خوێیەکە گەنیوە
بیروڕا 11:18 PM - 2021-05-07
بە بیستنی پەسەند کردنی سزا نادادپەروەرانە سەپێنراوەکەی سەر (سزادراوەکانی ) بادینان لە لایەن دادگای تەمیزی هەولێرەوە ..!! وتەیەکی فارسیم بەبیردا هات کە دەڵێت( هرچە بگندد نمکش میزنند، وای بەروزی کە بگندد نمک).. واتە هەرچی بگەنێ خوێی لێ ئەدەن، وەی بەو رۆژەی کە خوێ بگەنێت)..!
کێشەی سەرەکی لەم مەملەکەتەی ئێمەدا بە عیراق و هەرێمەکەشمانەوە ئەوەیە کە خوێیەکەمان لە سەرچاوەکەیەوە گەنیوە..!! بۆیە گورینی ناو و کارگە و جۆری کیسە دادی نادات چ لە زەرفی کاغەز دابێت بێت ، چ بوتلی پلاستیک یان بشخرێتە شوشەی کریستاڵەوە و بە ئەڵماس و مەرجانیش برازینرەتەوە خۆی گەنیو هەر گەنیوە..!!
گەر کێشە خوێیەکە نەبێت ئەی خێرە:
بوون بە کەوا سوری بەر لەشکری تورک نیشتمانپەروەری بێت..!!
ئەو فڕفڕاندۆمەی کە بووە هۆی لەدەستدانی لە سەدا ٥١ی خاکی کوردستان هەڵوێستی نەتەوەیی بێت..!!
کەمپەین کردن بۆ ئەردۆغان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ئەرکێکی هاوسێیەتی بێت..!!
رادەستکردنی شەنگال و جینوسایدی دژ بە ئێزیدییەکان قەزاو قەدەر بێت..!!
کەچی دیشلەمە خواردنەوەیک لە کونسولخانەی وڵاتێکی هاوپەیمان و هاوار کردن دژی داگیرکاری تورکیا و داوای بژێوی خۆت کردن تاوانێکی دژ بە مڕۆڤایەتی و سیخوڕی و خیانەتی گەورە و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بێت ؟؟
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
٧-٥-٢٠٢١
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25