ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئۆتۆمبێلی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كڕن
ئاگاداری 04:07 PM - 2018-08-19.
ههرهاووڵاتیهك ویستی ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه بكڕێت كه له كه‌نداوه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانێت سه‌ردانی به‌شی پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكات بۆئه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله پێبده‌ین كه ده‌یكڕێت.
رائیدی هاتوچۆ هێمن ساڵح لێپرسراوی لیژنه‌كانی پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یاند: به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتی هاورده‌كردندا پشكنین بۆ مۆدێله‌كانی 2016 و 2017 و 2018 ده‌كرێت، به‌ڵام له 1ی 9ی ئه‌مساڵه‌وه پشكنین بۆ مۆدێلی 2016 ناكرێت.
وتیشی: "ئه‌و پشكنیانهش بریتین له‌پشكنینی ئێرباگ، شانسی، بڕاوه‌ی ئۆتۆمبێل، لافاو، ABS، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و پشكنیانه‌ی ده‌كرێن پشكنینی 100%ی ئۆتۆمبێل نیین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" هه‌ركه‌سێك ویستی ئۆتۆمبێلێك بكڕێت، ده‌توانێت سه‌ردانی به‌شی پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بكات بۆئه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله پێبده‌ین كه ده‌یكڕێت، چونكه هه‌ندێك له‌و ئۆتۆمبێلانه كه له‌وڵاتانی كه‌نداو ده‌هێندرێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرفتیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌چه‌ند بهشێكیانداو باش چاك نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌رزانی نرخهكهیانهوه هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌یكڕن كه پێویستی به‌ئاگاییه‌كی زۆر هه‌یه".
لێپرسراوی لیژنه‌كانی پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكراشیكرد، "داوامانكردوه گۆڕانكاری زیاتر له‌پشكنینه‌كان بكرێت تا ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه".
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی پشكنینی توندوتۆڵی (هه‌ززه)، ڕائیدی هاتوچۆ هێمن ساڵح وتی:" له‌كاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل پشكنینی مه‌رجی توندوتۆڵی بۆ مۆدێله‌كانی 2017 و 2018 ناكرێت تاوه‌كو دوو ساڵ".
PUKmedia / ترافیك ئێف ئێم
هەواڵی زیاتر
-
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
08:42 PM - 2024-05-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
11:05 AM - 2024-05-12
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵات‌دا هەیە
05:59 PM - 2024-05-11
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
02:32 PM - 2024-05-11
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
11:38 AM - 2024-05-11
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 07:07 PM - 2024-05-12 -
دادگای فیدراڵی سێ سكاڵاكەی هەرێمی دواخست
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-12 -
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:14 AM - 2024-05-12