بافڵ تاڵه‌بانی بۆ سكای نیوز: ئێمه شایه‌نی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆین
چاوپێکەوتن 05:17 PM - 2017-09-27
.
بافڵ تاڵه‌بانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سكای نیوز رایگه‌یاند، ئازار‌و مه‌ینه‌تی زۆرمان چه‌شتووه له‌پێناو كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئێمه شایه‌نی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆین.
له میانی چاودپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوز، بافڵ تاڵه‌بانی وتی: داوا له دۆسته‌كانمان له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌سانی وه‌ك فرانك به‌یكه‌رو برێك مه‌كگۆرك په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان له به‌غداو هه‌ولێر بده‌ن.
راشیگه‌یاند: رایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا ناپچڕێنین، هه‌روه‌ها ڕێز له بۆچونی دراوسێكانیشمان ده‌گرین، ڕێز له خواستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گرین.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه...
سكای نیوز: ئه‌مه‌وێ بپرسم له بنه‌ره‌تدا بۆچی ریفراندۆم كرا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ریفراندۆم گرنگترین پرسیاره كه پێویسته بكرێت، زۆر كه‌س تێبینیان هه‌یه له‌سه‌ر كاته‌كه، له‌گه‌ڵ گفتوگۆی چڕ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق سه‌باره‌ت به كاتی ئه‌و پرسه، به‌ڵام دواجار ئه‌نجامه‌كه ئه‌وه بوو كه ریفراندۆم كرا ئه‌وه‌ش مافی گه‌لی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان به جیهان بگه‌یه‌نن. دوای ساڵانێكی زۆر له‌و كارانه‌ی دژ به كورد كراوه.
سكای نیوز: با باس له كاردانه‌وه پێشبینیكراوه‌كان بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌و كاره، سه‌ره‌تا به‌غدا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه پێویسته به‌غدا له‌وه تێ بگات زۆر شت به خێرایی ناگۆڕێت، راگه‌یاندنی به‌په‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی نابێ، به‌دڵنیایی ئه‌مه بۆ گۆڕینی سنوره‌كان نیه، ئه‌مه خواستی گه‌لی كوردستانه، داوا له به‌غدا ئه‌كه‌م میانره‌و بێ و توشی دڵه‌راوكێ و ترس نه‌بێ ئێستاش به گفتوگۆی به‌رده‌وام كه پێویسته به‌رده‌وامیش بێ، به‌غدا لانیكه‌م ئه‌زانێ ئه‌مه ئه‌جێندای پارتێكی سیاسی دیاریكراو نیه، به‌ڵكو خواستی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌مه له‌وانه‌یه هاوكاری به‌غدا بێ.
سكای نیوز: كه‌واته چی به كرداری ئه‌گۆڕێ، ئایا سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بێ و كه‌ی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كورد ئه‌وه‌یه كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بێت، ئێمه شایه‌نی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆین، ئازاری و مه‌ینه‌تی زۆرمان چه‌شتوه له‌و پێناوه‌دا، به‌ڵام ئه‌مه پێویسته به گفتوگۆ بكرێت، رایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا ناپچڕێنین، هه‌روه‌ها ڕێز له بۆچونی دراوسێكانیشمان ده‌گرین، ڕێز له خواستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گرین، ئه‌مه‌وێ ئه‌مه‌ت پێ بڵێم، هه‌وڵی زۆر گه‌وره هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به چاره‌سه‌رێك بگه‌ین، به‌ڵام راستی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، شته‌كان باش نین له به‌غدا و كوردستان، ئێستا ئه‌وان خواستی گه‌لی كوردستان ده‌زانن، بۆیه پێویتسه پێكه‌وه قسه بكه‌ین، به‌رده‌وامی به گفتوگۆكان بده‌ین، تا بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك كه باش بێت بۆ كوردستان و په‌سه‌ندیش بێت بۆ خه‌ڵكی عێراق و هاوسێكان و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی.
سكای نیوز: كه باسی دراوسێكان ده‌كه‌یت، با به دیاریكراوی باسی ئێران و توركیا بكه‌ین كه ئێران له‌لایه‌ك و توركیاش گرنگ و چاره‌نوسسازن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر گرنگ و چاره‌نوسسازه، ده‌نگی وه‌ڕسكه‌ر دروست بوه، به‌ڵام ئه‌مه‌وێ دوباره‌ی بكه‌مه‌وه پێویست به ترس ناكات، دوباره ئه‌مه بۆ گۆڕینی سنوره‌كان نیه، بۆ ئه‌وه نیه به‌په‌له سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نین، ئه‌مه ده‌نگی كورده به‌گشتی، ده‌نگی ئه‌و كوردانه‌یه كه كیمیاباران كراون، كۆكوژ كراون، ئه‌نفال كراون، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م خه‌ڵكه واته كورد یارمه‌تی ته‌واوی جیهانیان داوه، دژ به قاعیده شه‌ڕیان كردوه، دژ به ئه‌نسار سوننه شه‌ڕیان كردوه، ... هتد تا گه‌یشته شه‌ڕ دژی داعش، پێویسته بزانرێ ئه‌مه كاریگه‌ری نابێت بۆ شه‌ڕی دژی داعش، كاریگه‌ریشی نابێت له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق، ئه‌م شتانه ئه‌بێ به‌رده‌وام بن، چونكه جێی بایه‌خی هه‌موانن، ئه‌مه بۆچونی گه‌لی كوردستان رون ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویسته وڵاتانی دراوسێش كاتی خۆیان وه‌ربگرن و پێویسته رێگه‌ی دیپلۆماتی به‌كاربێنن و هاوكاریمان بكه‌ن تا هه‌مومان به‌ره‌وپێش بچین، چونكه هه‌میشه ئێمه پێكه‌وه ده‌بین و دراوسێی یه‌كتر ده‌بین، ته‌نیا پێویسته خواستی گه‌لی كوردستان بزانن.
سكای نیوز: باسی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بكه‌ین، ئایا ده‌ته‌وێت ئه‌وان بۆ وڵاتانی دراوسێی رون بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه خواستی كورده، چونكه قسه‌ش هه‌یه كه ده‌وترێت ئه‌م بابه‌ته له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروست بونی ناكۆكی و قه‌یران؟
بافڵ تاڵه‌بانی: شه‌ڕو ئاژاوه به دڵنیاییه‌وه خراپترین سیناریۆیه، ئێمه له ئێستادا له‌شه‌ڕدایه‌ن له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین گرووپی تیرۆریستی، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه خراپترین سیناریۆیه، من داوا له دۆسته‌كانمان له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌سانی وه‌ك فرانك به‌یكه‌رو برێك مه‌كگۆرك په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان له به‌غداو هه‌ولێر بده‌ن، چونكه ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی له بارودۆخه‌كه ئاگادارن، داوا له‌و دوولایه‌نه بكه‌ن به‌رده‌وام بن له گفتوگۆ‌و دانوستان، پێویستی به ترس و دڵه‌راوكێ نییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه خواستی گه‌لی كورده، به‌ڵام به مانای رێكخستنه‌وه سنووره‌كان نییه‌و سه‌به‌خۆییش به‌خێرایی راناگه‌یه‌ندرێت.
PUKmedia سكای نیوز
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كورده‌كه‌ی حه‌سه‌كه: بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوه‌گه‌ڕی نه‌مریی نه‌جمه‌ددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

