هه‌رێم كەمال ئاغا: خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌هێزبوونی یه‌كێتی به‌گرنگ ده‌زانن
ی.ن.ک 04:27 PM - 2018-05-02
.
هه‌رێم كەمال ئاغا سه‌رۆكی لیستی 162 یه‌كێتی له هه‌ولێر: خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌هێزبوونی یه‌كێتی به‌گرنگ و پێویست ده‌زانن
سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بازنه‌ی هه‌ولێر جه‌ماوه‌ری هه‌ولێرو كوردستان دڵنیاده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام درێژه به خه‌بات ده‌دات و هه‌موو توانایهكیشی دهخاتهگەڕ بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات بانگه‌شه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه خه‌ڵكی هه‌ولێر داوای به‌هێزبونی لیستی 162 ده‌كه‌ن و به گرنگی ده‌زانن یه‌كێتی له به‌غدا به هێزه‌وه ئاماده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بازنه‌ی هه‌ولێر رايگه‌یاند: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خه‌ڵكی هه‌ولێر به په‌رۆشن بۆ رۆژی ده‌نگدان تاكو ده‌نگ به لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن، ئه‌وان ده‌زانن كه یه‌كێتی چۆن له رابردوو داكۆكی لە مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی كردووه، له داهاتووشدا له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: بێگومان به‌رنامه‌ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رنامه‌ی هه‌ڵقوڵاوی پارتێكی سیاسی ناو جه‌ماوه‌ره‌و ره‌گ و ریشه‌یه‌كی قوڵی هه‌یه له ناو جه‌ماوه‌ر، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و مێژووه پڕسه‌روه‌رییه‌ی له رابردوو تۆماری كردووه، ئێستاش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه به‌رده‌وامده‌بێت كه له‌خه‌باتی شه‌شت ساڵه مام جەلال ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌مرۆ هه‌وڵده‌دات داكۆكی له‌هه‌موو ئه‌و مادده ده‌ستووریانه بكات كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كورددستانن له نێویشیان مادده‌ی 140.
وتیشی: له سۆنگه‌ی ئه‌و مێژوه‌دا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌هێزبوونی یه‌كێتی به گرنگ و پێویست ده‌زانن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم هه‌یه، خه‌ڵكی كوردستان پێیانوایه یه‌كێتی تاكه هێزه بتوانێت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌جۆرێك به‌ڕێوه‌ببات له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت، وه‌ك له رابردوو به ئاماده‌بوونی جه‌نابی مام جه‌لال كاری له‌سه‌ر كردووه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لێره‌وه به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین هه‌ڵگری په‌یامی ئێوه ده‌بین له به‌غدا، له‌سه‌ر رێگا‌و رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی عیراقی به شیعه‌و سونه‌وه، كار بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕگه‌و مادده‌كانی ده‌ستوور ده‌كه‌ین، به تایبه‌تی مادده‌ی 140 و به‌رگریكردن له‌هه‌موو ئیستحقاقێكی گه‌لی كوردستان له به‌غدا، بۆیه پێویسته یه‌كه‌م كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له عیراق به هاوسه‌نگی بكه‌ین، دووه‌م رێگری بكه‌ین له بڕیاری هه‌ژموونی تاكڕه‌وانه‌ی هه‌ر لایه‌نێك كه بیه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر قه‌ده‌رو چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستاندا بگرێت، به‌ڵكو پێویسته هه‌موومان له به‌غدا به‌یه‌كه‌وه بڕبار له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك بده‌ین كه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه، سێیه‌م هه‌رچیمان كردووه پێویسته بیكه‌ین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان و گێرانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆیان، پشتئه‌ستوور به یه‌كگرتوویی خۆمان و پاڵپشت به هاوكاری دۆستانمان، چواره‌م یه‌كده‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كار بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو مادده‌و بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووری بكه‌ین، رێگری بكه‌ین له‌هه‌ر هه‌وڵێك كه ببێته كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان و گێڕانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانمان.
سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بازنه‌ی هه‌ولێر وتیشی: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سه‌روبه‌ندی قۆناغێكی تازه‌ی گه‌ڕانه‌وه گۆڕانكاری ناوخۆدایه، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌موومان یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست روحی سه‌رۆك مام جه‌لال به زیندوویی رابگرین له نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌رچه‌رخان و قۆناغ و ژیانێكی نوێی حزبی ده‌ستپێبكه‌ین، ئه‌و یه‌كێتیه‌ی هه‌میشه له خراپترین دۆخیدا چۆكی به نه‌یاره‌كان داناوه‌و دووباره وه‌ك كاریگه‌رترین حزب له كوردستان بێته‌وه مه‌یدان، بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین گهرموگوڕترو به حهماسهتتر له‌جاران رووبكه‌نه سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگ به لیستی ژماره 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن، ده‌نگ به لیستی شه‌هیدان و رابردوویه‌كی پڕسه‌روه‌ری و شكۆی ئه‌م گه‌له بده‌ن، به ده‌نگتان روحی شه‌هیده‌كانتان ئاسوده بكه‌ن.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

