riklam

ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌وه‌

ئاگاداری 04:00 PM - 2018-06-28
.

.

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌ ده‌رباره‌ی حه‌جی بازرگانی بۆ دانیشتوانی هه‌ولێر.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، به‌ھۆی زیادبوونی چه‌ند پشكێكی دیاریكراو له‌حه‌جی جۆری بازرگانی، ئاگاداری ھاووڵاتیانی پارێزگای ھه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌رێگه‌ی حه‌جی بازرگانی كه‌ بڕه‌كه‌ی 8 ھه‌زار دۆلاره‌ سه‌فه‌ری حه‌ج بكه‌ن بۆ ئه‌مساڵ 2018 ئه‌وا ته‌نیا له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كه‌ده‌كاته‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی ھه‌فته‌ی داھاتوو ڕێكه‌وتی ( 2018/6/30 ) تاوه‌كو (2018/7/1 )سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌جی پارێزگای ھه‌ولێر بكه‌ن له‌ناو مزگه‌وتی سواف و ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن له‌گه‌ڵ ھێنانی پاسپۆرت و بڕی پاره‌ی دیاریكراو، به‌ومه‌رجه‌ی رۆژی به‌سه‌رچوونی پاسپۆرته‌كانیان له‌ 2019/3/15 كه‌متر نه‌بێت.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ژماره‌ی حه‌جی بازرگانی رێژه‌یه‌كی دیاریكراوه‌و پێویسته‌ له‌ماوه‌ی دیاریكراودا خوازیاران سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌جی پارێزگای ھه‌ولێر بكه‌ن.



PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket