وه‌زیری شه‌هیدان له ره‌وشی ئاواره‌كانی كه‌ركوك و خورماتوو ده‌كۆڵێته‌وه
چاوپێکەوتن 03:59 PM - 2017-10-21
.
به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له گرفتی و پێداویسته‌كانی میوانانی دوزو كه‌ركوك ده‌كۆڵێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 19/10/2017 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و كه تایبه‌ت كرابوو بۆ كێشه‌و گرفتی روداوه‌كانی ئه‌م دوایی، وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راسپێدرا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و ئاگاداربوون له گرفته‌كانی میوانانی روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خورماتوو و كه‌ركوك كه له سنووری پارێزگای سلێمانی نیشته‌جێ كراون، مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رۆژی 21/10/2017 سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد.
له ده‌ست پێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا له دیوانی پارێزگای له‌لایه‌ن عومه‌ر محه‌مه‌د قه‌ڵادزه‌یی پارێزگاری سلێمانی پێشوازی كرا، له‌و دیداره‌دا كه سه‌رۆكی jcc و به‌رێوه‌به‌ری مانگی سوری عیراقی نوسینگه‌ی سلێمانی ئاماده‌ی بوون وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی روون كرده‌وه‌و راگه‌یاند كه هاتوون له نزیكه‌وه بارودۆخی میوانانی روداوه‌كانی ئه‌م دواییه به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌و ئامارێكی وردی روداوه‌كان هاوپێچی راپۆرتێك بكه‌ن و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزبكرێته‌وه تاكو به‌زوترین كات گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه له كه‌مپه‌كانی حه‌وانه‌وه هه‌ن.
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدی له په‌رۆشی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆچاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانیان به‌تایبه‌تی هه‌نووكه‌یی و پێویسته‌كان كرده‌وه، پێی راگه‌یاندن كه سه‌رۆكی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌گرنگه‌وه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌روانن.
پاشان بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگادار بوون له گرفته‌كانیان وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هاورێ له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سورداش و كه‌مپی حه‌وانه‌وه‌ی میوانانی خورماتوو و كه‌ركوكی له ناحیه‌ی سورداش به‌سه‌ر كرده‌وه‌و به ئاماده بوونی شاهۆ عوسمان قایمقامی دوكان له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیداریه‌كان كۆبووه و كوێی له‌و گرفتانه گرت كه كاتی پێشكه‌ش كردنی هاوكاری و خزمه‌تگوزاره‌كان روبه‌روویان ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌رێگای په‌یوه‌ندی كرد له‌گه‌ڵ وه‌زیران ته‌ندروستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی راسته‌وخۆ چه‌ند گرفتێكی كه‌مپه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر كردن به‌تایبه‌تی نه‌بوونی بنكه‌ی ته‌ندروستی جێگیر و جاكردنی شه‌قامه‌كان و گرفتی ئاوی خواردنه‌وه دواتر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری میوانانی خورماتوو و كه‌ركوك له كه‌مپه‌كه‌دا دیدارێكی سازكرد‌و ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان میوانی ماڵی خۆیانن و هه‌موو شوێنێكی كوردستان ماڵ و جێگه‌یانه‌وه و وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و میوانداریان ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی بارودوخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر ماڵ وحاڵی خۆیان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

