riklam

تاڵه‌بانی‌ و بێشكچی

بیروڕا 08:35 PM - 2015-11-24
خه‌لیل عه‌بدوڵڵا و ئیسماعیل پێشكچی

خه‌لیل عه‌بدوڵڵا و ئیسماعیل پێشكچی

خه‌لیل عه‌بدوڵڵا

ئه‌مڕۆ 24/11/2015 بۆ من رۆژێكی مێژوویی‌و جێی شانازی بوو، كه‌ده‌رفه‌تم بۆ ره‌خسا له‌نزیكه‌وه‌ د. ئیسماعیل بێشكچی ببینم‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ زیاره‌تی ده‌سته‌ پیرۆزه‌كانی بكه‌م.
ئه‌و پیاوه‌ گه‌وره‌‌و نوسه‌ره‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ی تورك كه‌هه‌موو ژیانی بۆ به‌رگری له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد ته‌رخان كردووه‌‌و له‌و پێناوه‌دا تووشی چه‌ندین ساڵ زیندان‌و ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌‌وسزای دارایی بۆته‌وه‌، به‌ڵام خۆی گوته‌نی له‌پێناوی راستی پرسی كورددا كۆڵی نه‌داوه‌‌و به‌رده‌وامه‌.
من بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1987 ناوی ئه‌م نوسه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌م بیست ئه‌وكاته‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌ بووم له‌باره‌گای ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌به‌رگه‌ڵو، له‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیارو شاره‌زای تورك ده‌ستگیركرابوون.
 جه‌نابی مام جه‌لال هه‌موویانی ئازاد كرد‌و په‌یامێكی پێدا ناردن بۆ ده‌وڵه‌تی تورك‌ و وتی: ئێوه‌مان ئازاد كرد‌و بڕۆنه‌وه‌ به‌ده‌وڵه‌كه‌تان بڵێن با ئه‌ویش بێشكچی ئازاد بكات.
ئه‌مڕۆ دوای 28 ساڵ له‌و روداوه‌ به‌خۆشیه‌وه‌ ده‌رفه‌تم بۆ ره‌خسا كه‌ ئه‌و چیرۆكه‌ بۆ بێشكچی بگێڕمه‌وه‌‌و ئه‌ویش به‌خه‌نده‌یه‌كی به‌ریئانه‌ی سوپاسگوزارییه‌وه‌ وتی: به‌ڵێ‌ له‌و كاته‌دا‌و به‌دیاریكراوی مانگی شوباتی 1987 له‌زیندانی ئه‌ده‌نه‌ زیندانی بووم‌و بیستم كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی مام جه‌لال ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیاری‌و شاره‌زای توركیان ده‌ستگیر كردبوو ‌و به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ ئازادیان كردبوون كه‌ من به‌ر بده‌ن.
بێشكچی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ئه‌و روداوه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی جیهانی دروستكردبوو. وتیشی، یه‌كێك له‌هاوڕێ‌ زیندانییه‌كانم وتی له‌وانه‌یه‌ ئیداره‌ی زیندان بانگت بكه‌ن‌و بڵێن چۆن تاڵه‌بانی ئه‌ناسی، به‌ڵام بانگیان نه‌كردم!.
به‌ڵێ‌ تاڵه‌بانی له‌ماڵه‌ قوڕینه‌كه‌ی یاخسه‌مه‌ره‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو دنیا بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌شیزانی بێشكچی زیندانه‌‌و له‌وێوه‌ هه‌وڵی ئازادكردنی ئه‌دا‌وه‌ هه‌موو جیهانی بۆ ئه‌هه‌ژاند.
جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ كاروانی خه‌بات گه‌یشته‌ ئه‌م رۆژه‌ی له‌سایه‌ی ئازادی‌و له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان پێشوازی له‌ یه‌كێك له‌دۆسته‌ جوامێرو به‌هه‌ڵویسته‌كانی كورد ئه‌كرێ‌.
درودی رێز‌و ئه‌مه‌كداری بۆ بێشكچی زانا‌و بیرمه‌ند‌و نووسه‌ر‌و دۆستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket