riklam

م.سۆرانی نابینا: خۆپیشاندان پێویستی به‌ماسك نیه‌

چاوپێکەوتن 01:09 PM - 2017-12-23
.

.

نابینایه‌كی میوزیكزان له‌ په‌یامێكیدا بۆ خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كات، هاوكاربن له‌ پێكه‌وه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، نه‌ك خراپتركردنی بارودۆخه‌.

سۆران نوری ئیبراهیم ناسراو به‌ م.سۆرانی نابینا له‌دیدارێكی PUKmedia  دا، په‌یامێك ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و داوایان لێده‌كات، له‌پێناو خوێنی شه‌هیدان و یه‌كڕیزی گه‌ل، ده‌ستكه‌وته‌كان بپارزێن، نه‌ك له‌پێناو حزب و لایه‌نه‌كان.

وتیشی: هه‌ر بارودۆخێكی نه‌گونجاو له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان رووبدات، خۆمان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بین، كه‌ بێگومان باری ژیانمان خراپترده‌بێت و ده‌بینه‌ به‌شێك له‌زیان گه‌یاندن به‌حكومه‌ت و موڵكی گشتی.

م.سۆرانی نابینا راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ دروستبوونی خۆپیشاندانه‌كان، چه‌ندین باره‌گای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوتێنراون، كه‌ بێ شك ده‌بێت جارێكی دیكه‌ حكومه‌ت له‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدایه‌ نۆژه‌نی باره‌گاكانی بكاته‌وه‌، كه‌ بێگومان ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بژێوی ژیانی هاووڵاتیان پێدانی مووچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: خۆپیشاندان پێویستی به‌ ماسك و خۆشاردنه‌وه‌و شه‌ڕه‌به‌رد نیه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆپیشاندان به‌مانا گشتییه‌كه‌ی واتا خۆت پیشانی ده‌سه‌ڵات یان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بده‌،  كه‌ ناڕازیت له‌به‌رامبه‌ر شتێك، بۆیه‌ خۆپیشاندانی راسته‌قینه‌ كه‌له‌ وڵاته‌ دیموكراسییه‌كاندا ده‌كرێت پێویستی به‌ ماسك و شێواندنی بارودۆخه‌كه‌ نیه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆپیشاندان بۆیه‌ ده‌كرێت تا ناڕه‌زاییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.


PUKmedia ئا/  دیار ستار

viber image.jpg

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket