riklam

لەخورماتوو بۆمبێك تەقیەوە

کوردستان 07:50 PM - 2015-10-03
دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە شەهید بووە

دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە شەهید بووە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكێكی قەزای خورماتو بۆمبێك بەئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەكدا تەقیەوە بەو هۆیەشەوە دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە شەهید بووە. 

سەرچاوەیەكی ئەمنیلەقەزای خورماتوو  بە PUKmediaی  راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 2015/10/3 لەگەڕەكی عەسكەری قەزای خورماتو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بەئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیەكدا بەسەختی برینداربووەو دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە شەهید بووە. 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: هاووڵاتیەكە ناوی حەسەن ئەحمەد غەفارەو لەپێكهاتەی عەرەبی سوننەیە ئاوارەی ناحیەی سلێمانبەگەو لەئێستادا نیشتەجێ لەقەزاكەیە.

رونیشیكردەوە لە پاش ئاگاداركردنەوەیان هێزە ئەمنیەكانی قەزاكە لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە.

PUKmedia  دڵنیا مەحمود  - خورماتوو

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket