riklam

مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 11:05 AM - 2015-10-07
ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت

ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت

وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی حه‌وتی مامۆستایان دابه‌شبكرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كان و لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 12-10-2015 ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بكرێت.

 جێی ئاماژه‌یه‌، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌شێك له‌مامۆستایانی هه‌ولێر و دهۆك فشاره‌ مه‌ده‌نییه‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌ت چڕ كردوه‌ته‌وه‌و داوای پێدانی مافه‌ داراییه‌كانیان ده‌كه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket