كه‌مپینێك.. خانووه روخاوه‌كانی خورماتوو نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه
چاوپێکەوتن 08:33 PM - 2018-03-06
.
بۆ هاوكاریكردن و به‌هاناوه‌چونی لێقه‌وماوان و زیان لێكه‌وتوانی خورماتوو له‌دوای هێرشی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر قه‌زاكه‌و سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ماڵ و خانوو بووه هۆی ئاواره‌بونی زۆرینه‌ی دانیشتوانی قه‌زاكه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كانی خورماتوو به هاوكاری ده‌زگای میدیایی كوردسات كه‌مپینێكیان راگه‌یاند، كه له ڕۆژی 4_3_2018 ده‌ستیپێكردو سبه‌ینێ 7_3_2018 كۆتا رۆژی كه‌مپینه‌كه ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه رزگار براهیم یه‌كێك له رێكخه‌رانی كه‌مپینی هه‌مووان له‌گه‌ڵ دووزین له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له باره‌ی كه‌مپینه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: تیمی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كانی خورماتوو به‌هاوكاری ده‌زگای میدیای كوردسات له ڕۆژی 4_3_2018 كه‌مپینی ( هه‌مووان له‌گه‌ڵ دووزین ) راگه‌یاند .
وتیشی: له‌دوای هێرشی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر قه‌زای خورماتوو زیاتر له 90 خانوو ته‌قێندراونه‌ته‌وه و زیاتر له 80 خانووش سوتێنراون جگه له وێرانكردنی شوێنه گشتیه‌كان، ئامانجی كه‌مپینه‌كه‌ی ئێمه‌ش هاوكاری كردنی ئه‌و خێزانانه‌یه كه خانوویان سوتێندراوه یان ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ئاواره‌بوون، به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه یان بنیات نانه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵ و حاڵی خۆیان .
هاوكات له‌باره‌ی بڕی ئه‌و كۆمه‌كه‌ی هه‌تا ئێستا كۆكراوه‌ته‌وه رزگار براهیم بۆ PUKmedia وتی، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ڕووی له هه‌رێم كردوه به‌ده‌نگه‌وه‌چونی هاووڵاتیان بۆ كه‌مپینه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نیه و هه‌تا ئیستاش به‌هۆی به‌رده‌وامی كه‌مپینه‌كه بڕه‌كه نه‌زانراوه‌و هه‌ژمار نه‌كراوه و ناشزانرێت ده‌توانرێت چه‌ند خانووی پێ نۆژه‌نبكرێته‌وه.
پ/هیچ مه‌رجێك هه‌یه بۆ ئه‌و ماڵانه‌ی هاوكاریان ده‌كه‌ن ؟
و/ڕزگار براهیم: ته‌نها مه‌رج ئه‌وه‌یه ئه‌و خانوانه ته‌قێندرابنه‌وه یه‌خود سوتێنرابن و به‌كه‌ڵكی ژیان نه‌مابن.
پ/كه‌مپینه‌كه كه‌ی ته‌واو ده‌بێت ؟
له‌وه‌ڵامی پرسیاری PUKmedia دا ڕێكخه‌ری كه‌مپینه‌كه وتی: هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن بۆ كه‌مپینه‌كه سبه‌ینێ 7_3_2018 كۆتایی یه‌ت به‌ڵام ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین ، داواش له به‌رپرسان و خاوه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌ین به‌ده‌نگ ئه‌و كه‌مپینه‌وه بێن و هاوكاری خه‌ڵكی لێقه‌وماو و بێ لانه بكه‌ن.
له‌كۆتایشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌دوای ته‌واوبونی كه‌مپینه‌كه هه‌موو هاوكاریه‌كان كۆده‌كرێته‌وه‌و هه‌ژمار ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی خورماتوو ده‌كرێت.
PUKmedia هاژه باست
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

