riklam

روون و رەوان

بیروڕا 10:14 AM - 2026-06-22
ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵڵا

هاوسەنگی لەگەڵ پارتی
سیاسەت لە کوردستان لە چەند لایەنێکەوە هاوسەنگ کردنەوەی دەوێت: یەکێکیان ٣٩ بە ٣٩ یە.
ئەی ئەوانی تر؟

دەڤەر و ناوچەکانیش هاوسەنگکردنەوەیان دەوێت. هەر زۆنی سەوز و زەرد نییە وەکو برادەرانی پارتی لێی تێگەیشتوون. تەنانەت لە ناو زۆنەکانیش پێویستمان بە هاوسەنگکردنەوە هەیە. جیاوازییەکە ئەوەیە لە سەوز بیری تیژ هەیە کە بۆ نموونە کۆنفرانس بۆ هاوسەنگی ئاوەدانی لە دەڤەری راپەڕین ساز دەکات.

باسکردن لە هاوسەنگی ئاوەدانی دیاردەیەکی جهیانییە کە وڵاتەکان و حکومەتەکانیان خەمی لێ دەخۆن. وەکو پارتی ناکەن کە بە حاشالێکردنی چارەی دەکەن.

مەسەلە کوردە ناموسە نییە، مەسەلە شوکری فەزڵی وتەنی : فیکری وردیشی دەوێ. بیرکردنەوەیەکی پێکەویی دەوێت بە دەنگی بەرز کە ڕێڕەوی حوکمڕانی ڕاست بکاتەوە.

هاوسەنگییەکی تریش پێویستە کە تایبەتە بە رێژەی نوێنەرایەتی کردن. چۆن دەکرێ سلێمانی کە سەنتەری جولەی سیاسیی هەموو هێزەکانی وڵاتە بە ناوی زۆرینەی داخراو و قەپاتەوە کەمترینی بەرکەوێ ؟ چۆن دەکرێ هەولێر کە پایتەختی کوردستانە بە نۆزدە کورسی داخراوی ئەو دیوی زێ ڕام بکرێت؟
جیتر؟

هاوسەنگییەکی تریش گرفتە و جوابی دەوێت: لە بەغدا پلەی سەرۆکۆماری کورد و بادینی و لەکەرکوکیش پلەی یەکەمی کورد هەیە کەچی باڵی زاڵی پارتی مەرحەبای هەردووکی نەکرد و ناکا و لە هەرێمیش باسی یەکێتیی ریزەکانی کورد دەکات؟! یانی نوێنەرایەتی بادینانیشی هەر بۆ خۆی گەرەکە و کەرکوکیش جێی خەم خواردن نییە.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket