گه‌نج له یه‌كێتیدا
بیروڕا 03:59 PM - 2021-06-08
وه‌ك ده‌زانین هه‌مووكات له هه‌موو شوێن و كۆمه‌ڵگایه‌كدا گه‌نجان داینه‌مۆی شۆڕش و پێشكه‌وتن و هۆكاری گۆڕانكاری بوون له كۆمه‌ڵگادا .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و له ئێستا‌و داهاتووشدا ,یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگی زۆری به گه‌نج داوه,به شێوه‌یه‌ك له هه‌موو جوومگه‌و ئۆرگانهكاندا كاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه, ئه‌مه‌ش به‌شێك بووه له سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه وای كردووه بچێته ناو دڵی گه‌نجانه‌وه و گه‌نجان هه‌ر له‌وێوه به خه‌بات و تێكۆشانیان خزمه‌ت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
گرنگی پێدانی گه‌نجان بابه‌تێكی نوێ نییه به‌ڕێز خوالێخۆشبوو جه‌نابی مامی گه‌وره‌مان ئه‌و كلتوره‌ی دروستكردوه, كه به دروستكردنی چه‌ندان ڕێكخراو و سه‌نته‌ر و هتد.. ده‌ستی پێ كرد بۆ خزمه‌تی گه‌نجان و هێنانه پێشه‌وه‌یان بۆ كایه‌ی سیاسی, له ئێستاشدا ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشی یه‌كێتییه‌كانه ئه‌و كلتوره‌ی جانابی به‌ڕێز مامجه‌لال نوێكراوه‌ته‌وه, له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی و هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه, نمونه‌ش بۆ ئه‌مه هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتییه كه دوو گه‌نجی خاوه‌ن توانا‌و وززهیهكی ئێجگار زۆر به‌بێ وچان به‌بێ پشوو هه‌موو ڕۆژانی هه‌فته له كۆبوونه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانن, نموونه‌یه‌كی كه تیمی یه‌كێتی نیشتیمانییه له حكومه‌تدا كه زۆربه‌یان و سه‌رجه‌میان به گشتیی گه‌نجن, وه سه‌ركردایه‌تی ئێستا كه ههرهزۆرینهیان له گه‌نج پێكدێن .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه پێویسته ئێمه‌ی گه‌نجان تێبگه‌ین له‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌مووكات له خزمه‌تی گه‌نجدا بووه و پاڵپشت وپشتیوانی گه‌نجان بووه له تێكڕای بواره‌كاندا,هه‌ر بۆیه‌ش گرنگه زیاتر گرنگی به یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه خزمه‌ت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین, زۆر گرنگه به‌شێكی تایبه‌ت هه‌بێت له كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ند . ڕێكخستنه‌كاندا به ناوی گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان زیاتر بتوانن هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێت ,وه گرنگه یه‌كێتی نیشتیمانی ڕۆڵی زیاتر بدات به گه‌نجان تا له ڕێگه‌یه‌وه , به توانا‌و هێزی گه‌نجان له‌گه‌ڵ ئامۆژگاری و بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانمان یه‌كێتییه‌كه‌مان زیاتر گه‌شه پێ بده‌ین و سه‌رجه‌م كوردستان به شه‌پۆلی گه‌نجان سه‌وز بكه‌ین .
زانا ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25