پاڵپشتی و سه‌رخستنی لیستی 105ی یه‌كێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامی هه‌یه
ی.ن.ک 11:46 AM - 2018-09-27.
دیداری تایبه‌ت/ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ شێخ شه‌ماڵ، به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له ده‌سپێكدا پیرۆزبای له‌هه‌ڤاڵی به‌ڕێز كاك "قوباد تاڵه‌بانی" سه‌رۆكی لیستی مامی گه‌وره و ته‌واوی كاندیده‌كان و هه‌روه‌ها لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ین،
ڕۆژی 30/9/2018، جارێكی دیكه ده‌چنه‌وه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ،پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له نه‌ریت وبنه‌ما كۆن و سه‌ره‌تایه‌كانی یه‌كێتی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كێتی هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ربووه. له‌سه‌رده‌می شاخ به‌پراكتیك ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ڕیوه‌براوه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی دێهاته‌كان به‌هه‌مان شێوه له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه نوێنه‌ری خۆیان به‌هه‌ڵبژاردن بۆئه‌نجومه‌ن دێهات دیاریكردوه .
ئێستاش له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانداین، پێویسته به‌شێوازێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه ململانێی یه‌كتر بكه‌ین، ئه‌لێره‌وه جیاوازییه‌كانی نێوان لیست و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، له‌دواجار ئه‌ركه‌نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان هه‌موومان به‌ده‌وری یه‌ك كۆده‌كاته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش یه‌ك چاره‌نووس كۆمانده‌كاته‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌ش، سه‌ركه‌وتنی گه‌لونه‌ته‌وه‌كه‌مانه.
هه‌ڤاڵان و كادران و ئه‌ندامان و ده‌نگده‌ران یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێویسته جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانتان بۆ (ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌ت).
دروشمه‌كان و به‌رنامه‌ی كاری بانگه‌شه و كه‌مپینه‌كه‌ی لیستی 105 له ئارامیی و هه‌لی كار و خزمه‌تا چڕ كراوه‌ته‌وه كه به‌رنامه‌یه‌كی واقیعیانه و ڕاست ودروسته، گوزارشته له ناخ و داوا كاری و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ئه‌مه‌ش له‌تواناو و ده‌سه‌ڵاتی (ی ن ك) دایه، داواكارین ده‌نگی بۆبده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی .
وه‌ك (ئارامی،هه‌لی كار،خزمه‌ت) به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ جاره‌كانی دیكه،جیاوازیه‌كه‌ش زۆر ڕوونه سه‌رۆكی لیسته‌كه یه‌كێكه له‌گه‌نجه‌كان و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دراوه كه ئه‌زموونی شاروشاخ، په‌رله‌مانی وحكوڕانی واته چه‌كو قه‌ڵه‌م ئاوێته‌ی یه‌كتر كراوه، ئه‌ویش له كاندیده‌كانی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه ،كاندیدی به‌ئه‌زموون و شاره‌زاو پسپۆڕ ،كاندیدی گه‌نج و تازه پێگه‌یشتوو كه‌تێن وته‌وژمێكی تازه‌گه‌ری وخوێنێكی تازه ده‌خه‌نه نێو ئه‌و ده‌ریاییه خوێنه‌ی كه‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له پێناو ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد و كوردستانی به‌خشیوه، دووهه‌م باشترین به‌رنامه‌ی پێشكه‌شكردوه كه‌خۆی له 28 بابه‌ت و 308 خاڵ و به‌ندو برگه ده‌بینێته‌وه فراوانترین و باشترین به‌رنامه‌یه، هیوادارم ئه‌و به‌رنامه‌یه بگاته ده‌ستی ده‌نگده‌ران و خوێنه‌ران .
1. بانگه‌شه‌ی ئه‌م جاره‌ی لیستی 105 چۆن ده‌بینن؟
وه‌ڵام، ئه‌م بانگه‌شه‌یه زۆر سه‌ركه‌وتووه، هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كیش سه‌رۆكی لیست و به‌رنامه و لێهاتووی و توانای كاندیده‌كانه، ئه‌وه‌ی كه‌ڕاستبێت زۆر بوون ئه‌وانه‌ی به‌جۆرێكی دیكه له كاك قوباد سه‌رۆكی لیستی ١٠٥ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گه‌یشتبوون، كه‌چی كه‌سێكی ئارام له‌سه‌رخۆ ژیر دوور له‌هه‌ڵچوون و گرژی،ووتاره‌كان ولێدوانه‌كان خۆیان شاهیدحاڵن بۆ كاك قوباد، پێموایه زۆر سه‌ركه‌وتوه و سه‌ركه‌وتوش ده‌بێت كه‌سێكی زۆر خۆشه‌ویسته له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان گه‌نجه كاراكته‌رێكی به‌هێزی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش له‌ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی لیستی 105 دا و جۆشوخرۆشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتێكان، ئۆمێدی سه‌ركه‌وتن به‌دیده‌كرێت.
2. ڕۆڵی مامی بچوك و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیسته له چ ئاستێكدایه؟
وه‌ڵام، پێوایه له‌ئاستێكی زۆر باشدایه و سه‌ركه‌وتووه، جێگای بڕوا‌و متمانه‌ی خه‌ڵكه، له‌گه‌ڵ گه‌نج و پیرو جه‌وان ژن و مناڵ دێته‌وه، كه‌سێكی ساده‌و خاكییه خه‌ڵك خۆشی ده‌وێ زۆر نه‌رموو ئارامه و ئه‌مه‌ش له‌كرداری ڕۆژانه‌یدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و هه‌موومان ده‌یبینین له‌كاتی بانگه‌شه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانه‌كاندا به چ گه‌رم و گوڕی و خۆشه‌ویستیه‌كه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن ته‌واوی چین و توێژه‌كان .
3. كاندیده‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جیاوازن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردو به‌شی زۆری گه‌نج و لاون، هۆكاری ئه‌مه چیه و گرنگی له چیدایه؟
وه‌ڵام، گرنگی له‌وه‌دایه كه هه‌رگه‌نجنین ،هه‌روه‌ك باسمكردوه له‌سه‌ره‌وه،كاندیده‌كان هه‌مه‌جۆرن ئه‌وه‌ی كه‌جێگای دڵخۆشیه زۆرینه‌ی گه‌نجن، گه‌نج پێویسته بێته‌پێش ئه‌وه نوێبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه‌و پێویسته گه‌نج تاقه‌و خوێنی تازه‌ی تێدایه، حه‌ماسه‌ت و كاركردن نه‌وه‌ستان وبه‌رخۆدان بوێری تێدایه ،گرنگیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه ئه‌ویش خۆبه‌خاوه‌ن زانین و خاوه‌نداریكردن . یه‌كێتی ئه‌وه‌نه‌بووه كه له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌دا دروست بووبێت، یه‌كێتی له ناخۆشترین و بێ ئومێدترین ڕۆژگار دروست بوو له‌ڕۆژگارێكدا هاته مه‌یدان ئه‌و ڕۆژه بوو كه ئه‌رزی ڕاده‌خست وئاسمانی به‌خۆدائه‌دا، له‌سه‌ر به‌ردی ڕه‌ق و له ژێر به‌فرو بارانی هه‌ره‌س به‌پێوه وه‌ستا، له‌شار به‌نێو زینداندا، له‌شاخ به‌نیوئاگر وخوێندان گوزه‌ری كردووه، سه‌دان قۆناخی سه‌خت ومه‌حاڵی بڕی و ڕۆژگاری سه‌ختی به‌ڕێكرد، یه‌كێتی گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆیه بۆئێستاو ئاینده، یه‌كێتی هه‌ر له‌كادروئه‌ندامی خۆی به‌رپرسنییه یه‌كێتی به‌رپرسیارسیه‌تی گه‌لێكی مه‌زنی له‌ئه‌ستۆدایه، یه‌كێتی پێویسته زۆر له‌وه زیاتر هه‌وڵی خۆی بخاته گه‌ڕو به‌رده‌وام پشتگیری و پشتیوانی كادیرانی گه‌نج بێت.
4. په‌یامی ئێوه بۆ هاوڵاتیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدان له 30-9 دا به لیستی 105؟
وه‌ڵام، ده‌نگدان به‌لیستی مامی گه‌وره‌مان،لیستی 105ده‌نگدانه به فیكر‌و ڕێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان، به‌ئازادی و دیموكراسی، به خوێنی شه‌هیدا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیندانیانی سیاسی به‌ئارامی و هه‌ڵی كار‌و خزمه‌ت ...
پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و دروست، گه‌رموگوڕانه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ڕۆژی هه‌ڵبژاردن وده‌نگدان، وه‌ك وه‌فا و مۆڕاڵێكی سیاسی بۆ سه‌رۆك "مام جه‌لال"، بۆ گیانی پاكی ده‌یان و سه‌دان شه‌هیدی سه‌ركرده و كه‌له‌پیاوی مه‌زن و زیندانیان وتێكۆشه‌ران ئه‌ركێكی پیرۆز و مه‌زنه، ده‌نگبده‌ین بۆ سه‌رخستنی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به منتان به‌خشی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م دیداره، سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵی و خۆئاماده‌كردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ كوردستان، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی و سه‌رخستنی لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستی ته‌واوی چین و توێژه‌كان به‌ڕێز كاكه "قوبادی سه‌رۆم مام جه‌لال" و ته‌واوی كاندیده به‌تواناو دڵسۆزه‌كانی لیستی شه‌هیدانی یه‌كێتی،هیوای سه‌ركه‌وتن بۆسه‌رجه‌میان ده‌خوازین و له ئێستاشه‌وه خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن و كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 105ی یه‌كێتێكه‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵی هێژا كاكه "قوبادی مام" خۆشه‌ویستی هه‌مووان .
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ هه‌ورامان ئه‌حمه‌د/نه‌رویج
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24