ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18
بێ ئومیدی پیشەی کۆنەپەرستەکانە
بەهەوای
مۆندیالی ئێستاوە دەرفەتم بووسەیری دیکۆدرامایەک
بکەم لەسەر پاڵەوانێتی مۆندیالی ساڵی ١٩٧٠ کە هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ جاری سێیەم پاڵەوانێتییەکەی
بردەوە و بە یەکجاری جامەکەی ماشییەوە. فیفا و دونیا ناچار
بوون جامێکی تر بە کردن بدەن کە تا ئێستا هەڵبژاردەکانی دونیا و یاریزانە ئەستێرەکان
بە دوای تازەکەوەن و کەسیان لە چەرخی جامی نوێدا نەیانگەیاندۆتە سێ جار.
واتا
هەر بەرازیل هەوە، ئەویش کاسەکەی لێی دزرا و گوایە تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە، جامەکەی
یەکەم کە بەرازیل لەسەریەک لە پاڵەوانێتی (1958-1962-1970) بردییەوە، لەبەر
خۆشەویستی بە ناوی سەرۆکی فیفا (جول ریمییە)وە نرا. ئەم برادەرە فەرەنسییە خاوەنی
بیرۆکەی مۆندیال بوو.
دیکۆدرامای
(بەرازیل70، ئەستێرەی سێیەم) لە نێتفلێکس بە پێنج ئەڵقە چیرۆکی باشترین هەڵبژاردەی
بەرازیلو جیهان لە مێژوو دەگێڕێتەوە کە پاشای رەش ئەسمەر،
بێلییە، ڕێبەرایەتییانی دەکردن بۆ بردنەوەی سێیەم.
باسی
فیلمەکە تێکەڵەیەکە لە فوتبۆڵی جوان، حەماسی جەماوەری، هەڵپەی میدیا و سیاسەتی
نەگریسی حکومەتی دیکتاتۆری ئەوکاتی بەرازیل کە گەرەکی بوو مۆندیالەکە بۆ سپی
کردنەوەی رووی رەشی عەسکەر بەکاربێنێ، بێلییە پاڵەوانی هەموو سەردەمەکان و
پاڵەوانی ئەو سەردەمەی فیلمە دیکۆمێنتارییەکەشە، لەناو دەرد و ئازاری کۆڵانەکانی
بەرازیل کە کۆڵانی تەقینەوەی بەهرەی تۆپێن و تەقینەوەی بورکانی کانەکانی زێڕن،
بێلییە نوێنەرایەتی هەزاران هەزار زارۆکی بەرازیلی دەکات کە پێدەچی لە ژیاندا سێ
بژاردەیان لەپێش بێت:
یان
مەسەلەکی خوێندن و پەروەردە بۆ وەزیفەی میری، یان تێوەگلان بە سیاسەتی چەپ و
چەکداری و یانیش خەونی بوون بە ئەستێرەی فوتبۆل و درەوشانەوە لە ئاسمانی
یاریگاکانی لالیگا و مۆندیال. ئەوی دەمینێتەوە جەماوەری یاریگا و سەماکەری تانگۆیە
کە لە سایەی حوکمی دیکتاتۆر (ئێمیلۆ گاراستازو ) تووشی مەینەتی و قۆڵبەستی هاتبوو.
لە
فیلمدا مەملەکەتی هەڵبژاردەی بەرازیل لە مۆندیالی 1970 بە سەرۆکایەتی شا بێلییە
پێنج یاری یەکلاکەرەوە دەکات کە هەر پێنجیان دەباتەوە. بەڵام دوو سێ دانەیان تۆڵە
و یادەوەری تاڵە. جارێک یاری لەگەڵ ئینگلترا کە لە سایەی دەرکردنی بەرازیل و
زامداری بێلییە جامی 1966 بۆ خۆی بردەوە. بێلییە وا زامدار بوو کە وتی واز لە
مۆندیال دێنم و بەرازیلیش وا دەرکرا کە جەماوەری راهاتوو لەگەڵ بردنەوە دۆڕانی
تیپی سامپای پێ قووت نەدەدرا.
مەکسیک
وەک ئێستا گۆڕەپانی مۆندیالەکە بوو، بە رەچاوکردنی ئەوەی تەنها (16) هەڵبژاردە
شەرەفی ئەندامێتی مۆندیالیان هەبوو، واتا وەکو ئێستا نەبوو کە 16 بووە 24 و ئێستا
بۆتە (48) هەڵبژاردەی زۆر و بۆر، بەو
حاڵەشەوە مەکسیک لە مۆندیالی 1970 دەرەقەتی خزمەتگوزاری شایانی باشترین هەڵبژاردەی
بەرازیل و دونیا نەدەهات.
گوشاری
خزمەتگوزاری پەرپوتی مەکسیک و گوشاری حوکمی عەسکەریش لەولاترەوە، بەڵام بیلییە و
هاوڕێ یاریزانەکانی گوشاری تریشیان لەسەر بوو:
لە
قۆناغی یەکەمدا راهێنەریان (جواو سالدانیا) بوو کە هەم شرۆڤەکاری وەرزش و هەم
راهێنەر و هەمیش سەری لە چەپێتی و بەرەنگاری حوکمی دیکتاتۆری دەخورا. سالدانیا
لابرا نەک لەبەر ئەوەی شکستی هێنا. بەڵکو لەبەر ئەوەی قسەی سیاسی فەرموو کە گوتی:
من دەستوەردان لە کابینەی وەزاری سەرۆکی وڵات ناکەم و ئەویش دەبێ دەستوەردان لە
هەڵبژاردەی من نەکات چونکە جەنەرالی سەرۆک داخوزی بوو یاریزانی دڵخوازی خۆی لە
تیمەکە بێت. لەسەر ئەمە سالدانیا، کە هەڵبژاردەکەی تا مۆندیال بەرەو سەرکەوتن برد،
لابرا و راهێنەر زاغالۆ هاتە شوێنی، زاغالۆ ئەوە بوو لە مۆندیالی 1986، دیسانەوە
لە مەکسیک، راهێنەری هەڵبژاردەی عیراق بوو و پێشتریش لەگەڵ بیلییە، یاریزان و
هاوڕێی بردنەوەی جامەکانی پێشوو بوو. بەڵام سالدانیا بە سیفەتی بێژەری مەیدان
لەکۆڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەدەبۆوە و هەمیشە لەگەڵ زاغالۆ لە چەلەحانێدا بوو.
گوشاری
تر ئەوە بوو گوایە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای کە ئەویش خاوەنی دوو جامی مۆندیال بوو(1930-1950)
لەسەر خاکی خۆی و بەرازیل خۆی دەرەقەتییان هاتبوو و جەزرەبەی وای لە قاچی بێلیش
دابوو کە لە دڵیان بووە گرێی دەروونی، باوکی بێلییە و نزای بێلییە لە کەنیسە و
ئامۆژگاری زاغالۆ و سالدانیا ورە و وزەی دایەوە بێلییە و بەرازیل و سەرئەنجام
یارییەکەیان بردەوە.
لەناو
ژینگەی خۆشی و فەرەحنایی مۆندیالدا کە هاووڵاتی بەرازیلی ماشێنی بەر دەرگای بۆ
دەفرۆشن، باشترین هەڵبژاردە باشترین یاری کۆتایش دەباتەوە و پلانی دیفاعی ئیتالیا،
کە پێی مەشهورن دەرەقەتی هێرشبەرانی بەرازیل نایە و (4_1) دەیدۆڕێنن.
عەسکەری
دیکتاتۆری سەرکەوتنی کاتی و تەوزیفی زەمانی خۆی دەبەنەوە، بەڵام گەلی ژیری بەرازیل،
کە بێژەرە بەجۆش و خرۆشەکە پێی دەڵێ گەلی مەزنی بەرازیل، لە داخی حکومەتی ستەمکار
تۆڵە لە خۆیان ناکەنەوە. بیلییە کە لەژێر گوشاری جەنەرالەکان و گلەیی هاوڕێکانی
بەسەر مینی لایەنگری و بێ لایەنی سیاسیدا دەڕوات، جامەکە دەکاتە دوا دیاری بۆ گەلی
خۆڕاگری وڵاتەکەی.
وەکو
سالدانیا لە کاتی روماڵکردنی پاڵەوانێتییەکە و وەک ژنە چالاکوانەکەشی لە کاتی
تەماشای یارییەکان لە تەلەفزیۆنی رەش و سپی ئەو کاتەوە، دەیگوت: بێ ئومێدی پیشەی کۆنەپەرستەکانە بەرازیل
مۆندیالی 1970 بردەوە و دوو جاری تریش مۆندیالی (1994_2002) بەدەست هێنا حکومەتی عەسکەریش
سەرەنجام بە درەنگیشەوە بێت (1985) حوکمی تەسلیمی هەڵبژاردن و دیموکراتی کردەوە.
فیلی
(بەرازیل70، ئەستێرەی سێیەم)) فەزای کەرنەڤاڵی بردنەوە و سامناکی حوکمی عەسکەر
دەگێڕێتەوە کە بۆلوانی عەسکەری ئەوکاتی بەرازیل هانی عەسکەری ئەرجەنتینی دا ئەوانیش
خۆیان راپسکێنن و مۆندیالی 1978 بە گوشاری سامناکی جەنەرالەکان ببەنەوە. بەڵام
تۆپی پێ جەنەرالەکانی بۆ چییە؟
ئەفەندییە
ئەفسانەکانی وەکو بیلییە و دواتریش مارادۆنا و ئێستاش میسی لە گۆڕەپان ئیشی خۆیان
دەکەن و بە جوانی و هونەر و دڵگەشی مۆندیالەکان دەبەنەوە ئیتر گوشاری عەسکەری
بۆچییە؟
فیلمی
(بەرازیل70، ئەستێرەی سێیەم)) هەر مێژووی تۆپی پێ نییە، بەڵکو لە چەندین دیمەندا
گەشەی میدیا و رۆژنامەگەریش دەگێڕێتەوە .هەر لە تەلەفزیۆنی رەش و سپییەوە تا
گۆڤاری وەرزشی رەنگاوڕەنگ... هەر لە کڕینی پەخشی یارییەکانەوە تا پەخشی راستوخۆی
سەتەلایتەکان بینەری نەرمی ئەم گەمە جیهانییە دەلاوێنێتەوە کە زۆرجار چاوچنۆکی
سەرمایەداری و مەیلی مۆنۆپۆلی گۆڕەپانەکە تێکی دەدا و دەیشێوێنێ. بەڵام خوای گەورە
هەمیشە ئەستێرە هونەرمەندەکانی وەکو بێلییە و مارادۆنا و میسی و رۆناڵدۆ و کێ و کێ
دەنێرێت تا فەرامۆشیان بداتێ و کەمێک بحەسێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18 -
سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-18 -
سەندیکای رۆژنامەنووسان:روماڵی شوێنی بۆردومان و تەقینەوەکان مەکەن
کوردستان 11:24 PM - 2026-07-17




دابەزێنە

