سیدنی پۆلاك.. ئه‌ستێره‌یه‌كی فیلمی رۆمانسی له هۆڵیود
ئەدەب وهونەر 02:54 PM - 2015-10-01سیدنی پۆلاك
به‌یه‌كێك له‌ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌كانی فیلمی رۆمانسی داده‌نرێت له‌سینه‌مای ئه‌مریكادا، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌كته‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم بووه، سیدنی پۆلاك له‌ناوچه‌ی لافیت له 1/ی ته‌ممووزی ساڵی 1934 له‌ویلایه‌تی ئه‌ندیانا له‌ئه‌مریكا له‌دایكبووه، پێشتر خه‌وی به‌وه‌وه ده‌بینی كه ببێته پزیشكی ددان، به‌ڵام دواتر‌و له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا له‌شاری نیویۆرك روویكرده بواری نواندن.
سیدنی پۆلاك به‌درێژایی ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆی وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌رهێنه‌رێكی ناوداری سینه‌مای هۆڵیود كاریكردووه، كه دیارترینیان: (ودی ئالن و رۆبه‌رت ئاڵتمان)ـه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پۆلێك ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای هۆڵیود كاریكردووه، بۆنموونه 7 جار له‌گه‌ڵ (رۆبه‌رت رێدفۆرد) ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای ئه‌مریكی كردووه‌و له دوو بۆنه‌ی تریشدا له‌گه‌ڵ (پۆل نیومان) كاریكردووه، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ (میریل ستریپ، باربارا ستریسند، داستن هۆڤمان و تۆم كروز) كاریكردووه، له‌هه‌مانكاتدا چه‌ندین فیلمیشی به‌رهه‌مهێناوه.
له‌ته‌مه‌نی 20 ساڵیداو بۆ ماوه‌یه‌ك مامۆستای هونه‌ری نواندن بووه، دواتر به‌هۆی په‌یوه‌ندیكردنی به‌سوپای ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و پیشه‌یه‌ی دووركه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تا، سیدنی پۆلاك له‌بواری شانۆدا كاریكردووه‌و دواتر كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ند زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كردووه‌و پاشان به‌ره‌و لۆس ئه‌نجلوس سه‌فه‌ری كردووه‌و هه‌رله‌وێ له‌ساڵی 1965 فیلمی (The Slender Thread)ی ده‌رهێناوه.
له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، سیدنی پۆلاك چه‌ند فیلمێكی جوانی ده‌رهێنا، كه ئه‌و فیلمانه به‌شێوازی كلاسیك ناوزه‌د ده‌كرێن و دیارترینیان: (ئه‌وان ئه‌سپه‌كان ده‌كوژن و ساڵه خۆشه‌كانمان)ـه.
ساڵی 1982 كاندیدی خه‌ڵاتی ئۆسكار بوو وه‌ك باشترین ده‌رهێنه‌ر له‌فیلمی (Tootsie)، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه‌ی پێنه‌به‌خشراو دواتر له‌ساڵی 1986 خه‌ڵاتی باشترین ئۆسكارو باشترین به‌رهه‌مهێنه‌ری له‌فیلمی (Out of Africa) وه‌رگرت، كه هه‌ر ئه‌و فیلمه 5 خه‌ڵاتی تری ئۆسكاری پێبه‌خشرا.
ساڵی 1990 فیلمی (هاڤانا)ی ده‌رهێنا، كه ئه‌م فیلمه له‌ڕووی بازرگانییه‌وه شكستی هێناو دواتر له‌ساڵی 1993 به‌گوڕوتینێكی نوێوه گه‌ڕایه‌وه ناو گۆڕه‌پانی سینه‌ماو ئه‌مجاره فیلمی (The Firm)ی ده‌رهێنا له‌نواندنی (توم كروز) بوو، فیلمه‌كه‌ش له‌ڕۆمانێكی نووسه‌ری ئه‌مریكی (جۆن گریشام)ـه‌وه وه‌رگیرابوو.
ساڵی 2007 وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ "جۆرج كلۆنی" به‌شداری له‌فیلمی (میكل كلایتۆن) كرد، كه ئه‌و فیلمه بۆ 7 خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندید كرابوو.
دوابه‌رهه‌می هونه‌ریشی كه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كاری تێدا كرد، فیلمێكی دۆكیۆمێنتی بوو به‌ناوی (Sketches of Frank Gehry) كه باس له‌چیرۆكی ژیانی ئه‌ندازیارێكی بیناسازی ده‌كات، كه نه‌خشه‌ی مۆزه‌خانه‌ی (گوگنهایم)ی له‌شاری بلباو له‌ئیسپانیا كێشاوه.
سیدنی پۆلاك له 26ی ئایاری 2008 و له‌ته‌مه‌نی (73) ساڵیدا، به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
پۆلاك، له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له‌بواری سینه‌ما 2 جار خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه‌و 20 خه‌ڵاتی تری نێوده‌وڵه‌تیشی له‌بواری نواندن و ده‌رهێناندا وه‌رگرتووه‌و بۆ نزیكه‌ی 30 خه‌ڵاتی جۆراوجۆری تریش كاندیدكراوه.
PUKmedia ئا/ ئاكام ئه‌نوه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25