نیشتمان بە چەکێک ناپارێزرێت کە ڕووی لە سەنگەری خۆیەتی
بیروڕا 03:56 PM - 2026-07-19
دەبێت بزانین هیچ هەنگاوێکی سیاسی و سەربازی بێ نرخ نییە. هەر بڕیارێک
ئەگەر لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تاک، حزب یان عەشیرەت بدرێت، لە کۆتاییدا نرخەكەی نەتەوە
و نیشتمان دەبێت.
كاتێك لە دۆزی رەوای نەتەوەیی و نیشتمانی ورد دەبینەوە و لێكۆڵینەوە
دەكەین و پرسیار دەكەین كە ئاخۆ بۆچی خاوەنی نیشتمانێكی پارچە پارچە كراوی
بێكەسین؟! یەك وەڵام وەردەگرین ئەویش ئەوەیە كە زلهێزان پێش زیاتر لە سەد ساڵ
باوەڕیان وابووە كە کورد ناتوانێت خۆی بەڕێوەببات." ،
بەداخەوە ئیستاش دوای ئەو ماوە درێژە خوێناوی و پڕ لە قوربانیدانە، وا لەسەر
لێواری هەمان چارەنووسداین و سیاسیە باڵا دەستەكان خەركە لەپێناو كۆمەڵێك
بەرژەوەندی تەسكی كەسی بۆ دۆست و دوژمنان هەمان دیدگا دەسەلمێنن. ئەمە دۆست و
دوژمن پێکەوە ناڕەحەت ناکات؛ بەڵکو بە تەواوی بێ ئومێدی کردوون.
دەبینین هەموو زلهێزانی دونیا دەستی هاوكاریان درێژكرد وچەندین ساڵە
هەموو جۆرە هاوكاریەكی ماددی و مەعنەویان پێشكەش كرد لەپێناو ئەوەی كورد لە باشوری
كوردستان ببێتە خاوەنی هێزێكی چەكداری تۆكمەی بەهێزی نیشتمانی و نەتەوەیی، بەڵام
بەرژەوەندی خوازانی عەشیرەتگەری حزبی كورتبین، هەوڵەكان پەك دەخەن و رۆژ بە رۆژ
نەك لە باشور بەڵكو لەلایەكانیتری وڵاتیش خەریكی پارچەكردنی هێزە كوردیەكانن و
گروپ و عەشیرەت و بنەماڵە لەسەر بنەمای حزبی و بەرژەوەندی تایبەت چەكدار دەكەن،
نەك هێزی نیشتمانی! زۆرجاریش هەر خۆیان ناچار دەبن بە بەکارهێنانی هێزە
نیشتمانیەکان دژیان بوەستنەوە، كە ئەمە تەنها بەهەدەردانی سامان و خوێنی ڕۆڵەکانی
ئەم وڵاتە نییە، بەڵكو مەترسییەکی قووڵتری هەیە. ئەویش لێکترازانی کۆمەڵگا و
کوشتنی هەستی نیشتمان پەروەرییە. کاتێک کوردێک بەرامبەر کوردێک چەک هەڵدەگرێت،
ئەوە تەنها دوو گروپی چەکدار نیین کە یەکتر دەکەنە ئامانج،بەڵکو متمانەی خەڵک بە
دامەزراوە نیشتمانیەکانیش لەگەڵی بەخاك دەسپێرن. کاتێک دامەزراوەکان وەک ئامرازێکی
خزمەتی حزب و کەسەکان ببینرێن، خۆشەویستی بۆ نیشتمان و متمانە بە یاسا و دەوڵەت،
هەنگاو بە هەنگاو لەناو دەچن و لەبەرامبەریشدا بێ بەها بوون، ڕق و كینە
سەرهەڵدەدات.
لە مێژووی نزیك و دووردا دەیان جار ئەم حاڵتانەما بینیوەو گەل باجی
یەكجار قورسی داوە، كەچی وانەیەك لە رابردو وەرنەگیراوەو لەسەر هەمان عەقڵیەت
بەردەوامن! چەند رۆژێك لەمەوبەر بینیمان کاتێک هێزە دامەزراوەییەکان بەرامبەر
گروپێکی چەکداری عەشیرەتی، ڕوو بەڕووی یەکتر بووبوونەوە، لە ئەنجامی چەكداركردنی
عەشیرەت لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و كەسی خوێنی گەنجی كورد بە ناهەق ڕژا.!
هەرچەندە لەهەمان كاتدا چەند کیلۆمەترێک ئەولاتر هێزێكیتری كوردی
شانبەشانی هێزەكانی عراق چەند لە شەڕی ڕاوەدونانی تیرۆریستانی داعشدا بوون. ئەم
جیاوازییە تەنها جیاوازییەکی مەیدانی نییە؛ جیاوازییە لە روئیا، ئامانج و تێگەیشتن
لە مانای هێزی چەکدار، بەڵێ ئەم دیمەنە زیاتر لە هەر کاتێک پێمان دەڵێت کە
کوردستان پێویستی بە هێزێکی نیشتمانی یەکگرتوو هەیە؛ هێزێک کە چەکەکەی تەنها بۆ
پاراستنی وڵات و گەل هەڵبگرێت، نەک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە کەسی و
عەشیرەتییەکان، یان پاراستنی بەرژەوەندی و سامانی دەستەیەکی دیاریکراو.
ئێمە لە باشوری کوردستان حکومەتێکی دەستوریمان هەیە، بەڵام پارچە
پارچەكراو! لەبری ئەوەی هەمووان خزمەتکاری یەک نیشتمان بن، دەبینین هەستی
خاوەندارێتی و دابەشکردنی دەسەڵات چەندە زاڵترە لە هەستی بەرپرسیارێتی.
لە کاتێکدا مەترسییە ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
زیاد دەبن، زۆرێک لە حوکمبەدەستان هێشتا خەریکی دەوڵەمەندکردنی خۆیان، منداڵ و
نەوەکانیانن و چاو لە مەترسییەکانی سەر چارەنووسی وڵات دادەپۆشن.
حكومەتێك وەك گروپێكی دەست رۆیشتوو خاك و هەواو كەسەكانی سنوری دوو
پارێزگا بە موڵكی خۆی دەزانێت، سەرخاك و ژێرخاكی دابەش دەكات و دوو شارەكەیتر
بەتەواوی بە ركابەری خۆی دەزانێت! لاكەیتریش خۆی بە دەسەلاتداری دوو شار و غەریب
لە دوو شارەكەیتر دەبینێت.
لەم نێوانەشدا برسێتی، بێ ئومێدی و رەشبینی، كۆچ، رق بەرامبەر بە
نیشتمان و پیرۆزیەكانی بوونەتە ئەنجامی حكومڕانی زیاتر لە سی ساڵەمان. كەچی
دەسەڵاتداران بێباكانە خەریكی گۆڕینی دیمۆگرافیا و تەعریبی وڵاتن، ئەوەی لە سەد
ساڵدا دوژمن نەیتوانی بیكات بە چەند ساڵێك دەسەڵاتی سەرمایەدار كردوویەتی. لەم
بارودۆخەدا، ئەرکی گەورە لەسەر شانی گەلە، بە تایبەتی ڕۆشنبیران، ئەکادیمییان،
ڕاگەیاندنکاران و هەموو خەمخۆرانی ئەم نیشتمانە. بێدەنگی لە بەرامبەر تاوان،
هاوبەشیە لە تاوان. پێویستە هەڵوێستێکی ڕوون و بەرپرسانە بگیرێتەبەر و سنوورێک بۆ
ئەم بێباکی و بێبەرپرسیارەتییە دابنرێت.
نیشتمان بە چەکێک ناپارێزرێت کە ڕووی لە سەنگەری خۆیەتی. نیشتمان بە
دامەزراوەیەکی نیشتمانی، بە یاسا، بە متمانە و بە هەستی هاوبەش دەپارێزرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19 -
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
کوردستان 05:10 PM - 2026-07-19 -
نیشتمان بە چەکێک ناپارێزرێت کە ڕووی لە سەنگەری خۆیەتی
بیروڕا 03:56 PM - 2026-07-19 -
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19


.png)

دابەزێنە

