riklam

دڵپیسەكان

بیروڕا 11:00 AM - 2024-02-08
د. شێركۆ عەبدوڵڵا

د. شێركۆ عەبدوڵڵا

*حكومەتی هەرێم پەندەكانیشی بە درۆ خستۆتەوە، مەسەلەن سەری بێ رزقە كەچی لە ژێر خاكدا نییە.

*هەواڵی درەختێكی ناڕازییم پرسی وتیان بەتەمایە لای دارتاشەكەی ئەوبەر ببێ بە شاگرد.

* ژیان یەعنی چێژ وەرگرتن لە شتە بچووكەكان، بۆ  نموونە  گوێگرتن  لە  هۆشدارییەكانی پلاسـخارت.

* وەزعی ناوچەكە ئەگەر زەلام بوایە، هیتلەر  ئەبوو لەو عانەدا كە دەستی دەبێت بە دەرگای حەوشەی ماڵی جولەكەیەكەوە.

* كارەبای نیشتمانی هەر ئەو ئیسـتیفادەیەی هەیە كە بە سایەق تەكسییەكە بڵێی ماڵمان بەرامبەر  دائیرەی  كارەبایە.

* ئایا ئەمریكا هەموو ئەگەرەكانی  نیشانی بەغدا  داوە؟ 

+ عەیب نەبێ بەس سەرەكەی.

* كەشناسیی عیراق دەڵێ رەشەبایەكی بەهێز بەڕێوەیە، دەترسم مالیكی و جەماعەت بهێنێتەوە.

* ئەولادی جاران: بابە گیان بەخوا بەكۆڵ دەتگێڕم، ئەولادی  ئەم  عەسرە:  مەجبورم  بتبەمە خەڵوەتگەی  پیری.

*  ماشەڵڵا  لە  ئەعسابی  وەزیری  سامانە سروشتییەكان، قورعان بە هەقت ئەڵێی رۆژی چوار  سەعات  میدیتەیشن  دەكات.

* لەسەر كەلیمەیەك قسە دوو رۆژ قسەی لەگەڵ نەكردم، قسەكە چی بوو  بەداخەوە بیرم نەماوە.

* لەوەتەی بۆم دەركەوتووە شوقە دەبڵەكەی لە قاتی بیست و پێنجە تەسەور ناكەم خەباتی ژێرزەمینیی كردبێ.

* مێردی دڵپیس: كراسەكەت هیچ موویەكی پێوە نییە، دیارە عیلاقەت لەگەڵ ئەسڵەعێكدا هەیە.

میللەتی دڵپیس:  مزگەوتی  گەورە  تەعمیر ئەكەنـەوە، حەتمەن نیازیان وایە داگیری بكەن.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket