فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش له نێوان یه‌كێتیی و پارتیدا نییه
چاوپێکەوتن 02:00 PM - 2018-05-30.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پارتیدا نییه و په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ شه‌ش لایه‌نه‌كه‌دا نه‌گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاشكرایده‌كات كه بۆ كاتی به‌ستنی كۆنگره دوو بۆچوون له‌نێو یه‌كێتییدا هه‌یه و سه‌باره‌ت به ڕێككهوتنیشیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌ڵێت: هۆكاری په‌ككه‌وتنی ڕێككه‌وتنه‌كه زۆربه‌ی بۆ هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له سه‌ره‌تاوه پێیان باش نه‌بووه ئه‌م ڕێككه‌وتنه واژۆ بكرێت.
- سه‌ره‌تا له دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، پاش سه‌ركه‌وتنی؛ یه‌كێتیی به نیازی چییه بیكات؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئێستا ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئێمه و لایه‌نه‌كانی تر به‌شداریكردنه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی و كاركردنه بۆ ده‌ستپێكی پرۆسه‌یه‌كی تازه له پاش هه‌ڵبژاردنی عێراق، ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار به‌ر كورد بكه‌وت، پێمان باشه بدرێت به یه‌كێتیی، مه‌سه‌له‌ی دووه‌م كه نه‌هاتووه‌ته ئاراوه و ده‌ستی پێ كردووه پێكهێنانی فراكسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی عێراقه، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه ئاڵۆزه و ڕوون نییه، له هه‌ندێك بواردا له‌وانه‌یه لیسته كوردییه‌كان ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر بن و له هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی تریشدا به‌شدار بن، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا یه‌كێتیی و هه‌موو لیسته‌كان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ن.
- یه‌كێتیی كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار ده‌بێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه با بهێڵینه‌وه بۆ كاتی خۆی، چونكه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، ده‌بێت یه‌كه‌مجار بزانین پۆسته‌كه به‌ر كورد ده‌كه‌وێت یان نا، له حاڵه‌تی دووه‌مدا چۆن ده‌گه‌ین به‌و قۆناغه‌ی كه كاندیدێكی وه‌هامان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار هه‌بێت كه سه‌ركه‌وتوو بێت، چ به هه‌ڵبژاردن یان تهسكییهی لایه‌نه كوردییه‌كان.
- دوای هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاڵۆزییه‌كی تێكه‌وت، ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی بنبه‌ست، زۆرتر په‌یوه‌ندی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه كه لایه‌نه‌كان نوێنه‌ره‌كانیان ده‌نێرن بۆ په‌رله‌مان، له‌وێ له كه‌شوهه‌وایه‌كی تردا له‌گه‌ڵ یه‌كتری داده‌نیشن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات، كه بتوانن پێكه‌وه كار بكه‌ن و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌بێت.
- یه‌كێتیی پێی باشه له‌گه‌ڵ پارتیدا بچێته به‌غدا یان له‌گه‌ڵ كام لایه‌ندا؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌موومان پێكه‌وه ده‌چین بۆ به‌غدا و له‌وێ یه‌ك ده‌گرینه‌وه، به‌ڵام پێشتر ئه‌گه‌ر توانیمان لێره به‌رنامه‌یه‌ك داده‌نێین.
- ئه‌و به‌رنامه‌یه دانراوه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: نه‌خێر تاكو ئێستا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئێمه و پارتی و لایه‌نه‌كانی تر نییه، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ده‌كرێت كۆبوونه‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ده‌كرێت هه‌ر لایه‌نێك به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت و كار بۆ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر بكات، به‌ڵام بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه كه سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموونمان ئه‌وه بوو كه له هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مدا هه‌موومان پێكه‌وه به یه‌ك لیست چووین بۆ به‌غدا و به‌شێكی زۆر له ئامانجه‌كانی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌مه گونجاوترین سیناریۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق هه‌بوو كه ئه‌ویش هه‌بوونی جۆرێك له هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه‌كانه.
- ئێستا یه‌كێتیی له‌سه‌ر ئاستی كه‌ركوك یه‌كه‌م حزبه كه زۆرترین ده‌نگی به ده‌ست هێناوه، ئایا ده‌توانێت پۆستی پارێزگار و كێشه كارگێڕییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بكات؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیی له كه‌ركوك كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ورووژاندنی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك، كه پێم وایه له چوار ساڵی داهاتوودا مه‌سه‌له‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، چونكه عێراق ناتوانێت ده ساڵی تر ئه‌م كێشه‌یه به هه‌ڵپه‌سێردراوی بهێڵێته‌وه و چاوه‌ڕوان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێتیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌بێت، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
- چۆن ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مادده‌ی سه‌دوچل ده‌بێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: مادده‌ی سه‌دوچل مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه، ڕاسته جێبه‌جێكردنی به حكومه‌تی فیدڕاڵ سپێردراوه، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ده‌بێت په‌رله‌مان خۆی به‌شدار بێت له چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌وكات پێویستی به ده‌ركردنی یاسا هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و ده‌نگانه‌ی له كه‌ركوك ده‌چن بۆ په‌رله‌مان، كاتێك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ورووژێنن ده‌توانێت ڕۆڵ ببینن و كاریگه‌رییان هه‌بێت.
- جارێكی تر یه‌كێتیی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی ناو هه‌رێم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه كارتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: تاكو ئێستا شتێكی وا له ئارادا نییه به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یان هه‌ڵگیرێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردن.
- پێشبینیت بۆ قۆناغی چوار ساڵی داهاتووی عێراق چۆنه باش ده‌بێت یان خراپ؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوو هه‌ستیارترین ساڵه‌كانی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو له‌سه‌ر ئاستی عێراق دێته ئاراوه وه‌ك سه‌رژمێریكردن و كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان كه خه‌ریكه كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان به‌جێ ده‌هێڵێت، مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ ڕێك بخرێته‌وه، له‌م چوار ساڵه‌دا دانوساندنی هه‌ستیار له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی كه پێش ڕیفراندۆم له ئارادا بوون، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت تاكو ئێستا دانوستاندنی فه‌رمی له نێوان به‌غدا و هه‌رێم بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌ستی پێنه‌كردووه، پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم به‌غدا باسی له‌وه ده‌كرد كه ده‌قاوده‌ق ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، كه پێم وایه چوار ساڵی داهاتوو جێبه‌جێكردنی ده‌قاوده‌قی ده‌ستوور ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كابینه‌ی داهاتوو كار بكات له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت هه‌رێم له ئێستاوه خۆی ئاماده بكات بۆ دانوساندنێكی سه‌خت و دژوار له‌گه‌ڵ به‌غدایه‌كی ئارامتر و سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ر داعشدا.
- ده‌وترێت دوو به‌ره له به‌غدا هه‌یه، سه‌در و عه‌بادی و حه‌كیم و پارتی، له به‌رامبه‌ر مالیكی و حه‌شد و یه‌كێتیی، ئایا ئه‌وه به‌ره‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراوه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: شتی فه‌رمی نییه به‌ڵام گفتوگۆكان كراوه و تاكو ئێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، خودی شیعه‌كان چوار لیستی گه‌وره و لیستی بچووكیان هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پیش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ڕێككه‌وتن بكه‌ن، له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕێك بكه‌ون، به‌ڵام تاكو ئێستا له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، خاڵی هاوبه‌ش له نێوانیاندا ئه‌وه‌یه كه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له ده‌ست شیعه ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو بۆچوونی ته‌واو جیاوازیان هه‌یه.
- هیچ ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی كراوه له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه جێناكۆكه‌كان؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی سیاسی بكرایه ڕاماندهگهیاند، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ك له سه‌ره‌تاوه مام جه‌لال له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پێی وتین، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له كاتێكدا ده‌زانین هه‌موو لایه‌نه سوننی و شیعییه‌كان به‌ربه‌ست درووست ده‌كه‌ن، عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه له پاش 100 ساڵ له دامه‌زراندنی وه‌ك ده‌وڵه‌ت سنوور له نێوان خۆی و هه‌رێم یه‌كلایی بكاته‌وه.
- پێشتر یه‌كێتیی و گۆڕان ڕێككه‌وتنی سیاسی‌یان واژۆ كرد، ئێستا ئه‌م ڕێككه‌وتنه په‌كی كه‌وتووه بۆ؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌داخه‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه كۆمه‌ڵێك ته‌گه‌ره و به‌ربه‌ستی هاته به‌رده‌م كه نه‌مانتوانی جێبه‌جێی بكه‌ین، هیوادارم له داهاتوودا كارێكی وه‌ها بكه‌ین كه بتوانین ڕێككه‌وتنی یه‌كێتیی و گۆڕان كارا بكرێته‌وه.
- كێ هۆكار بوو؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به بۆچوونی من هۆی په‌ككه‌وتنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه گرنگه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی زۆربه‌ی بۆ یه‌كێتیی ده‌گه‌ڕێته‌وه، وردتر بۆ هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ده‌گه‌ڕێته‌وه چونكه له سه‌ره‌تاوه پێیان باش نه‌بووه ئه‌م ڕێككه‌وتنه له نێوان هه‌ردوولادا واژۆ بكرێت.
- یه‌كێتیی به‌نیازه كۆنگره ببه‌ستێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی بڕیار درا، كۆنگره كارا بكرێته‌وه و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی زیاد كرا، دیاریكردنی ڕۆژی كۆنگره‌ش به‌م لیژنه‌یه سپێردراوه، بۆچوونێك هه‌یه كه پێیان باشه پێش هه‌ڵبژاردنی ئایینده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره ببه‌ستین، بۆچوونی دووه‌میش وایه كه بۆ دوای هه‌ڵبژاردن كۆنگره بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.
- ئه‌ی ئه‌گه‌ر كۆنگره نه‌كرا ده‌رهاویشته‌كانی چی ده‌بن؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كۆنگره ئیستحقاقه و زۆریش دوا كه‌وتووه، ده‌بوو له ڕابردوودا دوو تا سێ كۆنگره ببه‌ستین به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ین كه نابێت به‌ستنی كۆنگره دوا بكه‌ویت، پێویسته میكانیزمێك دابنێین بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده خراپه تاكو چیتر كۆنگره له كاتی خۆیدا دوا نه‌كه‌وێت.
- پارتی و یه‌كێتیی ده‌توانن متمانه بۆ خه‌ڵك بگێڕنه‌وه به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: لاریم له به‌كارهێنانی وشه‌ی متمانه هه‌یه، ژماره‌ی كه‌می هاووڵاتییان كه چوون بۆ ده‌نگدان نیشانه‌یه‌كی ترسناكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتییان به به‌راوردی جاران متمانه‌یان به حزبه‌كان نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت متمانه‌یان به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش نه‌ماوه، ئه‌م دیارده‌یه هه‌رێم و عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
له عێراقدا ئاستی به‌شداری بۆ هه‌ڵبژاردن له 20% بووه، به‌ڵام له كوردستان ئاستی به‌شداری ده‌نگده‌ر له 50% بوو، ئه‌مه‌ش په‌یام و زه‌نگێكی ترسناكه بۆ هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان.
PUKmedia ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18