رزگار عه‌لی: به‌هه‌ر نرخێك بێت كه‌ركوك به‌جێناهێڵین
چاوپێکەوتن 04:59 PM - 2017-12-12.
له دیدارێكی كوردستانی نوێ‌دا، رزگار عه‌لی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ڵێت: ئێمه وه‌كو یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك نه‌بووین‌و وه‌ك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی‌و كادرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موومان له كه‌ركوكین، ده‌شڵێت: دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له كه‌ركوكه‌وه ده‌گۆڕدرێت‌و به‌و كه‌سانه ده‌گۆڕدرێت كه له مه‌یدانی كاره‌كه‌دان، ئه‌ویش كه‌ركوكه.
رزگار عه‌لی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: دۆخی كه‌ركوك له‌ڕووی سیاسی‌و ئه‌منی‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه باش نییه، به‌ڵام زۆریش خراپ نییه. هۆكاره‌كانی خراپیی ئه‌و بارودۆخه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له به‌رپرسه‌كانی كورد له پارێزگاكه، له پۆسته‌كانیاندا ده‌وام ناكه‌ن. وتیشی: كێشه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه ده‌زگایه‌ك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه، كه ده‌زگایه‌كی چاودێرییه به‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكه‌وه، به‌پێی پێویست نه‌كه‌وتۆته‌وه كار.
ده‌ستبه‌رداری كوردستانیبوونی كه‌ركوك نابین
رزگار عه‌لی باس له‌وه‌ش ده‌كات: له‌ڕابردوودا پارێزگاری كه‌ركوك كورد بوو كه ئێستا پۆسته‌كه‌ی چۆڵه، جێگری پارێزگاریش كه كه‌سێكی عه‌ره‌به، به‌وه‌كاله‌ت ئیداره‌ی پارێزگاكه به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌ویش نه‌ك نه‌یتوانیوه به‌پێی پێویست باڵانسه‌كان رابگرێت، بگره زیاتر ده‌ست بۆ ئه‌و فایلانه‌ش ده‌بات كه به‌زیانی كورد له‌شاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منیشه‌وه ئاشكرایكرد: ئه‌گه‌ر بڵێین دۆخی ئه‌منیی كه‌ركوك زۆر باشه وانییه‌و ئه‌گه‌ر بشڵێین زۆر خراپه ئه‌ویش وانییه‌و له‌هه‌ندێ بواریشدا باشه.
سه‌باره‌ت به‌پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش كه به‌شێكیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، رزگار عه‌لی وتی: له‌و رۆژه‌وه‌ی هێزی عیراق هاتوونه‌ته شاری كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری، 14 ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی‌و 9 ئه‌ندامی لیستی توركمان‌و 6 ئه‌ندامی لیستی عه‌ره‌ب ده‌وام ده‌كه‌ن‌و كه‌سیشیان رووبه‌رووی مه‌ترسی ئه‌منیی نه‌بوونه‌ته‌وه‌و مه‌ترسیش له‌سه‌ریان نابێت‌و ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ریان هه‌بوایه كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كراو هاووڵاتییه‌كیش به‌بیانووی كوردبوون ده‌ستگیر نه‌كراوه، ئێمه‌ش وه‌ك خه‌ڵكانی حزبی له‌شاره‌كه‌ین‌و كه‌سیشمان ده‌ستبه‌رداری كوردستانیبوونی كه‌ركوك نه‌بووین.
رزگار عه‌لی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: لای خۆمانه‌وه وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو به‌رپرسانی ئیداری كوردی شاره‌كه‌مان هانداوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك‌و ده‌وامیش بكه‌نه‌وه تا هه‌مووان خزمه‌تی كه‌ركوك بكه‌ین، پێشمان وتوون كه ده‌بێت له‌جارانیش زیاتر كار بكه‌ن‌و ده‌بێت هه‌مووانیش ده‌وام بكه‌ن، خۆشبه‌ختانه هیچ به‌رپرسێكی ئیداری یه‌كێتی نییه ده‌وام نه‌كات.
زمانی دیالۆگ
رزگار عه‌لی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك روونیشیكرده‌وه: له‌ناو یه‌كه ئیدارییه‌كانی كه‌ركوكدا پێنج پۆستی كورد هه‌یه كه كورده‌كان ده‌وام ناكه‌ن‌و شوێنه‌كانیان چۆڵه، كه پارێزگار‌و قایمقامی ناوه‌ندی كه‌ركوك‌و قایمقامی دووبزو قایمقامی داقوق‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانه، دوو له‌و پۆستانه پشكی یه‌كێتین‌و سیانه‌كه‌ی تر پشكی پارتین.
وتیشی: ئێمه وه‌كو یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك نه‌بووین، له‌كاتێكدا كه سوپای عیراق هات زۆر كه‌س هه‌بوون كه‌ركوكیان جێهێشت، به‌ڵام ئێمه خۆمان گه‌ڕاینه‌وه بۆ كه‌ركوك‌و ئێستا وه‌ك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی‌و كادرانی یه‌كێتی هه‌موومان له‌كه‌ركوكین‌و ژیانمان خۆش بێت یان ناخۆش بێت ئه‌وه لێی ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به‌خاوه‌نی كه‌ركوك ده‌زانێت، كێش خۆی به‌خاوه‌نی كه‌ركوك ده‌زانێت فه‌رموو با بێت له‌كه‌ركوك دابنیشێ‌و كار بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێستا له كه‌ركوك به‌زمانی دیالۆگ‌و به‌زمانی دیپلۆماسیه‌ت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و كلدۆ ئاشوورو له‌گه‌ڵ برایانیشمان له‌پارتی‌و یه‌كگرتوو و لایه‌نه‌كانی تریش، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ كه‌ركوك پێكبهێنین. وتیشی: به‌هیواین بتوانین به‌یه‌كده‌نگی كورد ئه‌و ئیداره‌یه پێكبهێنین، چونكه ئه‌گه‌ر لیسته‌كه‌ی خۆمان كه لیستی برایه‌تییه، ئاماده نه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و هاوكات بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار بۆ كه‌ركوك، ئه‌و كات تۆ ناچار ده‌بیت په‌نا بۆ لیسته‌كانی تر به‌ریت، كه ئه‌وانیش داواكارییان زۆره‌و هه‌ندێجار داواكاری لیسته‌كانی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی قاڵبی یاساشه.
رزگار عه‌لی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك راشیگه‌یاند: ئێمه له كه‌ركوك به‌پشوودرێژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی كه‌ركوكدا ده‌كه‌ین‌و ئه‌م كاره به‌عینادی‌و كه‌لله‌ره‌قی ناكرێت، به‌ڵكو به‌هێمنی‌و لێكتێگه‌یشتن ده‌كرێت‌و به‌رده‌وام گفتوگۆش له‌نێوان ئێمه‌و لایه‌نه‌كاندا هه‌یه، بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوكدا بێت. وتیشی: من كاندیدی یه‌كێتیم بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك‌و ئه‌و لایه‌نه‌ش به‌ڕێچكه‌ی سروشتی خۆی له‌ناو یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌كۆی هه‌شت ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی كه خه‌ڵكی سنووری پارێزگای كه‌ركوكن، جگه له د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌نگیان بۆ پاڵاوتنی من داوه‌و ئه‌و ده‌نگدانه دواتر له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانی جێگر‌و مه‌كته‌بی سیاسیش په‌سه‌ندكراوه‌و ئه‌گه‌ر كاندیدی تر هه‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته من نایزانم‌و ره‌نگه كاندیدی حزبێكی تر بێت.
دۆخی ئه‌منیی كه‌ركوك
رزگار عه‌لی باسی له‌وه‌شكرد: بۆ باشكردنی دۆخی ئه‌منیی كه‌ركوك، پێویسته مه‌له‌فی ئه‌منی كه‌ركوك له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ركوك‌و ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه له هێزه عیراقییه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و دوو لایه‌نه ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و مه‌له‌فه‌و هه‌ركات ئاماده‌یی ده‌رببڕن، ئه‌وكات هێزه‌كانی عیراق كه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاتوونه‌ته كه‌ركوك، ئاماده‌ن ئه‌و دۆسێیه راده‌ستی پۆلیسی كه‌ركوك‌و لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای كه‌ركوك بكه‌نه‌وه، وتیشی: هه‌تا ئه‌و لایه‌نانه مه‌له‌فی ئه‌منی وه‌رنه‌گرن، هێزه‌كانی عیراق له‌ناو شاری كه‌ركوك ده‌مێننه‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی له كه‌ركوكن هه‌یانه پێیان خۆشه دۆسێكه به‌زوویی ته‌سلیم بكه‌ن‌و كه‌ركوكیش جێبهێڵن، به‌ڵام تائێستا له‌ڕووه یاساییه‌كه‌وه پارێزگا‌و پۆلیسی كه‌ركوك ئاماده‌نین دۆسێكه وه‌ربگرن.
كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك هیواخوازبوو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه له هه‌ولێرن‌و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش بۆ كه‌ركوك بگه‌ڕێنه‌وه، وتیشی: وه‌ك زانیاریشمان هه‌بێت‌و ئه‌وه‌ی له سه‌ركردایه‌تی پارتی تێگه‌یشتووین، بۆیه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پارتی ناگه‌ڕێنه‌وه ده‌ڵێن ئه‌م واقیعه‌ی كه‌ركوكمان قبوڵ نییه. ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتی داوا ده‌كه‌ین ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پارتیش بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بگه‌ڕێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كار بۆ گۆڕینی ئه‌و بارودۆخه بكه‌ین.
رزگار عه‌لی روونیكرده‌وه: به‌بڕوای ئێمه دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له كه‌ركوكه‌وه ده‌گۆڕدرێت‌و له‌شوێنی تره‌وه ناگۆڕدرێت، به‌و كه‌سانه‌ش ده‌گۆڕدرێت كه له مه‌یدانی كاره‌كه‌دان، ئه‌ویش كه‌ركوكه، وتیشی: هیوادارم ئه‌و پرسه به‌دیوه حزبییه‌كه‌ی سه‌یر نه‌كرێت‌و ئه‌گه‌ر به‌دیوه حزبییه‌كه‌ی سه‌یری كه‌ركوك بكرێت، شتێكی ئه‌وتۆمان ده‌ست ناكه‌وێت. با له‌پێناوی كه‌ركوكدا ئه‌و كاره بكه‌ین، به‌وه‌ش ده‌توانین ئیداره‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی دابنێین‌و مافی پێكهاته‌كانی تریش زامن بكه‌ین‌و پێمان وابێت كه‌ركوك شاری هه‌موو پێكهاته‌كانه، به‌ڵام له‌ڕووی ئامانجی ستراتیژییه‌وه كه‌ركوك به‌شێكی دانه‌بڕاوه له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئاینده‌ی كه‌ركوك له‌ده‌ستی كورددا بێت
كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه به‌هه‌ر نرخێك بێت كه‌ركوك به‌جێناهێڵین‌و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌یه‌و به‌ئومێدین ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه به‌شێوه بایۆمه‌ترییه‌كه‌شی به‌ڕێوه‌بچێت‌و له‌چوارچێوه‌یدا هه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له‌شاره‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، پێشمانوایه ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاینده‌ی كه‌ركوك له‌ده‌ستی كورددا بێت‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شیشی هه‌بێت، فه‌رموو با هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان به‌یه‌ك لیست بچینه ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووه‌وه‌و به‌یه‌ك لیستیش دابه‌زین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. وتیشی: هیوادارین هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بن له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت نه دیالۆگی هه‌رێم‌و به‌غدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت‌و نه دیالۆگی كورد‌و پێكهاته‌كانیش له‌كه‌ركوك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، چونكه پڕۆسه‌ی دیالۆگ پڕۆسه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆز‌و قورسه له عیراق، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غداو پێمانوایه ئه‌گه‌ر له كه‌ركوك بتوانین به‌یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌ربكه‌وین‌و بتوانین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌ی له كه‌ركوك هه‌بوو بیگه‌ڕێنینه‌وه، كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر دیالۆگی نێوان هه‌رێم‌و به‌غداش ده‌بێت.
PUKmedia له كوردستانی نوێ وه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24