كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09
بەشی بێست و چوار
رەخنەی حزبی و رەهەندەکانی
رەخنە لە کاری حزبی ئەرک و بەرپرسیارێتی و هەروەها ماف و بەڵگەی
خاوەندارێتییە هەندێک جار ئەم باسە زۆر کورت و درێژ دەکرێتەوە، وەک چەلەحانێی بێ
کەڵکی لێ دێت رەخنە و راستکردنەوەی کاری حزبی و هەوڵدان بۆ دەستنیشانکردنی ماکی
لاوازی بۆ چارەسەری خۆی بەشێکە لە کاری حزبی و لەپێناو بەهێزکردنی حزب و باشتر
راپەڕاندنی ئەرکەکانی لەناو کوردایەتی و کۆمەڵدا، روودەدات کە هەڤاڵ و کادری حزب
وا لەگەڵ رەخنە هەڵسوکەوت دەکات کە تەنها مافێکی رەها و شەخسی و ویستێکی سەندیکایی
موجەرەدە. باشترین جۆرەکانی رەخنە ئەوەیە لە ئۆرگانەوە بۆ ئۆرگان و لە پێشدا رەخنە
لەخۆگرتن بێت، ئینجا رەخنە لە هەڤاڵان و رەخنە لە شێوەی هەڵسوڕانی کاروباری حزب،
رەخنە نابێ لەوەدا کورت بکرێتەوە کە تەنها داوای ماف و ئینسافی شەخسییە، رەخنە
بکات و بگاتە شکاندنی حزب و چالاکی لێکترازان و بردنی حزب بەرە و ئاراستەی
پێچەوانەی جەوهەری و بەرنامەی ئەسڵی، رەوایەتی خۆی لەدەست دەدات و دەچێتە بابی
دژایەتی حزبەوە.
ئاراستەیەک هەیە کە رەخنە دەکاتە کەرەستەی پەلاماردانی حزب و
بڵاوکردنەوەی لە سەکۆ ئاشکراکانی سۆشیال میدیا و میدیا نەیارەکان، وەک جۆرێک لە
دەست شکانەوە و ناچارکردنی حزب بۆ سەودا و مامەڵەکردن لەگەڵ ویستە شەخسییەکان،
دوور لە مافە حزبییە رەسەنەکان. بێگومان ئەگەر رەخنەکان بە رەوا و ناڕەواوە لەناو
بازنەی ئۆرگان بێت، دەکرێ چارەسەر ببێت و ماف بگێڕێتەوە، بەڵام کە کەوتە سەر
مینبەری ئاشکرا، ئەگەر چارەش بکرێت وەک بەڵگەی یەدەک بە دەست نەیارانەوە
دەمێنێتەوە و لە دژایەتی حزبدا بەکاری دێنن، لە حاڵی وادا پەشیمانی و روونکردنەوەی
کادر و نیشاندانی ئەوەی رەخنەکانی بەو شێوەیە نەبووە، هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێ و
حزب زیانی لێدەکات بەتایبەتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، ئەم دیاردە ناشرینە زیان لە
حزب و پرۆسەی رەوای رەخنە و تەنانەت لە کادرە دڵسۆز و ماف خوراوەکانیش دەدات،
تەشەنە دەسێنێ بۆ ئاستێک کادری بێ کەڵک بەکاریدێنێ و کادری دڵسۆز سڵی لێدەکاتەوە،
رێگەی راست ئەوەیە حزب خۆی فەزای رەخنەی رەسەن پەرە پێبدات و بیکاتە بەشێک لە
فەزای حزبایەتی راستەقینە، کارێک بکات گوێ لە رەخنە بگرێ، هەر ئەوەش نا، بەڵکو
چاری بکات، چونکە زۆرجار هەندێک لە سەرکردەکان گوێ دەگرن لە رەخنە، بەڵام کاری پێ
ناکەن و زیاتر بۆ هەڵمژینی رەخنە لە جەدوای خۆی بەتاڵی دەکەنەوە. رووش دەدات کە
هەبن کەڵکی خراپ لە رەخنە وەردەگرن بۆ شکاندنی کادری رەخنەگر و قووتدانی مافەکانی،
بە بیانووی خراپ بەکارهێنانی مافی رەخنەوە، رووش دەدات کە کارێک دەکەن رەخنەی
ئاشکرا لە دژی هەڤاڵەکانی ململانێکاریان بەکار دێنن یان گوێ بە رەخنە و تەشهیری
ئاشکرا بە حزبەکەیان نادەن، مادام خۆیان ناگرێتەوە و قسە رووی لەوان نییە، کە ئەمە
جۆرێک لە نامەردی حزبییە، چونکە حزب یەک یەکەی پێکەوەییە و ناوزڕاندنی سەرەنجام
ناوی ئەندامی خۆپەسەند و خۆپەرێزیش دەگرێتەوە.
لە هەموو دۆخێکدا کەموکوڕیی رەخنە لە کرداردا، نابێت بگاتە ئاستی
ئاودیوکردنی ئەو سەرەتا گرنگەی ماف و ئەرکی حزبایەتی، بەڵکو دەبێ دەرد و
نەخۆشییەکانی چارەسەر بکرێت، واتا شتێک وەک پرەنسیبی رەخنەگرتن لە رەخنەش
بگیرێتەبەر تا ئەوکاتەی رەخنە و مافی رەخنە دەبرێتەوە شوێنی شیاوی خۆی، وەک
ئوسوڵێکی بنچینەیی حزب.
حزب بە رەخنە بەهێز دەبێ و حزبی بێ رەخنەگر و بێ هەڵسەنگاندن چەند
بەهێز بێت دەگاتە قۆناغی هەڕەشە و بنکۆڵکردنی هێز و پتەوییەکەی خۆی.
حزب بگاتە ئاستێک فەزای رەخنەی تیا نەمێنێ، دەگاتە قۆناغی بێ دەربەستی
و هەقم بە سەرییەوە نییە و سەرەنجام زیانێکی گشتی حزب، پێش هەموو کەسیش زیانی
ئەوانەی کەیفیان بە رەخنە نایە، یان قازانجیان لە نهێنی گۆیی و نهێنی رەفتارییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




دابەزێنە

