نازم ده‌باغ: سیاسه‌تمه‌دارێك پلانی نه‌بێت نه‌خوێنده‌واره
ی.ن.ک 10:47 AM - 2017-10-22.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران ده‌ڵێت: ڕیفراندۆم هه‌ڵه بوو و مه‌سعود بارزانی گوێی به پێشنیاره‌كان و به‌دیله‌كانی ڕیفراندۆم نه‌دا.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی " شه‌رق" كه ئه‌مڕۆ بڵاو بوه‌ته‌وه ئاماژه به دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: داخستنی په‌رله‌مان و ڕاوێژه خراپه‌كانی كه له‌گه‌ڵ بارزانی كراوه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی خوڵقاندووه.
نازم ده‌باغ ده‌ڵێت: سیاسه‌تمدارێك كه بۆ بڕیاری سبه‌ی خۆی پلانی نه‌بێت نه‌خوێنده‌واره، چونكه سیاسه‌ت زانسته.
ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه ئێمه به باشی نه‌مانتوانی ئه‌و كێشه و مه‌ترسیانه‌ی كه پێشتر دۆستانی كورد سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم به ئێمه‌یان ده‌وت له‌به‌رچاو بگرین. ئێمه نه‌ده‌بوایه ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌و ڕیفراندۆمه ڕه‌نگدانه‌وه وهه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه. له‌ئێستادا ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سنووره‌كانی به‌ر له‌ساڵی 2014 و له‌وانه‌شه سنووره‌كانی ئێمه بۆ ساڵی 2003 ش بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به وه‌ی كه بۆچی هه‌رێم گوێی به هه‌موو پێشنیاره‌كانی بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم نه‌دا، نازم ده‌باغ ده‌ڵێت: ڕێك هه‌ڵه‌كه لێره‌دایه، ده‌بێت بپرسین كه بۆچی مه‌سعود بارزانی گوێی به پێشنیاره‌كان و به‌دیله‌كان نه‌دا و هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم.پێده‌چێ سوور بوونی بارزانی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بگه‌ڕێته‌وه بۆ راوێژكارانی بارزانی كه ڕاوێژی ناڕاستیان داوه‌ته بارزانی. هه‌ڵبه‌ت بارزانی به ته‌نها ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌دا، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاوێژیان داوه‌ته بارزانی به یه‌ك ئه‌ندازه تاوانبارن. چونكه ئه‌و كه‌سانه یان هیچ شتێك له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نازانن یان مه‌به‌ستێكی تایبه‌تیان هه‌بووه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان چه مه‌به‌ستێكیان بووه نازم باغ ده‌ڵێت: به‌هه‌رحاڵ ئه‌وان ده‌یانویست كورد به‌ره‌و گه‌مه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی په‌لكێش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه له دواجاردا كورد ناچار بێت دان مل بۆ ده‌ستووری عیراق بدات. لێره‌دا فیدرالیزم ده‌بێته فیدرالیزمی ڕاسته‌قینه. یانی حكومه‌تی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی به‌رگری و دارایی و ده‌ره‌وه بڕیار ده‌دات و كورد ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشووی خۆی له ده‌ست ده‌دات. ئێمه پێشتر له‌ئاستی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو، به‌ڵام له‌دوای ڕیفراندۆم له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له وڵاتی جیهانیش نه‌مێنێت و له‌ناو باڵیۆزخانه‌كانی عیراقدا شوێنێكمان هه‌بێت. چونكه ده‌ستوور مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی سه‌ربه‌خۆ به هه‌رێمی كوردستان نادات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ڕاوێژكارانی بارزانی كێ بوون، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران ده‌ڵێت: ئێستا پێم باش نییه ناوی ئه‌وان ببه‌م به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه یان زانیاری‌یان له بابه‌ته سیاسییه‌كان نییه یان ئه‌وه‌ی كه به‌ڕاستی ویستیان كوردستان به‌ره‌و قه‌یران ببه‌ن كه ئه‌نجامه‌كه‌شی سنوورداركردنی كورد بوو. وڵاتانی ناوچه‌كه زۆر به‌خێرایی له‌سه‌ر پرسی كورد یه‌كیان گرت، هه‌ڵبه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پاڵپشتی به‌غدایان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌مریكییه‌كان به به‌رده‌وامی ده‌یانگوت، ده‌بێت كورد بۆ دانوستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا و له‌وێ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عیراق بوون و ئه‌م په‌یامانه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئێمه نین.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چ ستراتیژییه‌ك ده‌بوایه بگرێته به‌ر نازم ده‌باغ ده‌ڵێت: به‌ڕای من سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌بوایه زیاتر گرنگی دابوایه به ڕاوێژ و ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وڵاتانی دۆسته‌وه ده‌درانه هه‌رێم، به‌ڵام به داخه‌وه له دوای نه‌خۆشكه‌وتنی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌وه بۆشایی تێكه‌وت. جه‌نابی مام جه‌لال سیاسه‌تمه‌دارێكی واقیع بین بوو و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه ده‌بێت په‌رله‌مانی عیراق گرنگی زیاتر به مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد بدات و ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتنێكی ستراتیژی له‌وباره‌یه‌وه بكرێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دوایی په‌رچه‌كردارێك بوو بۆ مامه‌ڵه‌ی نادروست به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
به‌گشتی ڕۆئیای یه‌كێتی بۆ داهاتوو ئه‌وه‌بوو كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور مافی دیاریكردنی چاره‌نووس چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ندێك له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ڕیفراندۆم بوون و هه‌ندێكیش دژی بوون. هه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم دا هه‌بوون به‌ڵام له‌گه‌ڵ كات و وه‌ختی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌كه نه‌بوون. به‌ڵام ڕۆژێك پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هه‌موو لایه‌نه‌كان ته‌نانه‌ت خودی یه‌كێتیش سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕیفراندۆم دوا بكه‌وێت، له‌ناو یه‌كێتیدا چه‌ند ده‌نگی هه‌بوو نه‌ك یه‌ك ده‌نگی و زۆرینه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه ڕیفراندۆم به‌ڕێوه نه‌چێت.
نازم ده‌باغ سه‌باره‌ت به وه‌ی كه پێشتر ڕیفراندۆمی به ستراتیژی له‌قه‌ڵه‌م دابوو نه‌ك ته‌كتیك ده‌ڵێت: من وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی خۆم هه‌ستاوم، به‌ڵام به‌ڕای خۆم پێموایه ڕیفراندۆم ڕێگایه‌كه بۆ خه‌بات، به‌ڵام ڕیفراندۆم هه‌موو ڕێگاكان نییه.
خه‌بات ڕێگه‌ی دیپلۆماسی هه‌یه، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی بتوانێت و بزانێت له چ دۆخێك‌دا ده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌رێنی به ویستی خه‌ڵكه‌كه‌ی بدات.
سه‌ركردایه‌تی كورد ڕێگه‌ی وڵامدانه‌وه‌ی به ویست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی نه‌ده‌زانی. بارزانی پێی له‌شه‌ری داعش ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌لا دروست ببوو كه ئه‌وروپا و ئه‌مریكا جارێكی تر چه‌كیان پێده‌دات، پێی وابوو ئه‌وروپا و ئه‌مریكا هه‌مان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن كه له‌كاتی شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ كورد كردوویانه. من چه‌ند جارم وت كه ئه‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تیانه ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش به كورد ده‌درێت و دواتر كۆتایی دێت و نادرێت.
ئه‌وروپییه‌كان وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ سه‌یری ئێمه‌یان ده‌كرد. ئه‌وان نه‌یانده‌زانی كه ئێمه له‌گه‌ڵ عیراق كێشه‌ی سیاسییمان هه‌یه. من ده‌مزانی كه شه‌ڕی داعش ته‌واو بێت كێشه‌كانی هه‌رێم زیاد ده‌بن و هه‌رواش بوو. ئێمه ده‌بێت وریا بین و ڕێگه نه‌ده‌ین نه‌یاران كه‌ڵك له هه‌ڵه‌كانی ئێمه وه‌ربگرن، یه‌كێك له هه‌ڵه‌كان ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بوو، ئێران و عیراق و توركیا ئێستا پێكه‌وه یه‌كگرتوون و ئه‌گه‌ر كورد ئاسایشی ناوچه‌كه نه‌پارێزێت ئه‌وه ئه‌وان له‌دژی كورد یه‌كده‌گرن.
نازم ده‌باغ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان دانه‌خرایه و هه‌موو شته‌كان له‌وێ تاوتوێ كرابان ئه‌م هه‌ڵه‌یه ڕووی نه‌ده‌دا، ده‌شڵێت: په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانێكی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه نه‌بوو، فراكسیۆنه‌كان بڕیاره‌كانی حزبه‌كانیان وه‌رده‌گرت و دواتر له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگیان پێده‌دا. یه‌كێك له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێم ده‌ستووری هه‌رێمه، له ده‌ستووری هه‌رێمدا ده‌بوایه چاره‌نووسی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری بكرێت، كه ئایا سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، كاتێك كه زانیان ئه‌و پرۆژه له په‌رله‌مان ده‌نگ ده‌هێنێت پارتی دیموكراتی كوردستان په‌رله‌مانیان په‌كخست. من چه‌ند جار بیستوومه كه پارتی دیموكراتی كوردستان وتویه‌تی: ئه‌م باشترین ئیمتیازه كه پارتی به‌ده‌ستی هێناوه هه‌ر بۆیه كه باشتر وایه كه په‌رله‌مانی كوردستان دابخرێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان دانه‌خرابوایه ئه‌م هه‌ڵه‌یه نه‌ده‌كرا و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان، په‌رله‌مانێكی ڕاسته‌قینه بوایه ئه‌م ڕاجیاوازانه‌ی تاوتوێ ده‌كرد. هه‌ڵبه‌ت كورد دژی سه‌ربه‌خۆیی نییه، من كاتی خۆیشی وتوومه هه‌ركه‌سێك ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌دات خیانه‌تیان كردووه، له‌نێوان به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و نه‌خێر، ده‌نگی به‌ڵێ هه‌ڵده‌بژێم. من ماوه‌ی 50 ساڵه خه‌بات له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و مافه‌كان خه‌بات ده‌كه‌م.
نازم ده‌باغ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمه‌تی خیانه‌ت ده‌داته پاڵ یه‌كێتی و ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هاوكاری كردبوایه كه‌ركوك وای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، ده‌ڵێت: من به‌داخه‌م بۆ ئه‌و قسانه، كه‌سانێك ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت خیانه‌ته‌كانی خۆیان په‌رده پۆش بكه‌ن، له‌شه‌وی یه‌كه‌می هێرش بۆ سه‌ر كه‌ركوك به وته‌ی فه‌رمانده‌كان یه‌كێتی 102 شه‌هید و 200 برینداری داوه. ئه‌دی ئه‌وان ( پارتی) چ ڕێككه‌وتنێكیان كردووه كه به بێ كوژراو و بریندار له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هاڤانا و بای حه‌سه‌ت هه‌تا شه‌نگال و زومار پاشه‌كشه‌یان كرد و 44 كێڵگه نه‌وتییان ڕاده‌ستی به‌غدا كردووه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی خیانه‌تی كردبێت ئه‌وه پارتی ده قات خیانه‌تی كردووه، بۆچی پردێ – یان له نیو سه‌عاتدا ڕاده‌ستی سوپای عیراقی كرد؟ مه‌خموور و شه‌نگال و شوێنه‌كانی تریان بۆ چۆڵ كرد.
نازم ده‌باغ سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت: به‌ڕای من سیاسه‌تی یه‌كێتی له كه‌ركوك سیاسه‌تێكی ژیرانه بوو، نه‌یانویست زیانی زیاتری لێبكه‌وێته‌وه، له‌ئێستاش دا كومه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌چاوی پێشوو سه‌یری هه‌رێم ناكات و ئێمه ده‌بێت پابه‌ندی ده‌ستوور بین و ده‌بێت سیاسییه‌كانی ئێمه لاساری و خۆویستی وه‌ڵابنێن و یه‌كگرتوو بن و به پێی ده‌ستوور هه‌رێم به شێوه‌ی فیدراڵ به‌ڕێوه ده‌چێت و پرسی سه‌ربازی و دارایی و ده‌ره‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ده‌بێت و له‌مه‌ودوا به‌غدا ئیمتیاز له ئێمه وه‌رده‌گرێت نه‌ك ئێمه ئیمتیاز له به‌غدا وه‌ربگرین و ئێمه له‌بری ئه‌وه‌ی یه‌كتر تۆمه‌تبار بكه‌ین باشتر وایه هه‌وڵبده‌ین كێشه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بن و پێكه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
PUKmedia
سه‌رچاوه/ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق چاپی تاران
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19