کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:01 AM - 2026-06-02
بەشی نۆزدەهەم
پەیمانگە و مەدرەسەی حزب
حزب دەتوانێت لە چوارچێوەی چەتری مەدرەسەی حزبدا پتر لە پەیمانگەیەکی کادیران بۆ پێگەیاندن و دروستکردنی کادیر دابنێت کە ببێتە بەشێک لە چەتری ناوەندی و پێکەوە گرێدراو. ئەوەش بە گوێرەی توانا و پێداویستی حزبەکە، بۆ ئەوەی خوێندنگەی پێگەیاندنی حزبی گشتگیر و بەردەوام بێت، دەکرێ بە هەردوو ئاراستەی ئاسۆیی و ستوونی پۆلین بکرێت.
-خوێندنگەی حزبی سەرەتایی بۆ قۆناغ و ناونیشانی حزبی دیاریکراو (تا پلەی ئەندام کەرت یان ئەندام کۆمیتە).
-خوێندنگەی حزبی تایبەتمەند بە گوێرەی توانا و لێهاتوویی کادیر کە لە قۆناغی سەرەتایی و گشتی پێگەیاندنەوە بچێتە تایبەتمەندی و پسپۆڕی (پسپۆڕی هەڵبژاردن، پسپۆڕی ئیدارە و حوکمڕانی و شارەوانی، پسپۆڕی میدیا و خەباتی دیموکراتی و ... هتد.
-خوێندنگەی حزبی باڵا بۆ ناونیشانە حزبیەکانی تا پلەی سەرکردایەتی.
زۆر گرنگە تۆرێکی ورد و هەرەمی ئەم خوێندنگە حزبیانە پێکەوە گرێبدات، بەشێکی خاڵبەندی پێدانی ناونیشان و پلەی حزبی پەیوەست بکرێت بە هاندانی تەواوکردنی خوێندنی حزبی و تەنانەت بۆ هەندێک ناونیشانیش بکرێتە مەرج. ئەمەش بۆ پایەدارکردنی رۆشنبیری و هۆشیاری سیاسی.
-هەرەمی خوێندنگەی حزبی دەتوانێت ئەرکی ئەوەش بگرێتە ئەستۆ کە لیستی جیاجیای خۆپێگەیاندنی رۆشنبیری سیاسی و فیکری گشتی کادیر و هەڤاڵان دیاری بکات. بۆ ئەوەی هەردوو بوار (خۆ پێگەیاندنی گشتی و خۆ رۆشنبیرکردنی سیاسیی و فیکری) لەگەڵ بەرنامەی پێگەیاندنی کادیران یەک بگرێتەوە و هەنگاو بەرەو یەکێتی و یەکڕیزی فیکریی حزب بنرێت.
دوو تێبینی گرنگن وەکو قفڵی ئەم باسە
باشتر وایە بژاردەی خوێندنگەی حزبی جێگیر و بەردەوام بێت و تەنانەت راسپاردە و بڕیاری کۆنگرەکانیش، کە تایبەتن بەم بوارە، هەر لەو چوارچێوەیەدا بخولێتەوە.
بەرنامەکە پەرەپێبدرێت و فراوان بکرێت، نەک تووشی شڵەژان و دەستکاری بکرێت.
-پەیوەست بەو بوارەش: حزب هاندەری ئەم جێگیری و بەردەوام و ناوەندییە بێت لە کایەی خوێندنگەی حزبی و دەستبەرداری خولی لاکۆڵان و پەرتەوازە و بێ سەروبەر بێت، کە وەکو خولی پەلە و بە هەڵپەی پێگەیاندنی پۆلیس و حەس حەس وایە و هیچ ئەزموونێکی پێگەیاندنی لێ شین نابێت.
بێگومان ئەم باسە وردەکاری زۆر هەڵدەگرێت کە دەتوانرێت بەتایبەتی و بە نەخشەی ناوخۆیی حزبی ئیشی لەسەر بکرێت، وەکو لیستی کتێبەکان، نەخشەی خول و مەشق و پەیمانگەکان و ناونیشانی کتێبەکان.
قسەکردن لەسەر رۆشنبیری سیاسی و فیکری بۆ خەبات، چوونە قوڵایی زیاتر هەڵدەگرێت گرنگترینیان ئەوەیە باشترین ویقایە و خۆپارێزییە لە لادانی حزبی و دواکەوتن و گروپسازی و هەموو نەریتەکانی کە هی پێش سەردەمی تەشکیلات و تەنزیماتە، کە هیچ پەیوەندیان بە حزبایەتییەکی رێک و پێک و مۆدێرنەوە نییە.
درێژەی هەیە
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




دابەزێنە

