کاتێک سەرکردەکانی جیهان و پێشەنگانی AI لەسەر یەک مێز کۆدەبنەوە
بیروڕا 02:17 PM - 2026-06-25
لە دوای
کۆتایهاتنی کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ووڵاتانی G7 لە فەڕەنسا، سەرۆک و ڕابەرانی
گەورەترین هێزە ئابوورییەکانی جیهان بەشداری نیوەڕخوانێکی کارییان کرد کە تایبەت
بوو بە زیرەکی دەستکردAI ئەم
هەنگاوە پیشانیدا کە AI ئێستا تەنها بابەتێکی زانستی و تەکنۆلۆجی نیە،
بەڵکو بووەتە یەکێک لە گرنگترین بابەتە ستراتیجیەکانی جیهان، شان بە شانی
بابەتەکانی وزە، بەرگری و بازرگانی نێودەوڵەتی.
ئامانجی سەرەکی
ئەم کۆبوونەوەیە بریتی بوو لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ پەرەپێدانی
تەکنۆلۆجیای زیرەکی دەستکرد، بە شێوەیەکی پارێزراو و بەرپرسانە لە وڵاتە
دیموکراتیە پێشکەوتووەکاندا.
بۆچی سەرۆکانی OpenAI و Anthropic بانگهێشت
کرابوون؟
لە نێوان
میوانانی تایبەتی ئەم ڕسپشنە، سام ئەڵتمان، بەڕێوەبەری گشتی OpenAI، و داریۆ ئامۆدەی، دامەزرێنەری Anthropic،
ئامادە بوون. هەردوو کۆمپانیاکە لە ئێستادا لە پێشەنگترین دامەزراوەکانی جیهانن لە
بواری گەشەپێدانی سیستەمە پێشکەوتووەکانی زیرەکی دەستکرد.
ئەم کۆمپانیانە
توانای پێشکەشکردنی ئامرازگەلێکیان هەیە کە دەتوانن دەق بنووسن، زانیارییە زۆرەکان
شیبکەنەوە، بەرنامەی کۆمپیوتەری دروست بکەن و یارمەتی حکومەت و دامەزراوە گەورەکان
بدەن لە بڕیاردان و پلاندانانی ستراتیژیدا.
ڕابەرانی G7 پێیان
وابوو گرنگە ڕاستەوخۆ لە ئەزموون و زانیاریی ئەم کەسانە سوود وەربگرن بۆ تێگەیشتن
لە دەرفەتەکان و مەترسییەکانی AI گرنگترین بابەتەکانی گفتوگۆ ئەمانە بوون :
ـ پاراستنی
سیستەمەکانی زیرەکی دەستکرد.
ـ ئاسایشی
سایبەری.
ـ پاراستنی
ژێرخانە هەستیارەکان.
ـ یاسادانان و
ڕێکخستنی نێودەوڵەتی.
ـ دەستگەیشتن
بە مۆدێلە پێشکەوتووەکانی AI .
ـ
پێداویستییەکانی وزە و ژێرخانەی پشتیوانی.
نێوان
سەربەخۆیی دیجیتاڵ و هاوکاریی نێودەوڵەتی
یەکێک لە
گرنگترین بابەتەکانی ئەم دانیشتنە پرسیارێکی بنەڕەتی بوو :
کێ کۆنترۆڵی
داهاتووی زیرەکی دەستکردی جیهان دەکات ؟
ووڵاتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵدەدات پێشەنگایەتی تەکنەلۆجی خۆی بپارێزێت و هەندێک
توانای هەستیار و ستراتیژی لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بهێڵێتەوە. لە بەرامبەردا،
زۆربەی ووڵاتانی ئەورووپا داوای سەربەخۆیی دیجیتاڵی دەکەن بۆ ئەوەی بە تەواوی پشت
بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان نەبەستن.
لە هەمان
کاتدا، ڕابەرانی OpenAI و Anthropic و Google
DeepMind بانگەوازی
هاوکاریی زیاتر دەکەن لە نێوان ووڵاتە دیموکراسیەکانی جیهان، چونکە بە باوەڕی
ئەوان، یەکگرتوویی لە دانانی یاسا و ستانداردەکان دەتوانێت هەم مەترسییەکان کەم
بکاتەوە و هەم خێرایی نوێگەریی تەکنەلۆجی زیاد بکات.
کاریگەریی AI لەسەر
سیاسەت و ئابووری لە دە ساڵی داهاتوودا.
زۆربەی
شارەزایان پێیان وایە زیرەکی دەستکرد لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا ئامرازێک دەبێت
بۆ خولقاندنی گۆڕانکاری گەورە لە جیهاندا.
لە بواری
سیاسی، AI بە
شێوەیەکی بەرچاو بەکاردێت بۆ پشتگیریی بڕیاردان، شیکردنەوەی زانیاریی ستراتیژی و
باشترکردنی خزمەتگوزاریە حکومیەکان. هەروەها حکومەتەکان هەوڵ دەدەن یاسا و ڕێسای
گونجاو دابنێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی وەک هێرشە سایبەریەکان،
بڵاوکردنەوەی زانیاری فەیک و هەڵە و دەستکاریی پرۆسە دیموکراتیەکان.
لە بواری
ئابووریشدا، چاوەڕوان دەکرێت AI شۆڕشێکی گەورە لە بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی
کارامەیی دروست بکات.
شۆڕشێک کە لە
ڕووی کاریگەریەوە لە هاوشێوەی دەرکەوتنی ئینتەرنێت و کارەبای سەردەمە نوێیەکان
دەبێت.
بوارەکانی وەک
پیشەسازی، تەندروستی، دارایی، گواستنەوە، وزە و پەروەردە بە شێوەیەکی بنەڕەتی
گۆڕانکاری بەسەردا دێت. ووڵاتانێک کە بتوانن ئەم تەکنولۆجیایە بە باشی بەکاربهێنن،
زیاتر سەرمایە، شارەزایی و نوێگەری بۆ خۆیان ڕادەکێشن.
بەڵام لەگەڵ
ئەو دەرفەتە گەورانەدا، پرسیارگەلێکی گرنگیش دێنە پێش، لەوانە چارەنووسی هەندێک
جۆری کار، کۆبوونەوەی هێزی تەکنەلۆژی لە دەستی ژمارەیەکی کەم لە کۆمپانیاکان و
پاراستنی نهێنی و زانیاریی تاکەکەسی.
بۆیە
بڕیارەکانی ئەمڕۆی حکومەت و کۆمپانیا گەورەکان دەتوانن ڕۆڵێکی دیاریکەر ببینن لە
دیاریکردنی هاوسەنگی سیاسی و ئابووری جیهان لە چەند دەیەی داهاتوودا.
نیوەڕۆخوانی
تایبەت بە زیرەکی دەستکرد لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی G7 نیشانیدا کە AI ئێستا تەنها تەکنۆلۆجیایەکی نوێ نیە،
بەڵکو بووەتە بەشێکی سەرەکی لە ستراتیژیی ئابووری، دیپلۆماسی و ئاسایشی وڵاتانی
گەورەی جیهان.
لە بابەتی
داهاتوو، باسی شەڕی ساردی زیرەکی دەستکرد دەکەم لە نێوان ئەمریکا و چین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مووچەی خانەنشینی کرێکاران زیاد دەکرێت
08:36 PM - 2026-06-25 -
تەندروستی سلێمانی بەشێکی نوێی بۆ نەشتەرگەری قەڵەوی و زیندەپاڵ کردەوە
05:51 PM - 2026-06-25 -
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە ژاپۆنی هەژاند
04:14 PM - 2026-06-25 -
سالار مەحمود لەپەرلەمانی نەرویج پرسی رەوەندی کوردی و کاری هاوبەش تاوتوێ دەکات
01:05 PM - 2026-06-25
زۆرترین خوێنراو
-
ئیمزای یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران
بیروڕا 11:27 AM - 2026-06-25 -
كێ مافی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی هەرێمی كوردستانی هەیە؟
بیروڕا 11:17 AM - 2026-06-25 -
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ترەمپ بڕیاریدا
جیهان 10:43 AM - 2026-06-25 -
هەرێمی کوردستان و یەکێتی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێدا
بیروڕا 10:31 AM - 2026-06-25 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
کوردستان 10:16 AM - 2026-06-25 -
پۆلیس: ئاگاداری پارەی ساختەبن لە بازاڕدا
کوردستان 10:02 AM - 2026-06-25 -
بومەلەرزەکەی فەنزوێلا مەترسی تسۆنامی هەیە
جیهان 09:14 AM - 2026-06-25 -
هەرێمی کوردستان لە دووڕيیانی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا
بیروڕا 09:50 PM - 2026-06-24




دابەزێنە

