riklam

ئاگاداریه‌ك بۆ خاوه‌ن موڵكه‌كانی سیته‌ك

ئاگاداری 02:21 PM - 2018-09-11
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا شاره‌وانی سیته‌ك ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و خاوه‌ن موڵكانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ موڵكه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ ناو سنوری شاره‌وانی سیته‌كه‌وه‌ وه‌ك (خانوو ، ڤێلا ، باخ ، چێشتخانه‌ ، به‌نزینخانه‌ ، ماركێت ، كارگه‌ ، نوسینگه‌ی كڕین و فرۆشتن ، خواردنگه‌ ، ........ هتد له‌ماوه‌ یه‌ك مانگدا له‌ به‌رواری (1-9-2018) تا (30-9-2018) سه‌ردانی به‌شی (یاساو موڵكایه‌تی) له‌ شاره‌وانی سیته‌ك بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری و تۆماركردنی موڵكه‌كانیان، هه‌ر خاوه‌ن موڵكێك له‌و ماوه‌یه‌دا ئاماده‌ نه‌بێت خۆی به‌رپرسیارده‌بێت و توشی سزای یاسایی ده‌بێت.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شدراوه‌،پێویسته‌ له‌ كاتی راپه‌ڕاندنی رێكاره‌ یاساییه‌كاندا خاوه‌ن موڵك خۆی ئاماده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وی وڵاتیش بێت .

شاره‌وانی سیته‌ك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خاوه‌ن موڵك پێویسته‌ (هه‌ویه‌ی ئه‌حوال مه‌ده‌نی + كارتی زانیاری) پێ بێت و هه‌روه‌ها خاوه‌ن موڵكه‌كان له‌وه‌ ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه‌ هیچ موڵكێك تۆمار ناكرێت .


PUKmedia راگه‌یاندنی شاره‌وانی سیته‌ك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket