بۆكان هه‌ورامی: به گۆرانیه‌وه ژیانم زیاتر خۆشه‌وێت
ئەدەب وهونەر 08:31 PM - 2018-04-17
.
هونه‌رمه‌ندی لاو بۆكان هه‌ورامی ماوه‌ی 2 ساڵه گۆرانی ده‌ڵێت و توانیویه‌تی به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی جێی خۆی بكاته‌وه له دڵی گوێگرداو ئه‌و به‌هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی سه‌رسامه و پێشی وایه دۆخی ئێستای هونه‌ری كوردی خراپه‌و گوێگری كورد هونه‌ری كوردی ون كردوه.
بۆكان هه‌ورامی ناوی ته‌واوی ( بۆكان حه‌سه‌ن حه‌مه سه‌عید ) هو ساڵی 1990 له شاری سلێمانی له دایك بوه‌و ماوه‌ی دوو ساڵه هاتووه‌ته ناو دنیای هونه‌ری گۆرانی وتن، ئه‌و یه‌كێكیش بوه له به‌شداربوانی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ كه ساڵی 2017 به‌شی یه‌كه‌می له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات په‌خشكرا.
PUKmedia له دیدارێكدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و ئه‌ویش له‌باره‌ی ژیان و كاری هونه‌ری خۆی به‌م شێوه‌یه بۆمان دوا ..
*بۆكان هه‌ورامی حه‌ز به كام جۆری گۆرانی ده‌كات ؟
بۆكان: من زیاتر حه‌ز به گۆرانی خاو ده‌كه‌م و هه‌ندێ گرانی خێرای فۆلكلۆری كوردیشم پێخۆشه.
*هیچ ئامێرێكی موزیك ده‌زانن ؟
بۆكان: هه‌تا ئێستا هیچ ئامێرێكی موزیك ناژه‌نم و شاره‌زایم نیه، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌مدایه له داهاتوودا فێری ئامێری عود ببم.
*گۆرانی وتن چ هه‌ستێكت پێده‌به‌خشێت ؟
بۆكان: گۆرانی وتن ئاسوده‌یم پێده‌به‌خشێت زیاتر له هه‌رشتێكی تر، من به دڵ گۆرانی ده‌ڵێم و گۆرانیم خۆشه‌وێت، وا هه‌ست ده‌كه‌م به گۆرانیه‌وه ژیانم زیاتر خۆشه‌وێت.

بۆكان له‌باره‌ی ستایلی گۆرانی وتنی هونه‌رمه‌ندانی گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه ده‌ڵێت: من خۆم تازه دهستمپێكردوهو له‌و ئاسته‌دا نیم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م به‌ڵام هیچ لهزهتێكیشی لێنابینم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خهڵكانێكیی زۆر چێژی لێوه‌رده‌گرن.
له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هونه‌ری كوردیشه‌وه ده‌ڵێت : هونه‌ری كوردی ئێستا به دۆخێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت و گوێگری كورد هونه‌ری كوردی ون كردوه‌و پابه‌ندبونیان به هونه‌ری كوردیه‌وه زۆر كه‌مه، ئێستا ده‌توانین بڵێین سه‌رده‌می پاشاگه‌ردانی و جه‌نجاڵی هونه‌ری كوردیه.
بۆكان ده‌ڵێت هونه‌رمه‌ند ده‌بێت وا له گوێگر بكات ئاسوده بێت و ژیانی خۆش بوێت و ده‌شڵێت كه هونه‌ر خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی پێبه‌خشیوم.
*به چ هونه‌رمه‌ندێكی كۆن سه‌رسامیت ؟
بۆكان: له هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كان زیاتر گوێ له مامۆستایان ( محه‌مه‌دی ماملێ و مه‌زهه‌ری خالقی و عه‌باسی كه‌مه‌ندی ده‌گرم ) به‌ڵام زۆر سه‌رسامم به مه‌زهه‌ری خالقی .
*پێت خۆشه به دووێت گۆرانی بڵێیت ؟
بۆكان: هه‌تا ئێستا نازانم به‌ڵام ئه‌گه‌ر كارێكی كوردیانه‌ی جوان هه‌بێت و به دووێت بوترێت ده‌یكه‌م.
*به‌رنامه‌ت هه‌یه بۆ كاركرد له داهاتوو ؟
بۆكان: هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێت مرۆڤ له هه‌ر بوارێك كاریكرد به‌رنامه‌ی هه‌بێت بۆی ئه‌گینا سه‌ركه‌وتوو نابێت.

*بۆچی گرانی ئێستا ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌مێنێته‌وه؟
بۆكان: ئه‌گه‌ر گۆرانی مه‌به‌ستێكی جوانی هونه‌ری و پابه‌ندبون به هونه‌ری كوردی له‌پشته‌وه بێت نامرێت و له دڵی هه‌موواندا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام جێگای داخه ئێستا ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه كوردین و له‌تێكستی ئه‌ده‌بی جوانه‌وه دروست بون و مامۆستایانی هونه‌ری كوردی ده‌یانڵێنه‌وه بینه‌ر و بیسه‌رێكی كه‌میان هه‌یه.
*ده‌بێت هونه‌رمه‌ند چ په‌یامێك بگه‌یه‌نێت ؟
بۆكان: ده‌بێت هونه‌رمه‌ند په‌یامی جوان و ئاسوده‌یی بگه‌یه‌نێت نموونه‌بێت بۆ كه‌سانی تر و وا له گوێگر بكات ئاسوده‌بێت و ژیانی خۆشبوێت.
*هونه‌ر چی به‌تۆ به‌خشیوه ؟
بۆكان: هونه‌ر خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی به من به‌خشیوه كه‌ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه له‌لام، ئه‌گه‌ر به‌هۆی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه ته‌نها كه‌سێكم ئاسوده كردبێت ئه‌وه زۆر خۆشحاڵم.
بۆكان خاوه‌نی كلیپی گۆرانی ( سه‌وزه هه‌ی سه‌وزه )هیه كهئاواز و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد عه‌باسی كهمهندیهو هونه‌رمه‌ند رێبین سالار كاری موزیكی بۆ كردوه‌و تۆماركردنی ده‌نگی عه‌لی عه‌تایه و شادمان محه‌مه‌د كاری ده‌رهێنانی بۆ كردوه‌و كاری مۆنتاژی له‌لایه‌ن هه‌رێم نوری بۆ كراوه‌و له نواندنی لینا مۆفه‌ق و كامێراش سیروان كه‌ریمه، بۆكان ده‌ڵێت وتنه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانیه بیرۆكه‌ی خۆم بوه‌و به هاوكاری مامۆستا رێبینی سه‌نتور.
بۆكان ده‌ڵێت له ئێستادا هیچ كارێكی نوێم به ده‌سته‌وه نیه، به‌ڵام به‌رنامه‌م هه‌یه بۆی.
PUKmedia هاژه باست
كلیپی گۆرانی سه‌وزه هه‌ی سه‌وزه
هەواڵی زیاتر
-
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانى بۆ بەغداد لە مووچەوە بۆ حکومەتێکی بەهێز
11:08 AM - 2025-12-08 -
جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەدامەزراندنی کۆمەڵەی شورای مەزن کرد
09:55 PM - 2025-12-08 -
چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە باسی لێوەدەکرێت
06:55 PM - 2025-12-08 -
سکرتاریەت دۆستێکی دێرینی سەرۆک مام جەلال بەسەردەکەنەوە
06:14 PM - 2025-12-08
ئەمانەش ببینە
ڕفعەت عەبدوڵا: پێکەوە یەکێتییەکەمان نوێ دەکەینەوە
09:05 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: عیراق حکومەتێکی کارا و بەهێزی دەوێت
07:04 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: کلیلی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغداد دەستوورە
05:55 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: بودجە نەبێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی
03:23 PM - 2025-12-08
زۆرترین خوێنراو
-
جینۆسایدی کورد و ئێزدییەکان لە ئەرمینیا باسی لێوەدەکرێت
کوردستان 03:16 PM - 2025-12-08 -
سەرۆك مام جەلال: نازم حیكمەت لەگەڵ مافی چارەنووسی گەلی كورد بوو
بیروڕا 02:20 PM - 2025-12-08 -
یه‌ك مووچه مسۆگه‌ره و چاره‌نوسی دوانیش نادیاره
کوردستان 02:19 PM - 2025-12-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێویستە کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکان دروستبکرێت
کوردستان 01:02 PM - 2025-12-08 -
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانى بۆ بەغداد لە مووچەوە بۆ حکومەتێکی بەهێز
کوردستان 11:08 AM - 2025-12-08 -
دوای ساڵێك له رووخانی ئه‌سه‌د چی له‌سووریا گۆڕدرا ؟
کوردستان 10:47 AM - 2025-12-08 -
مام جەلال و باران
بیروڕا 10:07 AM - 2025-12-08 -
ویژدانی سیاسی
بیروڕا 10:04 AM - 2025-12-08



.jpg)


.jpg)
دابەزێنە

