riklam

زۆر وتن قورئان خۆشە

بیروڕا 01:23 PM - 2024-02-05
 ستران عەبدوڵلا

ستران عەبدوڵلا

ستران عەبدوڵڵا

بەڵێ زۆر وتن قورئان خۆشە. ئەو ئیدیۆمێكی كوردەوارییە بۆ نیشاندانی نارەزایی بەرامبەر وتنەوەی چەند بارەی قسە و بیرۆكە و لێكدانەوە، وتیاری ئەم قسە گەرەكێتی بڵێ زۆری مەڵێوە چونكە خۆش نییە و خۆشی ناڵێی، قسەكە لە روكەشدا وەك ستایشی قورئانە و ئەمەش هیچ كەس قسەی لەسەر نییە. بەڵام پەنهانی ئەوەیە شتێكی كۆنە مەڵێ و زۆری مەبێژە و لەسەری مەرۆ.

ئەو بۆ ژیانی گشتی ڕاستە، بەڵام ڕاستێكەی لە حزبایەتی و ژیانی دەروون حزبیدا زۆر وتن زۆر باشە. وتنەوەی پرەنسیبەكان، وتنەوەی ڕاستییەكان، وتنەوەی ئەو زانیاری و داتایانەی، كە پێمان وایە چونكە رۆتین و ئاسایین، هەموو كەس دەیزانێ، كارێكی دروست حزبایەتییە. مەرج نییە هەموو ئەوەی تۆ و ئێوە دەیزانن ئێمە و من بیزانم، لەبەر ئەوە زۆر وتن زۆر گرنگە.

هەڵبەتە قورئان كە كەلامی بڵندی خوایە بە هیچ نووسراوی دونیایی ناشوبهێنرێت، بەڵام ئەگەر بابەتەكە پەیام بێت حزبایەتی قەت بێ پەیام و بێ ڕاستییەكان و بنەماكان ناگوترێت و ناگونجێت.

حزبایەتی وتنەوەی چەندین جاری بیرۆكە و پرەنسیب و ئەدەبیاتەكانە، ئەوەی لە وتن جاڕس دەبێ و ئەوی لە گوێگرتن جاڕس دەبێ یان پێی وایە گەیشتۆتە لوتكەی پێگەیشتن یاخود بەڕاستی گەیشتۆتە بنمێچی تێگەیشتن كە هەردووكیان باعزیی و لە خۆبایی بوونە و لەگەڵ خەسڵەتی خاكەڕایی هەڤاڵێتی و حزبایەتی وێك نایەتەوە.

بەداخەوە هەنووكە بەهۆی زیاتر لە هۆكارێك ئەو گوتەزا خراپەش بۆتە باو گوایە: كەی باوی قسەكردن و گوتاردان و گوێگرتن ماوە. لە كاتێكدا خودی قسە سەرەتای دەربڕین كار و كردەوەی رێكخراوە.

حزبایەتی ڕاستەقینە لە پەیامەوە دەست پێدەكات و قسەكردنیش بلوری بیرۆكەكانە.

ئەگەر گلەیی لە قسە و دروشم هەیە، دەبێ لە بەڵای جێبەجێ نەكردن و فەرامۆشی رێبازی پابەندێتی بێت، نەك لە خودی قسەكە.

قسەو ئاخاوتن پلەی باڵای حزبایەتییە، فەقەت جێبەجێنەكردن بەڵاكەیەتی.

 بۆیە با بیڵێینەوە.

زۆر وتن قورئان خۆشە و كەلام و پەیامیش سەرەتای كردەی حزبایەتییە.

 

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket