هۆكاره‌كانی ناڕێكی لێدانی دڵ و لێكه‌وته‌كانی
هەمەرەنگ 06:43 PM - 2017-10-25.
ناڕێكی لێدانی دڵ نه‌خۆشیه‌كه كه كه‌سانێكی زۆر به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن وه هۆكاره‌كانی تێكچوونی لێدانی دڵ واته له 60 لێدان كه‌متره بێت و له 100 لێدان زیاتر بێت ، كه خۆی باری ئاسایی پێویسته ماوه‌ی لێدانه‌كان یه‌كسان بێت ، لیدانی دڵی ئاسایی له‌نێوان (60-100) لێدان له یه‌ك ده‌قیقه‌دا ، ماوه‌ی نێوان دوو لێدان له‌نێوان (0،6 تا 1)چركه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و ئاشنابوون به ناڕێكی لێدانی دڵ و هۆكاره‌كانی ناڕێكی لێدانی دڵ وه لێكه‌وته‌كانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (د.سۆكار خالید عارف پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی و دڵ) .
پ/ ئایا دڵی مرۆڤ سیسته‌می كاره‌بایی هه‌یه ، وه دڵی مرۆڤ چۆن كارده‌كات ؟
و/ د.سۆكار خالید : دڵی مرۆڤ سیسته‌مێكی كاره‌بایی هه‌یه كه گرژبوون و خاوبونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی دڵ ڕێكده‌خات ، دوو گرێی بچووك هه‌یه له‌سه‌ر دیواری دڵ كه وه‌كو به‌رهه‌م هێنه‌ری كاره‌با كارده‌كه‌ن ، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایۆنه‌كانی پۆتاسیۆم ، سۆدیۆم ، كلۆراید وه كالسیۆم له دیواری خانه‌كانه‌وه ڤۆڵتیه‌یه‌كی دیاریكراو له كاره‌با دروست ئه‌بێت و به‌هۆی گورزه ڕیشاڵێكه‌وه ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ هه‌موو دیواری دڵ و گرژبوون و خاوبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان لێدانی دڵ (ترپه‌ی دڵ) دروست ئه‌كات ،.
پ : ئایا به ناڕێكی لێدانی دڵ ده‌وترێت نه‌خۆشی ؟
و/ د.سۆكار خالید : ناڕێكی لێدانی دڵ نه‌خۆشیه و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه به‌ڵام هه‌ندێك جار له كه‌سی ئاسایی دا ڕووئه‌دات بۆ نمونه ئه‌وانه‌ی كه وه‌رزش زۆر ده‌كه‌ن لێدانی دڵیان هێواشه (له ٦٠ لێدان كه‌متره له ده‌قیقه‌یه‌كدا) له‌م حاڵه‌ته‌دا به نه‌خۆشی هه‌ژمارناكرێت.
پ : نیشانه‌كانی ناڕێكی لێدانی دڵ چیه ؟
و/ د.سۆكار خالید : ناڕێكی لێدانی دڵ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی هه‌یه كه بریتین له :
١) هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی یان له‌رینه‌وه‌ی سنگت ده‌كه‌یت.
٢) ئازاری سنگ.
٣) ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
٤) سه‌رئێشه یان سه‌رگێژخواردن.
٥) هه‌ندێكجار بورانه‌وه و له‌هۆش خۆچوون.
پ : ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ناڕێكی لێدانی دڵ ده‌بن زیاتر له چ ته‌مه‌نێكدا توش ده‌بن ؟
و/ د.سۆكار خالید : ناڕێكی لێدانی دڵ زیاتر له به‌ته‌مه‌نه‌كاندا ڕووده‌دات وه له‌ته‌مه‌نی سه‌روو 60 ساڵه‌وه مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیان دروست ده‌كات.
پ : چ نه‌خۆشیه‌كی سه‌ره‌كی هۆكاره بۆ ناڕێكی لێدانی دڵ ؟
و/ د.سۆكار خالید : سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ ناڕێكی لێدانی دڵ چه‌ند خاڵێك ده‌گرێته‌وه كه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
١- ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به دڵه‌وه هه‌یه وه‌كو (جه‌ڵته‌ی دڵ ، شل بوون یان ڕه‌ق بوونی زمانه‌كانی دڵ ، په‌ك كه‌وتنی دڵ ، نه‌خۆشیه‌كانی په‌رده‌ی دڵ یان ماسولكه‌ی دڵ).
٢- نه‌خۆشیه‌كانی غده‌ی ده‌ره‌قی.
٣- نه‌خۆشی به‌رزبوونی فشاری خوێن و شه‌كره.
٤- خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كان.
٥- جگه‌ره كێشان.
٦- هه‌ندێك جۆری ده‌رمانه‌كان.
پ : ئایا نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان هۆكاره بۆ ناڕێك لێدانی دڵ یاخود دڵه‌كوتێ ؟
و/ د.سۆكار خالید : هه‌ندێك له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان ده‌بنه هۆی ناڕێكی لێدانی دڵ وه‌كو (خه‌مۆكی ، ترس و دڵه‌ڕاوكێ) به‌ڵام زۆرتر له‌وانه‌دا ڕووئه‌دات كه پێشتر گرفتێك یان نه‌خۆشیه‌كی دڵیان هه‌بووبێت.
پ : دڵ خاوبوونه‌وه هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه ؟
و/ د.سۆكار خالید : هۆكاره‌كانی دڵ خاوبوونه‌وه بریتین له
١- وه‌زشه‌وانه‌كان(كه ئه‌مه حاڵه‌تێكی ئاساییه).
٢- جه‌ڵته‌ی دڵ.
٣- ده‌رمان : وه‌كو هه‌ندێك حه‌بی دابه‌زینی فشاری خوێن.
٤- ته‌مه‌نی غده‌ی ده‌ره‌قی.
٥- دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش (ڕه‌ق بوونه‌وه).
٦- هه‌ندێكجار دڵ تێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه.
٧- نه‌خۆشی زه‌ردویی به‌هۆی به‌ردی زراوه‌وه.
پ : ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دڵیان كونه هۆكاره بۆئه‌وه‌ی دڵی خاو یاخود خێرا لێبدات ؟
و : ئه‌وانه‌ی كه دڵیان كونه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی لێدانی دڵ تێك بچێت به‌تایبه‌تی هێواش بوونه‌وه‌ی لێدانی دڵ ، هه‌ندێك جار زۆر مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
پ : خێرا لێدانی دڵ له چ ئاستێكدا مه‌ترسی داره ؟
و : خێرا لێدانی دڵ واته له (100) ترپه زیاتر لێبدات له‌یه‌ك ده‌قیقه‌دا ئه‌مه‌ش كاتێك مه‌ترسیداره كه به‌رده‌وام بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه به‌بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ، كاتێك دڵ خێرا لێده‌دات ئه‌وا خوێنی كه‌متر ده‌نێرێت بۆ به‌شه‌كانی تری له‌ش و دیواری دڵ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی دیواری دڵ پێویستی به ئۆكسجینی زیاتر بێت ، خانه‌كانی دیواری دڵ له‌وانه‌یه به‌هۆی كه‌می ئۆكسجینه‌وه بمرێت و له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ.
پ : زۆر كه‌س كاتێك كه هه‌واڵێكی خۆش ده‌بیستن یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه توشی دڵه‌كوتێ ده‌بن ، پێویسته ئه‌و كه‌سانه چی بكه‌ن تا دڵه‌كوتێكه‌یان ئاسایی ببێته‌وه ؟
و : كاتێك هه‌واڵی خۆش یان ناخۆش ده‌بیستین له‌وانه‌یه هه‌ست بكه‌ین كه لێدانی دڵمان خێرا ده‌بێت یان تووشی سه‌رگێژخواردن ده‌بین ، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش پێویسته چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌ین كه بریتین له :
١- هه‌وڵ بده دابنیشیت.
٢- به‌ده‌ستی خۆت پێوانی خێرایی لێدانی دڵت بكه له‌ڕێی خوێنبه‌ری مه‌چه‌كه‌وه ، ئه‌گه‌ر له 100 لێدان زیاتر بوو ئه‌وا هه‌وڵبده پاڵكه‌ویت و كه‌مێك خۆت ئارام بكه‌یته‌وه.
٣- ئه‌گه‌ر لێدانی دڵت له 150 لێدان زیاتر بوو ، ئه‌وا له‌وانه‌یه نه‌خۆشی خێرالێدانی سه‌روو سكۆڵه (SVT) هه‌بێت ، ئه‌م حاڵه‌ته خۆت ده‌توانی لێدانی دڵت بگه‌ڕێنیته‌وه باری ئاسایی به‌هۆی چه‌ند ڕێگایه‌كه‌وه ، ده‌توانیت په‌نجه‌ت بكه‌یت به قوڕگی خۆتدا بۆ ئه‌وه‌ی هێڵنج بده‌یت یان په‌نجه‌ت بخه‌یته سه‌ر ده‌ماری خوێنبه‌ری مل كه ده‌كه‌وێته ژێر چه‌ناگه‌وه مه‌ساجی بۆ بكه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 چركه یان ده‌موچاوت بشۆیت به ئاوی سارد.
پ : به‌كارهێنانی جۆری ده‌رمان ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌سه‌كه توشی كاریگه‌ری لاوه‌كی (مچاعفات) یاخود تێكدانی لێدانی دڵ ببێت ؟
و : هه‌ندێك ده‌رمان كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه و ده‌بێته هۆی تێكچوونی لێدانی دڵ ، وه‌كو :
١- ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه بۆ دڵ یان بۆ فشاری خوێن به‌كاردێن.
٢- هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی كه بۆ نه‌خۆشی ده‌روونی به‌كاردێن.
٣- هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕه‌بۆ ده‌كه‌ن.
٤- كافایین و مۆرفین و هه‌ندێك ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر.
پ : ئایا خاوبوونه‌وه‌ی دڵ چاره‌سه‌ری هه‌یه ، وه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی چیه ؟
و : خاوبوونه‌وه‌ی دڵ چاره‌سه‌ری هه‌یه ، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش به‌پێی جۆری خاوبوونه‌وه‌كه و هۆكاری خاوبوونه‌وه‌كه جیاوازه :
١- به‌كارهێنانی ده‌رزی ئه‌ترۆپین كه لێدانی دڵ خێرا ده‌كاته‌وه.
٢- به‌كارهێنانی ئامێری (pace maker) ، ئه‌م ئامێره هه‌ندێك جار بۆماوه‌یه‌كی كاتی به‌كارده‌هێنرێت وه هه‌ندێ جاریش پێویست ده‌كات كه ئامێره‌كه جێگیر بكرێت به نه‌خۆشه‌كه‌وه و به‌رده‌وام به‌كاری بهێنێت.
پ : ئایا سه‌رمابوون چ كاریگه‌ریه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر ناڕێكی لیدانی دڵ ؟
و : سه‌رمابوون و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ده‌بێته هۆی خێرالێدانی دڵ وه‌هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن به‌تایبه‌ت له‌به‌ته‌مه‌نه‌كاندا ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر بنێرێت بۆ له‌ش و پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رزبكاته‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی ده‌زگای ته‌ندروستی شۆڕش
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18