گرنگى سەرژمێرى گشتى ئەمساڵ لە مێژوى عێراق و هەرێمى کوردستان
بیروڕا 10:57 AM - 2024-11-19
د.یوسف گۆران*
سەرژمێری گشتى دانیشتوانى
ئەمساڵ ڕەنگە دوای سەرژمێری ساڵى (۱۹٥۷) گرنگترین سەرژمێری بێت لە مێژوی عێراق و هەرێمى کوردستان
لەبەر چەندین هۆکار لە گرنگترینیان:
١/ دوای ئازادکردنی عێڕاق و نەمانی دیکتاتۆرییەت و تەعریبی فەرمی
گرنگە ئاماری وڵات بۆ مەبەستی گەشەسەندنی بەردەوام بەکار بێنین.
۲/ لە دەستوری عێراق لە
ساڵی (۲٠٠٥) سەرژمێری لە ناوچە
کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمى کوردستان پێویستە دوای ئاساییکردنەوەو گێڕانەوی پێکهاتە
جیاوازەکان بۆ زێدی باوباپیرانی خۆیان ئەنجام بدرێت، ئەم پرۆسەیە دوای (۱۹) ساڵ لە دەرچونى دەستورى عێراق هێشتا کارێکی کەمی لەسەر
کراوەو تەواو نەبوە.
٣/ بەپێچەوانەوە ئەوەی لە دەستوردا هاتوە لە ئێستا خەڵکانێکی زۆر لە
پارێزگا جیاجیاکان نیشتەجێی کەرکوک کراون، لەوەش ترسناکتر لە دواهەمین هەمواری یاسای
هەڵبژاردندا مانەوەی بەشێک زۆری ئەم هاوردە نوێیانە بەیاسایی کراون و مەترسی لەسەر
خەڵکی رەسەنی شارەکەی دروستکردوە.
٤/ ئەو یاسایە بەحەزی کورد ێت یان نا گۆڕانکاری لە دیموگرافیای دەنگدەری
خەڵکی رەسەنی کەرکوک وئاسەوارە خراپەکانی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدی دەکرێت.
٥/ پێکهاتەی
کوردو تورکمان لە دۆخێکی هەستیاردایە، پێویستە
هەموو کوردە رەسەنەکانی کەرکوک بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە کەرکوک وناوچە دابڕاوەکانی
تر تاکو لەوە زیاتر باڵانسی دیموگرافی لەو ناوچانە تێک نەچێ و هەوڵی جیدیش لە ئایندە
بۆ چارەسەری کێشەی ناوچە دابڕاوەکان بدرێت.
خەباتی ئەمجارەمان
خەباتی مەدەنی و کۆمەڵگاییە، بۆ ئاسودەیی کردنی ویژدانی مێژویمانە بەرامبەر بە شەهیدەکانمان
گۆڕو یادەوەری باب و باپیریمان.
* ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




دابەزێنە

