د.هاشم زێباری: به‌رنامه‌ی ليستى 162 جێی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی بادینانه
ی.ن.ک 04:44 PM - 2018-05-02
.
سه‌رۆكی لیستی 162 ی یه‌كێتی له پارێزگای دهۆك: به‌رنامه‌ی لیستی 162ی یه‌كێتی تاكه به‌رنامه‌یه ببێته جێگای ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵكی بادینان
به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی به شێوه‌یه‌كـی واقیـعی دانراوه‌و دووره له‌و چه‌واشه‌كاریانه‌ی له به‌رنامه‌ی هه‌ندێك لیستی تر ده‌بینرێت
سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای دهۆک رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رنامه‌ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاكه به‌رنامه‌یه تاكو ئێستا ببێته جێگای ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی سنوره‌كه، جه‌ماوه‌ری بادینانیش دڵنیاده‌كاته‌وه داكۆكی له داخوزایه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن و له رێگای كاندیده‌كانه‌وه ده‌توانن به‌رنامه‌ی لیسته‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌شی له لیسته‌كه‌مان ده‌كرێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كاندیده‌كانمان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خه‌ڵكی دهۆك و بادینان پێویستیان پێیانه له به‌غدا داكۆكی له مافه‌كانیان بكات.
د.هاشم زێباری سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بازنه‌ی دهۆك رايگه‌یاند: هه‌ڵبژاردن له بادینان تایبەتمه‌ندی خۆی هه‌یه و خه‌ڵكی ئه‌م سنووره حه‌ز به گۆڕانكاری و هاتنه پێشه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی تازه ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌خوازن تیمێكی به‌هێز له به‌غدا داكۆكی له مافه‌كانین بكات، بهگوێره‌ی تێكه‌ڵیمان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وتووه كه به‌رنامه‌ی لیستی 162ی یه‌كێتی تاكه به‌رنامه‌یه ببێته جێگای ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی بادینان.
وتیشی: به حوكمی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له پارێزگای دهۆك به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه ئیداره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كرێت و لایه‌نێكی سیاسی هه‌ژموونی هه‌بووه به‌سه‌ر ئیداره بۆیه كه‌موکوڕی زۆر هه‌بووه له‌م سنووره‌و وه‌ك پێویست پڕۆژه‌ی ستراتجی بۆ نه‌كراوه وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌و رێگا ده‌ره‌كیه‌كان، هه‌ر ئه‌و شێوازه ئیداره‌دانه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه حه‌زبكه‌ن و هیوابخوازن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به به‌رنامه‌یە‌كی تازه‌وه بێته مه‌یدان و له‌رێگای په‌رله‌مانتاره‌كانی پڕۆژه‌ی گرنگ و پێویست پێشكه‌ش به پارێزگاكه بكه‌ن، بۆیە ئێمه ده‌ڵنیاین ئه‌و به‌رنامه‌ی هه‌مانه وه‌ك لیستی 162 جێگای ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی بادینان ده‌بێت.
سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتی له دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش لیستی 162 كۆمه‌ڵێك كاندیدی ده‌ستنیشان كردووه كه له‌سه‌ر بنه‌مای توانا‌و لێهاتوویی دانراون، ئه‌وانه كه‌سانی شاره‌زان له بواره‌كانی ئابووری و دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندازیاری، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه وه‌ك لیستی 162 متمانه جه‌ماوه‌ری دهۆك به‌ده‌ستده‌هێنین، ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له لیسته‌كه‌مان ده‌كرێ له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری پارێزگاكه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كاندیده‌كانمان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خه‌ڵكی دهۆك و بادینان پێویستیان پێیانه له به‌غدا داكۆكی له مافه‌كانیان بكات.
د.هاشم زێبار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان به شێوه‌یه‌كی واقیعی دانراوه‌و دووره له‌هه‌موو ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ی له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی هه‌ندیك لیستی تر ده‌بینرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت له به‌غدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌و یاسایانه‌وه هه‌یه كه خزمه‌ت به ئابووری ئه‌و ناوچانه ده‌كات، به‌تایبه‌تی یاسای وه‌ك پترۆدۆلارو سندقی داهاتی نه‌وت و یاساكانی تایبه‌ت به گومرگ و بیمه‌ی كۆمه‌ڵاتی و خانه‌نشینی، هه‌موو ئه‌و خاڵانه وه‌ك پاكیجێك له به‌رده‌ستی كاندیده‌كانی لیستی 162 ی یه‌كێتیدایه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك چوو بۆ به‌غدا جێبه‌جێیان بكات.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

