سه‌رۆك كۆمار: گه‌نده‌ڵی و یاسا كۆسپن له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌راندا
چاوپێکەوتن 03:19 PM - 2018-04-04.
سه‌رۆك مه‌عسوم له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ئه‌لحه‌یات): تارمایی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی یاسا كۆسپن له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌راندا
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نیدا كه ئه‌مڕۆ 4-4-2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه نه‌بوونی ئه‌و یاسایانه‌ی كه شانبه‌شانی گۆڕانی سیاسی بێت له عیراقی دوای نیسانی 2003 وایكرده‌وه پشت ببه‌سترێت به یاساكانی رژێمی پێشوو سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رپێیی ده‌ستووری نوێیه، دووپاتیشیكرده‌وه كه ناكۆكییه‌كان به‌رده‌وامه له‌ئاست تێپه‌ڕاندنی چه‌ندین یاسا له‌وانه هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه ساڵانی پێشتر بڕیاریان له‌باره‌وه دراوه، كۆنگره‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق)ی به هه‌نگاوێكی باش له‌قه‌ڵه‌مدا كه مانگی شوبات (فێبرایه‌ر)ی رابردوو له ده‌وڵه‌تی كوه‌یت به‌ڕێوه‌چوو، ئاماژه‌شیكرد بۆ قۆناغ و وه‌رزێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه عیراق به چاویلكه‌ی ئێرانی ناڕوانێته عه‌ره‌بستانی سعودی، به‌ڵكو به چاوێكی عیراقیانه‌و له روانگه‌ی به‌رژه‌ه‌وندییه‌كانمانه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌مووان، ره‌تیشیكرده‌وه كه عیراق پاشكۆی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی دیداره رۆژنامه‌ییه‌كه‌یه:
* له‌گه‌ڵ كۆتایی خولی په‌رله‌مانی و ماوه‌ی حكومه‌تدا تا چه‌ند ئه‌و یاسایانه پێویستن كه شانبه‌شانی سه‌رده‌می نوێ بن؟
- هه‌ندێك یاسای پێویست هه‌ن، هه‌ندێكیشیان به بڕبڕه‌ی پشت داده‌نرێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ستووردا هاتوون، نه‌بوونی ئه‌و یاسایانه كه په‌یوه‌ستن به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه ناچارمان ده‌كات كه په‌نا ببه‌ین بۆ یاسا كۆنه‌كان زۆربه‌ی كاتیش جێبه‌جێكردنیان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورن.
هه‌ندێك یاسای تر هه‌ن وه‌ك ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی كه به خانه‌ی دووه‌می یاساگوزاری داده‌نرێت و یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا بڕیار له‌سه‌ر دراوانه‌یه بۆ په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی ده‌ستووریان تیادا بێت.
هه‌روه‌ها یاسای نه‌وت و گاز كه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، یاسای دادگای فیدراڵیش له‌وێ بوه‌ستێت.
* سروشت و ئاماژه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر یاسای دادگای فیدراڵی چین؟
- پێشنوسی پێشنیازیكراو ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له‌نێو ئه‌نداماندا دوانیان زانای شه‌ریعه‌ت و دوانیان پسپۆڕی توێژینه‌وه‌ی دیموكراسی بن و مافی رێگریكردن له بڕیاره‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌و په‌كخستنیان هه‌بێت، هه‌ندێك وای ده‌بینن كه سیفه‌تی پسپۆڕیان هه‌بێت ئیتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تائێستا بووه‌ته جێگه‌ی كێشمه‌كێشمه‌كان.
* ئه‌ی هه‌مواركردنه‌كانی ده‌ستوور كه لیژنه‌ی هه‌مواركردن بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌و خۆتان جێگری سه‌رۆكی بوویت؟
- له لیژنه‌ی هه‌مواركردن بڕیاردرا له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی 70 مادده‌ی ده‌ستووری، به‌ڵام رێككه‌وتنیان له‌باره‌وه نه‌كرا.
* دوای قۆناغی داعش عیراق چۆن ده‌بینن؟
- ئێستا ئۆقره‌یی عیراق له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یه، ئه‌م پێویستییه ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و چه‌ندین ده‌وڵه‌ت یارمه‌تییان پێشكه‌ش به عیراق كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆقره‌یی، به‌تایبه‌تی بۆ ئاواره‌بووه‌كان كه كێشه‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه. ده‌بێت ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و له‌شوێنی تر دوور له زێدی خۆیان نه‌مێننه‌وه. كۆمه‌كی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تیمان پێگه‌یشتووه به‌ڵام به‌وجۆره نا كه له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكات، 20 ملیۆن دۆلار لێره‌و 15 ملیۆن دۆلار له‌وێ و، ته‌رخانكردنی شتی تر‌و یارمه‌تیدانی كاروباری هه‌ندێك وه‌زاره‌تی تر.
* ئه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه؟
- سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌و پێویستی به ئاماده‌كارییه‌كی فراوان و توانایه‌كی دارایی قه‌به‌یه. ئێستا عیراق به‌بێ یارمه‌تی و كۆمه‌كی خه‌ڵكی تر ناتوانێت ئه‌م دۆسیه‌یه بگرێته ده‌ست.
* ئه‌ی دۆنه‌رو وه‌به‌رهێنانه‌كان كه عیراق ده‌ستیكه‌وتووه له كۆنگره‌ی كوه‌یت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه، ده‌توانێت ره‌وڕه‌وه‌ی ئاوه‌دانسازی بجوڵێنێت؟
1- كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق له كوه‌یت به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌نگاوێكی باشبوو، به‌ڵام چاوه‌ڕێ بكه‌ین كه ده‌وڵه‌تانی تر بێن و وڵاتمان بۆ ئاوه‌دانبكه‌نه‌وه ئه‌مه نابێت، ده‌بێت عیراق خۆی رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بێت له سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا.
* بۆ نموونه؟
- ده‌بێت ئاسانكاری بكرێت بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنان له ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه. وا حكومه‌ت سه‌رگه‌رمی چاوگێڕانه‌وه‌یه به یاساكانی په‌یوه‌ست به وه‌به‌رهێنان بۆ هاندان و ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام بۆی.
* هه‌ندێك وای ده‌بینن ئه‌و كۆمه‌كه‌ی عیراق له كوه‌یت ده‌ستیكه‌وتووه له به‌رامبه‌ر قه‌باره‌ی ئه‌و كاولكارییه‌ی كه به‌سه‌ر شاره‌كانیدا هاتووه‌و تێچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌كه‌یدا كه‌مه، ئه‌مه‌ش بۆ لاوازی متمانه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی لێكده‌درێته‌وه.
- كێشمه‌كێشم و ناكۆكییه سیاسییه‌كانی وه‌ك تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر به دزی كه زۆربه‌یان بێ به‌ڵگه‌ن هۆكارێكه، چونكه كاتێك وه‌به‌رهێنه‌ر ئه‌و لێدوانانه له رۆژنامه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌و له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ده‌یانبیستێت به‌تایبه‌تی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌ك یان سیاسه‌تمه‌دارێكه‌وه‌ن ،ئیتر ده‌ڵێت بۆچی خۆم توش بكه‌م؟ ئه‌م لێدوانانه له به‌رژه‌وه‌ندیمان نین و مۆركێكی نێگه‌تیڤ ده‌به‌خشێت و خراپه بۆ عیراق.
* كه‌واته كێشمه‌كێشمه سیاسییه‌كان هۆكاری دوره‌په‌رێزبوونی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تین؟
- ئه‌وه به‌شێكه، یاساكانیش هۆكارێكن. بۆ نموونه وه‌به‌رهێنه‌ر كاتێك داوای ڤیزا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بێت بۆ عیراق دوای سێ مانگ ده‌ستیده‌كه‌وێت، ده‌ڵێت كاكه من دێم بۆ یارمه‌تیدانتان هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپاییم بوێت ڤیزام ده‌ستده‌كه‌وێت.
* وه‌ك شه‌ریكێكی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌ڵسه‌نگاندتان چیه بۆ ئه‌دای كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی؟
- وه‌ك هه‌موو ئه‌و هێرشكردنه بۆ سه‌ر یه‌كتره ئه‌وه‌ش به‌شێكی كێشه‌كه‌یه، من داكۆكی له‌هیچ كام له حكومه‌ته‌كان ناكه‌م به‌ڵام ئه‌م هێرشانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ده‌نگده‌رانه.
* ئه‌مه ئاساییه؟
- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی بگریت له جیهاندا كه هه‌ڵبژاردن دێته پێشه‌وه ناكۆكی بۆچوونه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، هه‌ر لایه‌نه كه روانینی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتری ده‌نگده‌رانه، سوپاس بۆ خوا تائێستا بارودۆخه‌كه ئاساییه‌و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ئارادا نییه.
* په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینن؟
- په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بونه‌ته‌وه، ئێستا دیالۆگیان له‌نێواندایه، دیالۆگی هێمنانه‌ی دوور كه راگه‌یاندنه‌كان، وه‌فدی یه‌كتر دێن و ده‌چن هه‌ردوولا پێویستیان به یه‌كتره نه هه‌رێم ده‌ستبه‌رداری حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت نه ئه‌میش ده‌ستبه‌رداری هه‌رێم ده‌بێت، هه‌ردوكیان له ده‌وڵه‌تێكدان و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردایه.
به‌غدا بڕێك پاره‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه.
* ئه‌ی په‌یوه‌ندییه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عیراق؟
- په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمیدا باشه، ئه‌گه‌رچی ئێستا هه‌ندێك ناكۆكی له‌گه‌ڵ توركیادا به‌دیده‌كرێت، ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا باش بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه سنوری هاوبه‌شمان هه‌یه، ئینجا ده‌وڵه‌ته‌كانی تر دواتریش ده‌وڵه‌ته دووره‌كان. ده‌بێت هیچ ساتێك تایبه‌تمه‌ندی عیراقمان له‌یادنه‌چێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی ئیقلیمیدا نه‌بێت دژی ئه‌وی تر. ئه‌وه بنه‌مای سه‌ره‌كیمانه‌و په‌یڕه‌ومان كردووه.
* په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا به‌ره‌و كوێ ده‌گه‌ن؟
- ئه‌وان له سه‌رده‌می سه‌دام حسێنه‌وه هاتون بۆ به‌عشیقه له‌نێوان هه‌ردوولادا رێككه‌وتن هه‌بووه تازه‌ش نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان یه‌ك لایه‌نه هه‌ر له‌سه‌ری به‌رده‌وامن و له ناوچه‌كانی ناو خاكی عیراقدا ئۆردوی سه‌ربازییان هه‌یه‌و جاروباریش هه‌لیكۆپته‌ره‌كانیان ده‌نیشنه‌وه. به‌مدواییه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه ناو شه‌نگالیان كرد به‌بیانووی راوه‌دونانی گروپێك كه سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیای ئۆپۆزسیۆنن، گروپه‌كه بڕیاریاندا ناوچه‌كه جێبهێڵن سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامن. دوای ده‌رچونی (پ،ك،ك) نابێت هێزی بیانی بێن و په‌لاماری به‌شێكی عیراق بده‌ن.
* ئه‌ی ئه‌گه‌ر توركه‌كان سوربن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌یان؟
- ئه‌وكاته هه‌ڵوێستی ئاشكرا‌و راشكاومان ده‌بێت، هیوادارین مه‌سه‌له‌كان نه‌گه‌نه ئه‌و ئاسته.
* بارودۆخه‌كه ده‌گاته راده‌ی پێكدادان؟
- باوه‌ڕ ناكه‌م، به‌غداو ئه‌نكه‌ره بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌مجۆره گرژییانه رێككه‌وتنیان له‌نێواندا هه‌یه له‌نێوان به‌غداو ئه‌نكه‌ره‌دا هه‌یه. سیاسه‌تمان دژی داگیركردنی هه‌ر بستێكی وڵاته هیچ رێككه‌وتنێكش له‌گه‌ڵ توركیادا نییه بۆ مانه‌وه‌ی، ئه‌وان له‌كاتی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا هاتوون بۆ به‌عشیقه ئێستا مه‌سه‌له‌كه كۆتایی هاتووه‌و پێویسته پاشه‌كشێ بكه‌ن، چونكه پێویستمان به هێزی مه‌یدانی هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه له‌ژێر هیچ ناوێكداو هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیشیان له‌گه‌ڵماندا هه‌بێت بۆیان نییه بمێننه‌وه ئێمه پێویستمان به هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا.
* هه‌ندێك هه‌ن باسی دووباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆكه‌ی عه‌فرین ده‌كه‌ن له شه‌نگالدا.
- ئه‌مه خه‌می ئێمه‌شه، هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه نه‌نێن ماده‌م (پ،ك،ك) ئاماده‌ن بچنه ده‌ره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی تر، خۆیان ئه‌مه‌یان راگه‌یاندووه.
* به‌ره‌و كوێ؟
- بۆ ناو توركیا بێت یا هه‌ر شوێنێكی تر ئه‌مه به‌لای ئێمه‌وه گرنگ نییه
* په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
- پێویستده‌كات نێوانمان له‌گه‌ڵ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیدا باش بێت، من خۆم كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمارم وه‌رگرت له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی گه‌وره‌دا كه چه‌ندین وه‌زیری له‌خۆگرتبوو، یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی سه‌ردانی بكه‌م سعودیه بوو، ئه‌نجامه‌كه‌شی نایاب بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه شا عه‌بدوڵا كۆچی دوایی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامین له بایه‌خدان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان و كارده‌كه‌ین بۆ پته‌وكردنیشیان.
* ئه‌ی ئێران؟
- په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا باشه له یه‌كه‌مین رۆژی دوای گۆڕانكارییه‌كان یارمه‌تیان پێشكه‌شكردین له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی دووره‌په‌رێز بوون. په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نایابه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیشدا به‌هه‌مانشێوه نایابه، پێویسته له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا بكه‌ین.
ئێمه به‌رپرسیاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ین له ئاسته جیاجیاكاندا، پێویسته به‌جۆرێك كاربكه‌ین كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موواندا نایاب بێت له‌سه‌ر حسابی لایه‌نێك بۆ لایه‌نێكی تر نه‌بێت، كه هه‌موو دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بی، ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان، له به‌رژه‌وه‌ندیماندا نییه خۆمان بگلێنینه ناو ململانێ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سعودی یان توركیا یان ئێران.
عیراق ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی گه‌وره‌یه به چاوێكی عیراقییانه‌و له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمانه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌مووان و ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه وابه‌سته‌ی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نه بین.
هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان له جه‌نگه‌كه‌ماندا دژی داعش یارمه‌تیانداین و له‌بیریان ناكه‌ین، یارمه‌تیان پێشكه‌شكردین به‌وپه‌ڕی سوپاس و خۆشحاڵییه‌وه قبوڵمان كردووه‌و داوای زیاتریان لێده‌كه‌ین، عیراقیش هه‌ر عیراق ده‌بێت.
* ئه‌ی ململانێی ئیقلیمی له گۆڕه‌پانی عیراقدا؟
- ئه‌م ده‌وڵه‌تانه مونافه‌سه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن، عیراقیش ده‌سته‌وه‌ستان و بێ ئیراده نییه كه‌سیان ناتوانن ده‌ستی به‌سه‌را بگرن. عیراق كه‌سایه‌تی و رۆڵی خۆی هه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موواندا باش بێت، ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی دراوسێمان ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا‌و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه جگه له له ده‌وڵه‌تێك نه‌بێت.
PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23