ئیمزای یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران
بیروڕا 11:27 AM - 2026-06-25
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئێوارەی 17 حوزەیران 2026 لە كۆشكی ڤێرسای لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەكاتی خوانێكی گەورەی ئێوارەدا كە لەلایەن ئیمانۆئیل ماكرۆنی سەرۆكی ئەو وڵاتەوە رێكخرابوو ئیمزای لەسەر ئەو لێكتێگەیشتنە هاوبەشە كرد كە لەنێوان ئێران و ئەمریكادا هاتەكایەوە، هاوكات مەسعود پزیشكیانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئیمزای لەسەر كرد.
كۆتاییهێنان بە قۆناغی روبەڕوبوونەوەی سەربازی دژوار لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا، دەبێتە سەرەتای رێڕەوێكی سیاسی و دیپلۆماسی كە پشت بە دانوستانی مەیدانی ببەستێت بۆ گێڕانەوەی متمانە لە نێوان واشنتۆن و تاران و ببێتە بنەما بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێ و دوژمنایەتییەك كە پێنج دەیەیە درێژەی هەیە.
یاداشتنامەكە مایەی خۆشحاڵی ئێرانییەكانە و بە سەركەوتنی گەورەی دادەنێن و موحەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، وتی: ئەمە سەركەوتنێكی سیاسی گەورەی ئێرانە و ئەوەی بە دانوستاندن بەدەستمانهێناوە بە جەنگ بە دەستمان نەدەهێنا، چونكە بە دەستهێنانی داننانی ئەمریكایە بە رەوایەتی و شەرعیەتی رژێمەكە و رۆڵی ئیقلیمیمان، ئەمە ئامانجی سەرەكیان بوو لە پێنج دەیەی رابردوو كە بە ئاشتی بە دەست نەهات.
لەم جەنگەدا زیان و قوربانییەكی زۆر كە ریزی یەكەمی سەركردە ئایینی و سیاسی و سەربازی و ئەمنییەكانی وڵاتەكەیانی بەركەوت، جگە لەزیانی ماددی ژێرخانی ئابووری و سەربازی و ئەتۆمی كە قەرەبووكردنەوەی لە كورت مەودادا قورسە.
لایەنێكی تری یاداشتنامەكە باسی لوبنانە كە دەبێت هەموو ئۆپەراسیۆن و پەلاماردانەكانی ئیسرائیل بۆسەر چەكدارەكانی حزبوڵڵا بووەستێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ كێشەی فەلەستین و چارەسەركردنی نییە.
سەرۆكی ئێران دووپاتی كردەوە كە یاداشتنامە لێكتێگەیشتنەكە لەگەڵ واشنتۆن هەنگاوێكی گرنگە و رەنگدانەوەی هەڵسوكەوتی واقیعییانەی وڵاتەكەیەتی.
بابەتێكی زۆر گرنگی تر بۆ ئێران كە یاداشتەكە پێداگری لەسەر كردووە، دەستوەرنەدانی ئەمریكایە لە كاروباری ناوخۆی ئێراندا، ئەوە داخوازیی دانوستانكارانی ئێرانی بوو بۆ ئەوەی ئیدارەی ترەمپ پشتیوانی و هاریكاری هیچ تاقم و حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی نەكات لە داهاتوودا، ئەمەش لە لێدوانەكانی ترەمپەوە سەرچاوەی گرتبوو كە پێشتر بانگەشەی ئەوەی كردبوو كە یارمەتی خۆپیشاندەرانی ئێران بدات.
بابەتێكی گرنگ و هەستیار لە یاداشتەكەدا، كردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمزە و رادەستكردنی یۆرانیۆمی پتێنراوە بە رادەی %60 بۆ لایەنێكی نێودەوڵەتی لە هەمبەر سوودی ئابووری مەرجدار بە دانوستان لەماوەی دوو مانگدا.
لەلایەكی ترەوە سەرۆكی ئێران دووپاتی كردەوە كە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەكە لەگەڵ واشنتۆن هەنگاوێكی گرنگە و رەنگدانەوەی هەڵسوكەوتی واقیعییانەی وڵاتەكەیەتی كە لەگەڵ رێڕەوەی دانوستانن، ئەمەش مانای ئەوەیە دیدگای هاوبەشی ئێرانییەكان و پشتیوانی رابەبەری باڵای لە پشتە، هاوتەریب دانوستانەكان لە ماوەی 60 رۆژدا وەكو لە نەخشە رێگاكەدا هاتووە، بەڕێوەدەچێت لە دۆسێی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم و لابردنی سزاكان، لەگەڵ كردنەوەی تەنگەی هورمز گەمارۆی ئابوری سەر ئێرانیش لادەبرێت و پابەندبوون بە هێوركردنەوەی دۆخی لوبنان.
ترەمپ توانی ئیمزاكردنی ئەم یاداشتنامەیە بكاتە دیارییەكی گرنگ بۆ كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی گروپی حەوت بە كردنەوەی تەنگەی هورمز، لە بەرامبەریشدا پاڵپشتییەكی گەورەی لوتكەی گروپی بە دەستهێنا بۆ یاداشتنامەكە، لە بەیاننامەكەیاندا بە فرسەتێكی مێژوویی بۆ رێگریكردن لەئێران بۆ ئەوەی ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی وەسفیان كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




دابەزێنە

