riklam

بۆچی مامە ریشە پلە بەرزكردنەوەی رەتكردەوە

بیروڕا 11:30 PM - 2023-01-25
 بەیار عومەر عەبدوڵڵا

بەیار عومەر عەبدوڵڵا

بەیار عومەر عەبدوڵڵا

مامە ریشە ئامر كەرتی 4ی جەباری بووە، لە تیپی 57 ی سەگرمە، كە كاك ئازادی سەگرمە سەرتیپی بووە. ملازم عومەر بەرپرسی مەكتەبی عەسكەری بووە، كە سەرپەرشتی سەرجەم تیپ و كەرتەكانی كردووە.

شایەنی باسە، پێشتر كاك وەهاب بەهادینی شێخ ئەحمەد سەرتیپی 57 ی سەگرمە بووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ تیپی 33 ی شارباژێڕ.

ساڵی 1983 واتە ساڵێك پێش دانوستان و شەهیدبوونی مامە ریشە، ملازم عومەر و كاك ئازادی سەگرمە، بەهۆی ئازایەتی و لێوەشاوەیی مامە ریشەوە، پێشنیاری دروستكردنی تیپێكی بۆ دەكەن.

مامە ریشە پێشنیارەكە رەتدەكاتەوە و دەڵێت: "پێشمەرگەكانی كەرتەكەم، خۆم یەكە یەكە هەڵمبژاردوون، هەمویان خەڵكی چالاك ودەستوەشێنن و لەگەڵ ئەواندا دەتوانم لە چالاكی پێشمەرگانە و پارتیزانی بەردەوام بم و ناوبانگی خۆم بپارێزم". هەروەها دەڵێت: " 8 ساڵ شوان بووم لە جەباری و تەواو شارەزای جوگرافیای ناوچەكەم، ئەگەر ببمە فەرماندەی تیپ، راستە وەكو پلەی پێشمەرگایەتی بەرز دەبمەوە، بەڵام ئەو چالاكی و ناوبانگەم نامێنێت، چونكە ژمارەی پێشمەرگەكان زۆر زیاد دەكەن و لەوانەیە كۆنترۆڵم بەسەریاندا نەمێنێت و زۆر شارەزای ناوچەكەش نەبم".

بە كوردییەكەی وتویەتیی، من پێویستم بەوە نیە پێم بڵێن سەرتیپە، بەڵكو وەكو ئامر كەرت دەتوانم چالاكتر بم، چونكە خۆم راستەوخۆ سەرپەرشتی پێشمەرگەكان ئەكەم و كات و شوێن و جۆری چالاكییەكان هەڵدەبژێرم و لەگەڵیاندا ئەچم بۆ شەڕەكان.

ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە كە ناوبانگی جوان و خۆشەویستی خەلك بە پلە و پایە نیی، دەكرێت مرۆڤ لە پلەیەكی بەرزدا بێت و بێبەرهەم بێت، دەكرێت بە پێچەوانەشەوە، كەسێك بتوانێت لە پلەیەكی سادەتردا، چالاكتر و كاریگەرتر و خۆشەویستر بێت.

گەورەیی و زیرەكی مامە ریشە لەوەدا بووە كە لەو زەمانەدا مەسئولیەتی رەتكردووەتەوە و چالاكی و خۆشەویستی خەڵكی هەڵبژاردووە. سڵاوبۆ یادی مامە ریشەی قارەمان. درود بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی خاك و نیشتمان.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket