مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی رامانی مام به‌ڕێوه‌چوو
ی.ن.ک 12:42 PM - 2018-01-07
.
سه‌عات 10:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7-1-2018 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی رامانی مام له ساڵۆنی كوردستانی نوێ له‌ناو باره‌گای مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌وازد عه‌لی ئه‌حمه‌د تایبه‌ت به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ڕامانی مام بریتیه له چاوپێكه‌وتنێكی 360 ده‌قیقه‌یی كه هۆمه‌ر شێخ مووس له‌ساڵی 1988 بۆ یه‌كه‌مجار و دواتریش 1990 له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال كردوویه‌تی.
وتیشی: بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تبوونه و ئه‌و كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئێمه بوونه‌ته‌وه كه نه‌توانین دروستى بكه‌ین. مام جه‌لال له‌م كتێبه‌دا زۆر به وردی و شاره‌زایانه و پسپۆڕانه باسی تێزه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كردووه. بڕیار بوو زوتر ئه‌م كتێبه بڵاو بێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه 5 ساڵ من له‌سه‌ر كتێبی پشكۆیه‌ك له خۆڵه‌مێش كه تایبه‌ته به ژیانی هۆمه‌ر شێخ مووس كارمكرد ئه‌م كتێبه دوا كه‌وت.
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د وتیشى: به‌ڕای من ئه‌و كتێبه ده‌توانێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت كار ده‌كه‌ن یان زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی مه‌عریفی و ستراتیژی و ئه‌و شوێنانه‌ی كه كار له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ن، ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك، چونكه مام جه‌لال زۆر به وردی و وریايانه له‌و كتێبه‌دا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ ئه‌و پرسیارانه یان ئه‌و كێشانه‌ی كه تا ئێستا ڕای گشتی و پسپۆڕان نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه. به‌ڕای من خوێنه‌ر دوای خوێنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه و كتێبی"اغد دیمقراطی وحرمان شعب من حق تقریر المصیر" كه مام جه‌لال ساڵی 1987 له‌شاخ نووسیویه‌تی، ئه‌م دوو كتێبه درێژكراوه‌ی یه‌كن، یه‌كیان به زمانی كوردی و یه‌كیان به زمانی عه‌ره‌بی.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د وتی: هیوادارم ئێمه زیاتر و باشتر ئه‌و ئه‌رشیڤی یه‌كێتی و حزب و ڕێكخراوه‌كانی كوردی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن كۆیان بكه‌ینه‌وه و چاپیان بكه‌ینه‌وه، چونكه كۆمه‌ڵێ گومان له‌سه‌ر مێژووی حزبی كوردی هه‌یه چونكه ئه‌و كارانه‌ی كه تا ئێستا كراون هه‌مووی جێی پرسیاری گۆماناوی و پرسیاری گه‌وره‌ن ده‌بێت ئه‌و گومانانه بڕه‌وێنینه‌وه.
PUKmedia وێنه/ حه‌مه عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

