنەوەی توێژەران بە پەسندکردن یان نەکردنی توێژینەوەکانیان)
* 2019-1-20-19 (ڕۆژانی کۆنفڕانسە)
شوێنی کۆنفڕانس
عيراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی
پەیوەندییکردن
ئیمایلی کۆنفڕانس:
يان
ژمارەی مۆبایل:
07731633803
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
09:07 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
02:49 PM - 2026-06-06 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ بەسەردەکەنەوە
03:24 PM - 2026-06-05
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
06:55 PM - 2026-06-06
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
04:24 PM - 2026-06-06
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
01:38 PM - 2026-06-06
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه‌ی هه‌رێم كراوه
11:55 AM - 2026-06-06
زۆرترین خوێنراو
-
نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی فینلاند کۆبووەوە
کوردستان 08:39 PM - 2026-06-06 -
قوباد تاڵەبانی: بەبێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی حکومەت پێکنایەت
کوردستان 06:55 PM - 2026-06-06 -
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە
کوردستان 04:24 PM - 2026-06-06 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری باڵیۆزی فینلەندا کۆبووەوە
کوردستان 04:09 PM - 2026-06-06 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: بایەخ بەگەشەی چۆنایەتی دەدەین لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا دەبین
کوردستان 02:49 PM - 2026-06-06 -
دووەمین کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:38 PM - 2026-06-06 -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه‌ی هه‌رێم كراوه
کوردستان 11:55 AM - 2026-06-06




.jpg)
.png)
.png)
دابەزێنە

