قادر عه‌زیز: دۆخی یه‌كێتی پێویستی به‌كۆنگره‌یه
ی.ن.ک 11:09 AM - 2018-03-01.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، دۆخی ئێستای یه‌كێتی پێویستی به به‌ستنی كۆنگره هه‌یه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات به‌شێك له به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی ترسیان له كۆنگره هه‌یه.
قادر عه‌زیز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ و له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ، دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پرسی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌ی قسه‌ی كرد.
- "دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان خراپه، هۆكاره‌كه‌شی ریفراندۆم بوو"
قادر عه‌زیز سه‌ره‌تا و له باره‌ی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دوا و وتی: "دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان خراپه و دیاره ئه‌و دۆخه پێشتریش هه‌ر خراپ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خراپتری كرد ریفراندۆم بوو، دیاره له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه ریفراندۆم خراپ بوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه كاته‌كه‌ی خراپ بوو كاتێكی نه‌گونجاو بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد كه ریفراندۆم ببێت به پاساوێك به‌ده‌ست به‌غداو وڵاتانی هه‌رێمی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌یه‌یانه و ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن كۆبووه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی بده‌ن.
دیاره سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش ریفراندۆمیش لای خه‌ڵكی كوردستان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی نه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان له‌سه‌ر كورد ماڵبووه. له دوای ریفراندۆمیش ئه‌وه‌بوو كه‌وتنه گیان و وێزه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به زوویی دوای ریفراندۆم له په‌رله‌مانی عێراق جه‌نگیان راگه‌یاند، ئه‌و 14 بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق له داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كان و نه‌وت و كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ، تا ده‌گاته شه‌ڕ ، چونكه له یه‌كێ له‌و بریارانه په‌رله‌مان داوا له سه‌رۆك وه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات سه‌روه‌ری عێراق بگێڕێته‌وه بۆ ئه‌م ناوچانه و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات هێز به‌كاربهێنێت. ئه‌مه‌یان به مانای راگه‌یاندنی شه‌ر بوو.
له به‌رامبه‌ردا به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌وانه‌ی ریفراندۆمیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاند له بری ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له خه‌ڵك بكه‌ن و دان به هه‌ڵه و شكسته‌كه‌ی خۆیان بنێن كه كاتی ریفراندۆمه‌كه گونجاو نه‌بوو ، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌وڵه‌ت هێنده ئاسان بێت ، ئه‌دی بۆ 100 ساڵه كورد ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی رانه‌ده‌گه‌یاند ، هاتن پاساوی ئه‌وه‌یان هێنایه‌وه له كه‌ركووك خیانه‌ت كراوه، بێگومان له كه‌ركووكیش شت كراوه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێ به لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌ڵگه بسه‌لمێندرێت كه له كه‌ركووك چی بووه و چی كراوه نه‌ك به تۆمه‌ت دانه‌پاڵ بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستی ریفراندۆم.
دیاره ئه‌وه‌ی كراوه ئاشكرایه هه‌ركه‌س كردبێتی له ریفراندۆم و كه‌ركووك و پێش ئه‌وه‌ش له شكستی حوكمڕانی و نه‌وت و مووچه و بوودجه و هتدد...، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌مانه هیچی ناسڕێته‌وه ، به‌ڵام ئێمه شكستمان خواردووه و میلـله‌ته‌كه‌ی ئێمه له دۆخێكی خراپدایه و مووچه و نانی نییه، پڕۆسه‌ی خوێندن په‌كی كه‌وتووه، ته‌ندروستی دۆخی خراپه ، ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانی سیاسی و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و هه‌رچی ده‌یگریت دۆخیان خراپه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موومان به‌عه‌قڵیه‌تێكی تازه نه‌وه‌ك به عه‌قڵیه‌تی پێش ریفراندۆم كه تا ئێستا به‌رده‌وامه، ده‌بێت به عه‌قڵیه‌تی به‌خۆداچوونه‌وه و داننان به‌هه‌ڵه‌كانی خۆمان بێین هه‌موومان شان بده‌ینه به‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه دوای ریفراندۆم رووبه‌روومان ده‌بێته‌وه ، چونكه یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانمان فاكته‌ری زاتی و نه‌بوونی یه‌كڕیزییه، ته‌نانه‌ت له ریفرادۆمیش ئه‌و یه‌كڕیزییه نه‌بوو.
ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر كورد هات به ئاسانی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه و كاتێكی زۆر و هه‌وڵ و تێكۆشانی ده‌وێت، به‌ڵام ره‌نگه یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردی تاڕاده‌یه‌ك شتێكمان بۆ قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، به‌ڵام به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستا نا كه عه‌قڵیه‌تی پێش ریفراندۆمی پێده‌گوترێت هیچ شتێك چاره‌سه‌ر ناكات، به‌غدا هه‌ڵوێستی روونه و داواكانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌یت باشه نایكه‌یت ئه‌ویش نایه‌ته پێشه‌وه و ده‌ستی ده‌ستیمان پێ ده‌كات و نایكات ، ره‌نگه ئه‌وانه‌ش هه‌ندێكی بیانوو بێت ، كه‌س ناتوانێت به‌رگری له عه‌بادی و به‌غدا بكات، به‌ڵام تۆ وه‌ره بیانووه‌كه‌ی ببڕه و بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگره". ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌رامبه‌ر به‌غدا ده‌كرێت گه‌مه‌یه‌كی سیاسیه په‌یوه‌ندی به كورد و حكومه‌تی كوردستانه‌وه نیه به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات.
- "دۆخی كورد له دوای هه‌ڵبژاردن له دۆخی ئێستای باشتر نابێت"
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دۆخی كورد له دوای هه‌ڵبژاردن له دۆخی ئێستای باشتر نابێت.
قادر عه‌زیز گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا خراپه و ریفراندۆم هه‌مووی تێكدا، شه‌ڕ دروستبوو، ئه‌و هه‌موو دوژمناكارییه دروستبوو، ئه‌وان به دوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ن ، ئه‌وه‌ی هه‌یه به فشاری نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ملا و ئه‌ولا یان به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه تاڕاده‌یه‌ك دۆخه‌كه راگیراوه، به‌ڵام تا ئێستا دۆخه‌كه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
بۆیه به‌و دۆخه‌ی هاتووه‌ته پێشه‌وه پێگه‌ی كورد له به‌غدا له ئێستا باشتر نابێت، كورد ئێستا ژماره‌ی كورسییه‌كانی زیاتره له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، هه‌مووان ده‌زانن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ژماره‌یه‌ك كورسی له‌ده‌ست ده‌ده‌ین ، چونكه ناوچه‌كه‌ت له‌ده‌ستداوه، كه‌ركووك و مووسڵ و شنگال و خورماتوو خانه‌قین و هه‌موو ئه‌و ناوچانه وه‌ك پێشتر بۆ كورد مسۆگه‌ر نییه و خه‌ڵكه‌كه‌ی تیادا نه‌ماوه، كورد پێشتریش دۆخی له عێراقدا باش نه‌بووه به هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه پێویست بوو كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكردایه نه‌وه‌ك به ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مان، به‌ڵام پرسه‌كه‌یان كرده نێوان پرسی كورد و شیعه و سوننه و بچووكیان كرده‌وه، پاشان به‌شێكی پرسه‌كه خه‌ریكه ببێته‌وه پرسێكی تائیفی و مه‌زهه‌بی.
ئه‌مه له كاتێكدا كه پرسی كورد له عێراقدا پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه و به دیموكراسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و كورد ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌می هه‌یه ، پێویسته قبووڵ نه‌كات ته‌نها به ژماره‌ی كورسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
- "بڕیاری كۆنگره‌ی یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام رۆژه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه"
له‌و باره‌وه قادر عزیز ده‌ڵێت مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و ئێستا وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كار ده‌كه‌ن، له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی كۆنگره و كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌شیه‌وه قسه‌ی خۆی هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "بڕیاری به‌ستنی كۆنگره دراوه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی له رۆژی 4/11/2017 ه‌وه بڕیاری كۆنگره دراوه كه ده‌بێت له سه‌ره‌تای مانگی ئادار ببه‌سترێت، ته‌نانه‌ت بڕیاره‌كه ئه‌وه‌بوو كه نه‌گاته نه‌ورۆز. له دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه له‌م رۆژانه‌دا به‌سترا له‌وێش جارێكی تر ته‌ئكید كرایه‌وه و به كۆی ده‌نگ بڕیاری به‌ستنی كۆنگره درا. كۆنگره داوای سه‌رجه‌م مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتییه، به‌ڵام دواكه‌وتووه، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بكرێت و رۆژه‌كه‌ی دیاری بكرێت، چونكه وه‌ك گوتم بڕیاری كۆنگره هه‌یه، به‌ڵام رۆژه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، ره‌نگه بكه‌وێته سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو، ئه‌گه‌ر رایه‌كی تر نه‌یه‌ته پێشه‌وه، من پێم وانییه هیچ رایه‌كی تر بێته پێشه‌وه و پێم وانییه هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی تر هه‌بێت بۆ به‌ستنی كۆنگره ، به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌بێت كۆنگره ببه‌سترێت و شتێكی تر جێگره‌وه‌ی كۆنگره نییه.
چونكه جگه له‌م دۆخه‌ی ئێستا یه‌كێتی تێی كه‌وتووه، خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و خۆ رێكخستنه‌وه به به‌رنامه‌یه‌كی تازه و به سه‌ركردایه‌تییه‌كی تازه و گوتارێكی سیاسی تازه ، پێویستی به كۆنگره هه‌یه ، بۆیه ده‌بێت كۆنگره ساز بكرێت ، هه‌موو راوبۆچوونه‌كان ئه‌وه‌ن كۆنگره پێش واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ببه‌سترێت .
كۆنگره هه‌میشه كێشه‌یه له‌نێو حزبی كوردیدا، چونكه حزبه‌كه دیموكراسیه‌تی تێدا نییه یان لاوازه، حزبی دامه‌زراوه‌یی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه كۆنگره كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر له حزبدا په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌بێت و به په‌یڕه‌و كار بكرێت و دیموكراسی هه‌بێت ، زۆرینه و كه‌مینه هه‌بێت و بڕیاری زۆرینه قبووڵ بكه‌یت ، كێشه نابێت. یه‌كێك له كێشه‌كانی تر له حزبی كوردی بابه‌تی سه‌ركردایه‌تییه، راسته له كۆنگره‌كان پڕۆژه و به‌رنامه‌ی سیاسی و په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌یه گرنگیشن ، به‌ڵام كه ده‌چیته نێو كۆنگره هه‌مووان كار بۆ یه‌ك خاڵ ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش سه‌ركردایه‌تییه. له سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ش چونكه دیموكراسیه‌ت و حزبایه‌تیه‌كی ته‌ندروست نیه ده‌كه‌ونه ته‌كه‌تول و ده‌سته‌به‌ندی ، زۆربه‌ی كێشه‌كانیش له‌وه‌وه دروست ده‌بێت.
له‌ناو یه‌كێتی به‌هه‌مان هۆكار كۆنگره دواكه‌وتووه، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له كۆنگره ده‌ترسن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وایه ده‌رناچن یان خه‌ڵك ناڕازییه لێیان له كادرانی یه‌كێتی ، یان لێپێچینه‌وه‌یان لێده‌كرێت، بۆیه هه‌تا بۆیان بكرێت ده‌یانه‌وێت كۆنگره نه‌كرێت ، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیانه، ئه‌مه له كاتێكدا نابێت به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی كه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه بخه‌یته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی خۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێك له كێشه‌كان كه هه‌ندێكیان مكوڕ نین بۆ كۆنگره بابه‌تی شه‌خسه‌كانه" .
له رۆژانی رابردوودا له‌نێو راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌قی نامه‌یه‌كی دیارترین سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه، هێرۆ ئیبراهیم بۆ جێگری سكرتێری گشتی حزبه‌كه، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و دواتریش وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ی دووه‌م بۆ یه‌كه‌م بڵاو كرایه‌وه كه تایبه‌ت به پرسی به‌ستنی كۆنگره و ره‌خنه و نیگه‌رانییه‌كانیان به ئاشكرا له نامه‌كانیادا باسكردووه.
قادر عه‌زیز له باره‌ی ئه‌و ناكۆكییانه و ئاشكراكردنی ده‌قی نامه‌كان له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه دوا و گوتی: "له‌ناو یه‌كێتی كێشه ناگاته لووتكه ، به‌ڵام خراپه و ئه‌وه‌ی بووه نه‌ده‌بوو ببوایه، نه‌ده‌بوو نامه‌ی به‌رپرسه‌كان به‌م شێوه بڵاو بكرێته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش وه‌ڵام بدرێته‌وه ، چونكه نامه و نامه‌كاری بۆچییه له‌كاتێكدا رۆژانه یه‌كتری ده‌بینین و ده‌كرێت ئه‌وه‌ی له نامه باسی ده‌كه‌یت هه‌ڤاڵانه باسی بكه‌یت ، هیچ كێشه‌یه‌كیش له دنیا نییه به راگه‌یاندن چاره‌سه‌ر بكرێت، تا كێشه‌كان بده‌یت به راگه‌یاندن ئاڵۆزتر ده‌بن ، له‌ناو یه‌كێتیش خه‌ڵكه‌كه ناڕازییه له‌م نامه و نامه‌كارییه ، ئومێدده‌كه‌م ئه‌وه كۆتایی بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی توانای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و ناكۆكییانه‌ی هه‌یه، چونكه جۆرێك له دیموكراسی و ئازادی و هه‌ڤاڵیه‌تی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ناكۆكیش بن ئه‌وا دواتر هه‌ر هه‌ڤاڵی یه‌كترن و هه‌ر یه‌كێتین.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئه‌و ناكۆكییانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی حزبه‌كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی له وه‌ڵامدا گوتی: "هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق بۆ هه‌موو حزبه‌كان وه‌ك یه‌ك وایه ، به‌ڵام بۆ ناوخۆی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به كۆنگره‌وه هه‌یه ، دۆخی یه‌كێتی خراپه و دۆخی كوردستان خراپه ، شكستمان خواردووه له ئه‌نجامی ریفراندۆم و ناوچه‌ی گه‌وره‌مان له‌ده‌ستداوه، دۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك خراپه ، كادری حزب ژیانی خراپه ، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ نه‌ده‌یت به‌شێكی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت و خۆت رێك نه‌خه‌یته‌وه و ئاماده‌كاری نه‌كه‌یت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه زیاتر زیان ده‌كه‌یت و ره‌نگه پێگه‌ی جاران به‌ده‌ست نه‌هێنیته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا یه‌كێتی حزبی خه‌ڵكه و خه‌ڵك و كادری خۆی هه‌یه ، به‌ڵام دیاره سه‌ركردایه‌تیش گرنگه كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو حزبه‌كه به‌ڕێوه ببات ، دیاره ئه‌مه بۆ كوردستانیش هه‌ر وایه ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌كی سه‌ركه‌وتومان هه‌بوایه و ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی بكردایه ، دۆخی كوردستان به‌م رۆژه نه ده‌گه‌یشت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دوای دامه‌زراندنی له ساڵی 1975 تا ئێستا ته‌نها سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه، بڕیاربوو له ساڵی 2014 كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ببه‌ستێت، به‌ڵام به هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه رۆژ و واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌كه ده‌ستنیشان بكات.
PUKmedia له ئاژانسی ئه‌نادۆڵ –ه‌وه وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23