شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی بتوانــم پێـشمهرگهیهكی باشی رێبازی مام جه‌لال بم
ی.ن.ک 01:40 PM - 2015-09-21شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی بتوانــم پێـشمهرگهیهكی باشی رێبازی مام جه‌لال بم
مه‌لا به‌ختیار له‌میانی به‌رنامه‌ی تاوتــــوێــی (NRT)دا:
شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی بتوانــم پێـشمهرگهیهكی باشی رێبازی مام جه‌لال بم
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو (14/9/2015) به‌رنامه‌ی (تاوتوێ)ی كه‌ناڵی NRT دیدارێكی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كرد، كه تێیدا راشكاوانه وه‌ڵامه‌كانی سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به‌پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ههڵوێستو هاوكێشه سیاسییه‌كان، ئایندهی كوردستان‌و پرسی ده‌ستوورو سیستمی په‌رله‌مانی، هاوسه‌نگیی له‌به‌ڕێوه‌بردنی حكومهتو ده‌سه‌ڵات، یه‌كێتیی ناو یهكێتیو چه‌ند بابه‌تێكی گه‌رمی دیكه خسته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌دوای رۆژی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌وه ده‌شێت چه‌ند پێشهاتێكی دیكه هاتبێته ئاراوه، بۆیه وه‌ڵامه‌كان په‌یوه‌ستن به‌و مێژووه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه:
2-2
*باشه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی (30) حوزه‌یران، ئه‌وه‌ی كه لێی په‌شیمانن. ته‌نها له‌زاری سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه گوێم لێنه‌بووه. ئه‌گه‌رنا هه‌مووتان ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌ن. به‌ڵام ده‌مه‌وێ بزانم مه‌به‌ست له‌مه چییه؟ ئایا پێتانوایه ئه‌وه‌ی كردتان هه‌ڵه‌بوو؟ یان زیانتان لێ‌كرد؟
-نازانم لهچهندت بیستووه په‌شیمانن! به‌ڵام لهمنیشت نه‌بیستووه كه بڵێم په‌شیمانین. به‌ڵام وتومانه (30) حوزه‌یران دووباره ناكه‌ینه‌وه. چونكه زهمانو زه‌مینه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی (30)ی حوزه‌یران ته‌واوبوو. هه‌م له‌كوردستان، هه‌م له‌ناوچه‌كه، هه‌م له‌سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ته‌واو بوو.
*هه‌ڵه بوو ئه‌وه‌ی كرا؟
-له‌ناو یه‌كێتی، ده‌توانم بڵێم: به‌شێكی زۆری قه‌واعیدی ئێمه، ره‌خنه‌ی لهڕێكهوتنی (30)ی حوزه‌یران هه‌یه. له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ره‌خنه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی كه رێكه‌وتنامه‌ی (30)ی حوزه‌یران كراوه، من هه‌ر لێره نهبوومو لههۆڵهندابووم. به‌ڵام كه هاتومه‌ته‌وه به‌رگریم لێكردووه. چونكه پێموایه ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی (30)ی حوزه‌یران نه‌بوایه، یهكێتیو پارتی، هه‌ر ئه‌وكاته به‌ڕێژه‌ی (60% بۆ 70%) لێكدهترازاینو مه‌ترسیدار ده‌بوو. ده‌پرسم: ئایا ئێستا چۆن ده‌مانتوانی رووبه‌رووی داعش ببینه‌وه. بۆئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی من باش ده‌ربكه‌وێت، فه‌رموو بائێستا به‌بێ یه‌كێتی سێ لایه‌نه‌كه‌ی تر، بتوانن له‌گه‌ڵ پارتی شتێكی جیاواز بكه‌ن، یان به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو شتێك ره‌تبكه‌نه‌وه! ئایا ده‌كرێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌كرێت بۆ له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌موومان به‌شدارین بۆئه‌وه‌ی سازانی سیاسی بكه‌ین؟ خۆ ئه‌مه دوو ساڵ‌و دوو سێ مانگیش به‌سه‌ر 30ی حوزه‌یراندا تێپه‌ڕی. ئه‌وه‌تا هه‌موومان له‌گه‌ڵ پارتی داده‌نیشین بۆئه‌وه‌ی رێكبكه‌وین، بۆئه‌وه‌ی هه‌م پڕۆژه‌كانمان بچهسپێو هه‌م چاره‌سه‌رێك بۆ پڕۆژه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بدۆزینه‌وه. باشه له‌دوای دوو ساڵ و دوو مانگ ئه‌مه حاڵمان بێت! كه دوو ساڵ‌و دوو مانگ پێش ئێستا یهكێتیو گۆڕان وه‌كو پێویست په‌یوه‌ندیمان نه‌بوو، یهكێتیو هێزه ئیسلامییه‌كان وه‌كو پێویست په‌یوه‌ندیمان نه‌بوو، یهكێتیو پارتیش (30% تا 40%) كێشه كه‌وتبووه نێوانمان، له‌سه‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌حوكمڕانیدا نه‌بوو، له‌حوكمڕانی سیاسی، ئیداری، ئابووری، له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات. وه‌كو یه‌كێتی ناكۆك بووین له‌هه‌ندێك رووه‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌تی عیراق. یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ پارتی ورده ورده له‌سه‌ر باكووری كوردستان، له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ناكۆكی كه‌وتبووه نێوانمان، كۆمه‌ڵێك پرس هه‌بوو مه‌ترسیمان لێی هه‌بوو. بۆیه حه‌زده‌كه‌م بۆ مێژوو بیڵێم: یه‌كێتی هه‌میشه له‌چوار پێنج ساڵی رابردوو، وتومانه بارودۆخی كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه، مه‌ترسی سه‌له‌فییه‌ت، مه‌ترسی تیرۆریست، مه‌ترسی پیلانگێڕی ناوخۆ، هه‌میشه وامانوتووه، بۆیه هه‌میشه توند ده‌ستمانگرتووه به‌وه‌ی هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ پارتی ههبێتو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تریش نه‌رم نه‌رم بڕۆینه پێشه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ریزی یه‌كگرتووی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانین به‌یه‌كگرتوویی بیهێڵینه‌وه. با بۆ مێژوو شتێكت پێ‌بڵێم: «جارێكیان جه‌نابی مام جه‌لال، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مالیكی ئێمه‌ی كۆكرده‌وه. مام جه‌لال رایه‌كی هه‌بوو له‌سه‌ر مالیكی، پارتی‌و جه‌نابی كاك مه‌سعودیش رایه‌كی تریان هه‌بوو. مه‌كته‌بی سیاسی كۆكرده‌وه‌و وتی: رای خۆتان بڵێن. ئێمه وتمان: به‌شبه‌حاڵی خۆمان كتومت سیاسه‌تی پارتیمان قبوڵ نییه‌و بڕیاره‌كانی پارتی‌و جه‌نابی كاك مهسعودمان قبوڵ نییه بۆ كێشه‌كانی به‌غدادو مالیكی. به‌ڵام ریزی كورد بۆ خاتری مالیكی تێكنادهین. مام جه‌لال قسه‌كه‌ی ئێمه‌ی قبوڵ كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه جه‌نابی مام جه‌لال له‌هه‌ندێ رووه‌وه جیاوازیی هه‌بوو له‌گه‌ڵمان. به‌ڵام قسه‌كه‌ی ئێمه‌ی قبوڵكرد، له‌به‌ر یه‌كڕیزیی میله‌ته‌كه قبوڵی كرد. ئێمه ئاوه‌ها مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا كردووه.
*باشه، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی (30) حوزه‌یران، كه یه‌كێتی نایه‌وێت دووباره‌ی بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا دهگوزهرێتو ئه‌وه‌ی پارتی داوای ده‌كات، به‌ئاشكراش هه‌مووتان ئه‌وه‌تان ده‌ربڕیوه كه لاریتان نییه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه! ئه‌مه هه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی (30) حوزه‌یران نییه؟
-پێش ئه‌وه ده‌مانه‌وێت پارتی لاری نه‌بێت له‌و پڕۆسه هاوبه‌شانه‌دا.
*ئێستا سێ هاوڕێشتان هه‌یه، ده‌تانه‌وێت چوار لایه‌ن، له‌گه‌ڵ پارتی، ئه‌گه‌ر بڵێین دووباره كردنه‌وه‌ی (30) حوزه‌یرانه، یاخود دوو ساڵی تر درێژكردنه‌وه‌یه بۆ مه‌سعود بارزانی. وانییه؟
-به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه، پڕۆژه چوار قۆڵییه‌كه پێیكراو به‌ته‌ندروستی چووه پێشه‌وه‌و چووه خزمه‌تی دیموكراسی له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا، بێگومان یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌كان بۆیه به‌رده‌وامه، بۆئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه بۆ كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم. به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌كو ئاماژه‌شم پێدا، هیچ لایه‌نێك به‌ڕه‌هایی نه‌یوتووه ئه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمه، قبوڵمان نییه كاك مه‌سعود بێت. له‌كاتێكدا براده‌رانی پارتی، خۆیان ده‌ڵێن: كاك مه‌سعود له‌ڕووی یاساییه‌وه بۆی نییه خۆی هه‌ڵبژێرێت. ئێ باشه، كه خۆتان واده‌ڵێن، ئه‌ی بۆ دێن به‌رامبه‌ر به‌ئێمه ده‌ڵێن: ده‌بێ ویلایه‌تی كاك مه‌سعود بۆ دوو ساڵی تر‌و به‌هه‌موو دهسهڵاتهكانیشییهوه قبوڵتان بێت. به‌رای من، هه‌ر ئه‌مه‌م مانگ‌و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ته‌له‌فۆن به‌برای به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی وتوه. وتی: چیمان بكردایه باش بوو، كه ئێوه (23)ی حوزه‌یران ئه‌و پڕۆژه‌یه‌تان پێشكه‌شكردبوو. پێموته‌وه: پێش پڕۆژه‌كه‌و دوای پڕۆژه‌كه ده‌بوو كاك مه‌سعود به‌یاننامه‌یه‌ك دهربكاتو بڵی: تائێستا سه‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه بووم، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌توانن چاره‌سه‌رێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بدۆزنه‌وه‌و حزبه سیاسییه‌كان بسازێن له‌سه‌ری، ئه‌وا من بم یان من نه‌بم كێشه نه‌بێ به‌لاتانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت من بم، ئه‌وا فه‌رموو بڕیارێكی له‌سه‌ر بده‌ن. ئایه ئه‌وكاته ئاراسته‌ی گفتوگۆكان ئارامترو جوانتر نه‌ده‌بوو؟ نه‌ك بێن بڵێن له‌ڕووی یاساییه‌وه كاك مه‌سعود بۆی نییه خۆی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ده‌بێ دوو ساڵی تری بۆ تازه بكه‌نه‌وه به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه. براده‌رانی پارتی هه‌میشه ده‌ڵێن: «ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی پارتی بشكێنن»! من ئه‌مه به‌ره‌هایی ره‌تده‌كه‌مه‌وه، واتا ئایه ئه‌م بڕیاره‌ی پارتی بۆ دانانه‌وه‌ی دوو ساڵی تر بۆ كاك مه‌سعود به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه كاردانه‌وه‌یه؟ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بڕیاری (24)ی حوزه‌یرانی چوار لایه‌نه‌كه‌یه؟ یان بڕیاری نه‌گۆڕی پارتییه؟! ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌یه، ئه‌وا چاره‌نووسی میلله‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای كاردانه‌وه دانانرێت. ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌و به‌ئارامی ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وا پێویسته ئه‌وه لابه‌رن كه ئهسڵو ئه‌ساسی نییه گوایه ئێمه ده‌مانه‌وێ ئیراده‌ی پارتی بشكێنین. چونكه له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئیراده‌ی پارتی شكاندن، ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م. یه‌كێتی باش له‌وه تێگهیشتوینو موزایه‌ده‌ش ناكه‌ین. ناشزانین چ لایه‌نێك موزایه‌ده دهكاتو ئومێده‌وارم هیچ لایه‌نێكیش موزایه‌ده‌یه نه‌كات. چونكه یه‌كێتی نهموزایهده له‌پارتی قبوڵده‌كه‌ین، نه لهگۆڕانیشی قبوڵ ده‌كه‌ین، نه له‌هێزه‌كانی تر‌و نه لهئیسلامیهكانیشی قبوڵ ده‌كه‌ین، نه‌خۆشمان موزایه‌ده ده‌كه‌ین. یه‌كێتی هه‌میشه ئه‌زموونێكی زۆری وه‌رگرتووه له‌مێژوو، به‌به‌رده‌وامی ده‌مانه‌وێت بهشێكبین له‌چاره‌سه‌ر، نامانه‌وێت بهشێكبین له‌كێشه. به‌ڵام چاره‌سه‌ر به‌پێی ئیستحقاقاتی مێژوویی، نه‌ك چاره‌سه‌ر هه‌ر نه‌رم نه‌رم. چونكه باوه‌ڕناكه‌م له‌مێژووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌مان بچێته پێشه‌وه، بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه‌مان بچێته پێشه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌وروبه‌ر كاردانه‌وه‌و بواری پیلانگێڕیی بۆ هیچ لایه‌ك نه‌ڕه‌خسێت، له‌یه‌كێتی نه‌رمتر هه‌بێت له‌حوكمڕانی. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌حوكمڕانی نه‌رم بووین، به‌رامبه‌ر به‌پارتی. نامه‌وێ ئێستا زووخاوی ئه‌وه بڕێژم كه له‌كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كانیشدا چیمان به‌پارتی وتووه، كه به‌مجۆره حوكمڕانییه‌ی پارتی، یه‌كێتی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا رازی نه‌بووین. ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێكه‌وه‌بووین، به‌رده‌وام وتومانه هاوسه‌نگی له‌م حكومه‌ته‌دا نییه! به‌رده‌وام وتومانه وهزارهتهكانتان كۆنتڕۆڵ كردووه‌و به‌رده‌وام وتومانه پاراستن له‌ناو هه‌موو وهزارهتهكاندایهو بهخهڵكیشمان وتوه كه هاوسه‌نگی له‌ناو حوكمڕانیدا نییه.
*خۆ قه‌ت بهخهڵكتان نه‌وتووه‌و ئێستاش پارتی هه‌میشه ده‌ڵێت یه‌كێتی شه‌ریكه به‌شمانه لهحوكمڕانیو به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تدا!
-كارزان گیان.. به‌رده‌وام له‌دوو ساڵی رابردوودا وتومانه یه‌كێتی خه‌بات ده‌كات بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بگێڕینه‌وه. ئه‌مه‌شمان لهبهلاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سهركردایهتیو له‌مه‌كته‌بی سیاسی وتومانه‌و لهدیدارهكانیشدا وتومانه. به‌پارتیمان وتووه‌و ئه‌وانیش وتویانه راسته‌و لیژنه دادهنێینو تائێستاش كه من قسه‌ده‌كه‌م، هاوسه‌نگی له‌یه‌ك وه‌زاره‌تدا نییه، له‌یه‌ك وه‌زاره‌تدا نه هاوسه‌نگی یهكێتیو پارتی هه‌یه، نه پارتی‌و لایه‌نه‌كانی تریش هه‌یه. با لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بێت حه‌كه‌م بێت‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م حكومه‌ته بكات، بزانێ هاوسه‌نگی له‌م وه‌زاره‌تانه‌دا هه‌یه؟
*خۆ به‌زۆر حكومه‌تتان پێ ته‌شكیل نه‌كراوه، پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووه له‌گه‌ڵتان دانیشتووه‌و خۆتان رازیبوون به‌و به‌شانه‌ی پێتاندراوه، ئه‌م قسه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان راسته؟
-یه‌كه‌م یه‌كێتیی، حكومه‌ته‌كه به‌هی خۆمان ده‌زانین‌و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م حكومهتهین. له‌به‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری نابین‌و هیچ لایه‌كیش ناتوانێت له‌سیسته‌می فیدراڵ، له‌تێزی فیدراڵ، له‌دامه‌زراندنی فیدراڵ، له‌پێشنیازی دروستكردنی وهزارهتهكانو له‌فڕێدانی مه‌جلیسی تهشریعیو مه‌جلیسی ته‌نفیزی، له‌م ستراتیژه تازه‌یه‌ی كه له‌دوای فیدراڵ هاتۆته پێشه‌وه، هیچ لایه‌نێك ناتوانێت نكوڵی له‌و راستییه بكات كه یه‌كێتی دامه‌زرێنه‌ره، به‌شدار نین. شانازی دامهزراندنو راگه‌یاندنی فیدراڵ‌و گۆڕینی ته‌واوی چه‌مكه‌كانی ئۆتۆنۆمی هی یه‌كێتییه. له‌به‌رئه‌وه یه‌كێتیی به‌شدارنییه، راسته ئارام ده‌گرین، به‌ڵێ یه‌كێتی ته‌حه‌مول ده‌كات. یه‌كێتیی حزبێكی وه‌ها نییه كه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانمان به(70) دهنگو (1000) ده‌نگ له‌و كۆمیته‌و له‌و سوپا بۆ كۆبكه‌ینه‌وه‌و ده‌نگی بۆ بهێنین. ئێمه یه‌كێتیین، ئه‌مه یه‌كێتییه. به‌رگه‌ی یه‌كێتی به‌هه‌ستێكی لێپرسراوانه‌ی مێژوویی ته‌ماشا بكرێت باشه.
*لهوتارهكانتدا به‌دیاریكراوی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه باس لهڕێكهوتنی نێوان مام جهلالو مه‌سعود بارزانی له‌ساڵی (2002)دا له‌شوێنێكدا، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان داوای ده‌ستپێشخه‌ری له‌مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌یت. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه چییه؟ واتا پێتوایه بارزانی ده‌توانێت چی بكات؟ چونكه بارزانی بۆخۆی له‌گه‌ڵ حزبه بچووكه‌كان وتبووی ئه‌وه‌ی (19) ئاب روویدا ئه‌وه كوده‌تا بوو! ئه‌گینا ئه‌و خۆی به‌نیازبووه كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م پۆسته ببێت! تۆ خۆت ئاگاداری شتێكی له‌و جۆره بویت؟
-ئه‌و قسانه‌ی كه كردم له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه، له‌سه‌ر سیاسه‌تی یه‌كێتی، له‌سه‌ر هاوسه‌نگی، له‌سه‌ر هه‌یبه‌تی یهكێتییو رهچهشكاندنهكانی یه‌كێتی. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌سه‌ر پرنسیپی ده‌ستوورو پڕۆژه‌كان تۆزقاڵێك سازش ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه رێم لێناگرێت، بڵێم: وه‌كو یه‌كێتی له‌و (17) لایه‌نه كه به‌شداربوون، باوه‌ڕناكه‌م له‌یه‌كێتی باشتر ئه‌همیه‌تی كه‌سایه‌تی كاك مه‌سعود تێبگه‌ن. له‌ئه‌زموونه‌كانی یه‌كێتی له‌ساڵی (2002)ه‌وه تائێستا‌و له‌به‌ره‌ی كوردستانیشه‌وه بیهێنه‌ره‌وه، باش باش له‌وه تێده‌گه‌ین، جه‌نابی مام جه‌لال، كه ئه‌ندازیاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه له‌نێوان یهكێتیو پارتی، پارتیش تێده‌گات له‌یه‌كێتی كه: یه‌كێتی ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی له‌پارتی بترازێین، چ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه په‌یدا ده‌بێت! ئێمه‌ش تێده‌گه‌ین كه ئه‌گه‌ر پارتی به‌ته‌واوه‌تی بترازێ چ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه په‌یدا ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه نه جه‌نابی كاك مه‌سعود، نه‌پارتی باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر كه كردویانه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌بێت وای پیشانبده‌ن كه له‌یه‌كێتی باشتر هه‌یه، كه لهئههمیهتی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تێده‌گات. یه‌كێتی خوێنی داوه‌و ئه‌زموونی له‌و په‌یوه‌ندییه وه‌رگرتووه. لای تر هه‌یه له‌دوای راپه‌ڕین دروستبووه‌و لای تریش هه‌یه هه‌مووی سێ ساڵه دروستبووه‌و ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانه. ئه‌مه چی تێده‌گات، چۆن به‌قه‌ده‌ر یه‌كێتی ده‌توانێ له‌م هاوكێشه‌یه تێبگات.
*ئه‌م قسه‌یه‌ی تۆ كه‌م بینیی ئه‌و وزه نوێیه نییه كه ده‌یه‌وێ بێته ناو دنیای سیاسه‌ته‌وه؟
-نه‌خێر.. ئێستا بچمه ده‌ره‌وه‌و یه‌كێكی تر بێته پێشه‌وه‌و ببێ به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان، رێزی ده‌گرم. به‌ڵام باسی رووداوه‌كانی مێژوو، باسی ئه‌همییه‌تی په‌یوه‌ندیی یهكێتیو پارتی ده‌كه‌م. ئه‌م ئه‌زموونه له‌سه‌ر كۆڵه‌گه‌ی یهكێتیو پارتی بنیاتنراوه‌و راگیراوه. كۆڵه‌گه‌ی جه‌ماوه‌ر شتێكه‌و حوكمڕانی شتێكی تره. سهنگهرهكانو شه‌هیده‌كانیش شتێكی ترن. ژماره‌ی فه‌رمانده‌كانمان، ژماره‌ی شه‌هیده فه‌رمانده‌كانمان، ژماره‌ی پێشمهرگهكانمانو هه‌ڵمه‌تی قاره‌مانانه‌ی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانمان لهشهڕگهكاندا، ئه‌مانه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه هه‌یه، كه حزبێك كه‌مه، یان حزبێك زۆره. ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به‌پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژی مێژووییه‌وه هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و حزبانه‌ش شانازیی به‌و قوربانیانه‌وه ده‌كه‌ن، كه یهكێتیو پارتی ده‌یبه‌خشین. بۆیه ده‌مه‌وێ روونیبكه‌مه‌وه، كه گرنگیی په‌یوه‌ندیی یهكێتیو پارتی، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه كه حه‌ڤده حزب یان چوارده، حه‌وت یان پێنج حزب كۆده‌بێته‌وه. ئه‌مه بونیادنراوی مێژوییه، به‌هه‌موو كێشه‌و خوێنهكهشییهوه. ئێمه وامانلێهاتووه كه ئه‌م ئه‌زموونه، له‌سه‌ر هه‌ردوو كۆڵهگهكهمان بونیادنراوه.
*له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتم كه‌م ماوه، ده‌مه‌وێ بیقۆزمه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی تر كه ده‌مه‌وێ باسیان بكه‌ین. تهنزنووسێك ده‌نووسێت: له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ده‌كرێت، كۆبوونه‌وه‌ی چوار قۆڵی ده‌كرێت، یان ئه‌و ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌ی چوار زائید یهكو سێ زائید یه‌ك ئه‌نجامده‌درێت، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك ته‌قسیم سێش هه‌یه، كه مه‌به‌ستی یه‌كێتییه كه به‌سه‌ر سێ باڵدا دابه‌شبووه‌و رای جیاوازیان هه‌یه. ده‌مه‌وێت لێره‌وه بچمه ناو ئه‌وه‌ی كه كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چۆنه؟ هه‌موو ئه‌وانه رای جیاوازه، یان باڵه‌كانی ناو یه‌كێتیی هاوڕان له‌پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا؟
-دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی غائیبی تێدانه‌بوو. راگه‌یه‌ندراوی سه‌ركردایه‌تیمان بڵاوكردۆته‌وه، خاڵ به‌خاڵ، كه پێنج خاڵه، هه‌موویمان بڵاوكردۆته‌وه. یه‌كێتیی ئێستا ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
*به‌ڵام ده‌وترێت، به‌تایبه‌ت مه‌لا به‌ختیار، رای جیایه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لهباڵهكان! بۆیه ناشتوانێ له‌م بابه‌ته‌دا له‌سه‌ر هیچ كام له‌و باڵانه خۆی حساب بكات، یان نزیك له‌و باڵانه ده‌ربكه‌وێ؟ به‌نموونه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێ پێشتر له‌زۆر بابه‌تدا، كاك به‌ختیار، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان حه‌ماسی قسه‌ی كردووه‌و ده‌سته‌واژه‌كانی قبوڵمان نییه‌و قبوڵی ناكه‌ین، به‌ڵام ئێستا زۆر نهرمترو ئارامتر قسه ده‌كات؟
-جارێكیان له‌جه‌نابی مام جه‌لالم پرسی، وتم: مام جه‌لال ئه‌وه‌ته‌ی بویت به‌سه‌رۆك كۆمار، زۆر ئارام‌و نه‌رمیت! به‌ڵام جاران له‌شاخ ئاوا نه‌بویت؟ وتی: مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوێتییهكهیه. لێپرسراوێتی سه‌رۆك كۆمار به‌هه‌موو ئه‌و كێشانه‌وه ناتوانم وه‌كو سكرتێری یه‌كێتی بم، یان وه‌كو فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بم. وتیشی: خۆت ده‌زانێت له‌فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و لهسكرتێری یه‌كێتی، له‌كۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له‌دا قاتع بووم، به‌هاوڕێیه‌تی ئێوه سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڵام ئێستا سه‌رۆك كۆمارم. هه‌موو چاوی له‌وه‌یه له‌كۆشكی سه‌لامدا چۆن بڕیار ده‌ده‌م. منیش ئێستا لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌م. بێگومان به‌شانازیی ده‌زانم، په‌یوه‌ندییه‌كی ئیجابیم له‌گه‌ڵ ئیجابیاتی هه‌موو هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تیدا هه‌بێ. له‌به‌رئه‌وه دوای سلبیاتی كه‌سیش ناكه‌وم. به‌یه‌ك ماوه‌ش به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو هه‌ڤاڵه‌كانم راوهستاومو خۆم به‌به‌شێك له‌چاره‌سه‌ر ده‌زانم. بۆ یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی زۆر نه‌رم ده‌بم. به‌ڵام بۆ به‌رگریی له‌یه‌كێتی هه‌ر مه‌لا بهختیارهكهی جارانم.
*تاكتیكێكی سیاسییه ئه‌وه‌ی كه به‌یه‌ك ماوه به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڤاڵه‌كان ده‌وه‌ستیت؟
-ئه‌زموونێكی سیاسییه بۆ یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی. له‌وتاره‌كه‌مدا كه دیاره خوێندوته‌وه، ده‌ڵێم: له‌دوای (45) ساڵ خه‌بات ئه‌گه‌ر نه‌توانم ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌مه بۆ په‌رله‌مان، بۆ حكومه‌ت، بۆ یه‌كێتی، بۆ سازان به‌كاری بهێنم، ئه‌ی بۆ كه‌ی هه‌ڵیده‌گرم. تا ماڵ وه‌ستابێ، بۆ مزگه‌وت حه‌رامه! ئه‌مه‌ش قسه‌ی ئیسلامییه‌كانه‌و ئیدیۆمێكی كوردیشه. هه‌موو ئه‌وانه‌شی باوه‌ڕدارن به‌ئیسلام، پێیانوایه تا ماڵی خۆت وه‌ستابێ بۆ مزگه‌وت به‌هه‌موو پیرۆزییه‌كانه‌وه حه‌رامه. بۆیه تا یه‌كێتی وه‌ستابێ، بێگومان هه‌موو ئه‌وانی تر مزگه‌وتن. یه‌كێتی ماڵی منه، یه‌كێتی بیلبیللهی چاوی منه.
*به‌ڵام هه‌میشه وادهركهوتووه، خۆشت وانیشانداوه كه تۆ لهخهتو باڵی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیت. به‌ڵام ئه‌مه زۆرجار وا ده‌رناكه‌وێت، به‌تایبه‌تی كه له‌م دواییانه‌دا، نزیك له‌و خه‌ته‌ی كه دكتۆر به‌رهه‌م وه‌ك جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، رابه‌رایه‌تی ده‌كات، یان هه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تری بۆ به‌كاربهێنین، نزیك له‌و یا له‌بۆچوونه‌كانی ده‌ركه‌وتیت!
-مام جه‌لال خه‌تی نه‌بوو. خۆی ده‌ڵێت هه‌مووتان بهخوشكو برای خۆم ده‌زانم، له‌هه‌مووتان نزیكم. له‌راستیدا مام جه‌لال خه‌تی نه‌بوو. كاكه ئه‌مه تهفسیراتو وهلائاتو پاساو هێنانه‌وه‌یه. به‌ڵام ئێستاش بچۆ مام جه‌لال دوو وشه بڵێت، ده‌ڵێت «یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی». ده‌شڵێت سه‌روه‌ریمان، مانه‌وه‌مان، گه‌شه‌كردنمان، به‌نده به‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه». شانازیش به‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر بتوانم، پێشمه‌رگه‌یه‌كی باشی رێبازی مام جه‌لال بم‌و به‌رده‌وام بم بۆئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه ستراتیجییه‌ی كه هه‌موو كه‌سێك له‌مام جه‌لال به‌باشی تێنه‌گه‌یشتووه تائێستا، كه هه‌موو كه‌سێك مام جه‌لال ناناسێ وه‌ك مام جه‌لال. خه‌وی مام جه‌لال ناخوێنێته‌وه، وه‌ك مام جه‌لال. ره‌نگه هه‌ندێك بڕیار‌و خوێندنه‌وه‌ی مام جه‌لال هه‌یه، 10ساڵی تریش نه‌توانین شیی بكه‌ینه‌وه بۆ خه‌ڵك، كه ئه‌وه‌نده خه‌وی جوانی هه‌بوو له‌مێژوودا. ئه‌وه‌نده لێكدانه‌وه‌و پێشبینی جوانی هه‌بووه. بۆیه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه پێشمه‌رگه بووم له‌گه‌ڵ مام جهلالو لێشم رازیبووه له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیمدا. ئێستاش ئه‌گه‌ر به‌رگریی له‌یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی بكه‌م، ئه‌وه قه‌ناعه‌تی پیرۆزی مام جه‌لال بووه. ئه‌مه یه‌ك.
دووه‌م، سه‌باره‌ت به برای خۆشه‌ویستم كاكه به‌رهه‌م، ئێستاش دهیڵێمو حه‌زیش ده‌كه‌م ئه‌وه‌تان بۆ مێژوو پێ‌بڵێم، كاتێك هاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پێش ئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار، جه‌نابی دكتۆر فوئاد مه‌عسوم خۆی هه‌ڵبژێرێت، من به‌هه‌موو قه‌ناعه‌تی خۆم حه‌زم ده‌كرد دكتۆر به‌رهه‌م بێت. تهڕهدودم له‌مه نه‌بوو.
*بۆ؟
-له‌به‌ر ئه‌وه كاك به‌رهه‌م توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو، ئه‌زموونی ئه‌وه‌ی هه‌بوو.
*كاك فوئاد نه‌یبوو؟
-ده‌ڵێم پێش ئه‌وه‌ی كاك فوئاد خۆی كاندبد بكات. دیقه‌ت لهقسهكهم بده. به‌هه‌موو بڕوای خۆمه‌وه پشتیوانیی كاك به‌رهه‌مم كردووه. ئێستاش باوه‌ڕم وایه قهناعهتهكهم هه‌ڵه نه‌بووه. كێش به‌هه‌ڵه‌ی دهزانێتو ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت، ئازاده. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌خنه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی من ده‌گرێ. پێموایه به‌هێنده‌ی من ئه‌زموونی نییه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یهكێتیو له‌چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌ناو كێشمه‌كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی. چونكه كۆنترین ئه‌ندامی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسیمو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئێستا هه‌ن، به‌جه‌نابی كاك كۆسره‌ت، جه‌نابی كاك بهرههمو جه‌نابی هێرۆخانیشهوه، هیچ كه‌سێك له‌م هه‌ڤاڵانه پێش من، ئه‌ندامی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسی نه‌بووه‌و ئه‌و وێستگه چاره‌نوسسازانه‌ی له‌شه‌ڕ، لهدانوستاندن، له‌گه‌ڵ عیراق، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، له‌هه‌موویاندا منی تێدابوومو ده‌زانم كه قوتابخانه‌كه‌ی مام جه‌لال، چۆن قوتابخانه‌یه‌كی هاوسه‌نگییه، چۆن قوتابخانه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه. كاتی خۆی كه پاڵپشتی كاك به‌رهه‌مم كردووه، وه‌ك كاك به‌رهه‌م بووه نه‌ك وه‌كو ته‌كه‌تول. به‌ڵكو به‌شێك لهقهناعهتهكهم بۆ ئه‌وه‌بوو كه ورده ورده به‌ڵكو ئیتر رۆحیه‌تی ته‌كه‌تول له‌ناو یه‌كێتی كه‌م بكه‌ینه‌وه.
*ئه‌وه‌ی له‌باكور رووده‌دات سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی كوردی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام بۆچی له‌بوونی حاڵه‌تێكی ئاوادا، یه‌كێتی به‌شداریی ده‌كات له‌كۆنگره‌ی ئاك پارتیدا (پارتی داد‌و گه‌شپێدان)ی توركیادا، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌باكوور هه‌ڵوێست نه‌بینرا؟
-كاتێك یه‌كێتیمان دامه‌زراند، ئه‌وه به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندن به‌پێنج زمان ههڵمانواسیووه، له‌م رێڕهوهدایهو بچن ته‌ماشای بكه‌ن. دروشمی رووخانی سه‌داممان به‌رز كردبۆوه. (20/7/1977) كه مام جه‌لال هاته‌وه، دوای دوومانگو نیو سه‌دام ناردی بۆ مفاوه‌زات. سه‌دام نامه‌یه‌كی به‌بێ ئیمزای خۆی نوسیبوو. داوای ئه‌وه ده‌كات بچینه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌م كێشه‌یه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێ. له‌نامه‌كه‌شدا ده‌نووسێ (یاسنا من المفاوچات)، به‌ڵام ده‌رگای شۆڕش‌و ده‌وڵه‌ت كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ ئێوه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. یه‌كێتیش دروشمی رووخانی به‌رزكردۆته‌وه. به‌ڵام مام جه‌لال یه‌كسه‌ر رازی بوو بڕوات. ئه‌مه له‌كاتێكدا لهسوریاو دیمه‌شق، لێدوانه‌كانی، قسه‌كانی، گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئه‌وكاته‌ی هه‌موو حزبهكانو ته‌جه‌موعی وه‌ته‌نی عیراقی‌و راگهیاندنو فه‌له‌ستینییه‌كان، كه بۆ روخاندنی سه‌دام خه‌بات ده‌كه‌ین. به‌ڵام راسته‌وخۆ شه‌هید (عه‌لی عه‌سكه‌ری) نارد بۆ به‌غداد. (شێخ محه‌مه‌دی لۆلان) كۆپته‌ری هێنا بۆ دۆڵی گۆستێ. كه ئه‌وكاته له‌دۆڵی گۆستێ بووین. كاك عه‌لی سوار بوو چوو بۆ كه‌ركوك. لهكهركوكیشهوه چوو بۆ به‌غدادو له‌وێ گفتوگۆ كرا‌و به(خوفهی حنین) هاتیشه‌وه. ئه‌وه عه‌ره‌ب قسه‌یه‌كی هه‌یه ده‌ڵێت (خفهی حنین) واتا: هیچ به‌ده‌ستی به‌تاڵ هاته‌وه. دوایی له‌مام جه‌لالمان پرسی، ئاخر مام جه‌لال ده‌تزانی سه‌دام هیچ نادات، ئه‌مه‌ت بۆ كرد؟ بۆ كاك عه‌لی عهسكهریت نارد؟، وتی: «بۆئه‌وه‌ی رۆژێك له‌ڕۆژان، گۆڕانكاری‌و ده‌وڵه‌تان دێنه پێشه‌وه، بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین سه‌دام له‌هیچ حاڵه‌تێكدا هیچ به‌كورد نادات». وتیشی: باش باش دڵنیام سه‌دام هیچ به‌كورد نادات. هه‌ر ئه‌وكاته وتی: له‌ساڵی (1963)وه سه‌دام ده‌ناسم. ئێستا ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه یه‌كێتی حزبێكی حوكمڕانین له‌كوردستاندا، له‌ناو هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ندیمان بهئاك پارتییه‌وه هه‌یه. جه‌نابی مام جه‌لال یه‌كه‌مین كه‌سیش بووه پردی په‌یوه‌ندیی نێوان باكوور‌و توركیای دروستكردووه له‌سه‌رده‌می تورگۆت ئۆزاله‌وه، شه‌ڕ بووه‌و نه‌بووه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌مان نه‌پچڕاندووه. به‌ڵكو ئیستیسماریشمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مافی كورد دابین بكرێت. مانگێكی تر كێ ده‌ڵێ شه‌ڕ ناوهستێتو یه‌كێتیی نابێته‌وه بهناوبژیكار؟
*له‌نووسینه‌وه‌ی بیرهوهرییهكانتدا، له‌شوێنێكدا ده‌ڵێت: «هه‌ندێك حه‌قیقه‌ت هه‌ن، هه‌ڵمگرتوون بۆ ده‌رفه‌تی ره‌خساو! ئه‌و حهقیهتانه چین؟ ئه‌و ده‌رفه‌ته ره‌خساوه كه‌یه؟
-باوه‌ڕبكه، ناتوانم پێشبینی بكه‌م كه‌یه. به‌ڵام حه‌قیقه‌تم زۆر لایه كه هه‌ڵمگرتووه بۆ كاتێك ئایا ده‌توانم هه‌مووی بڵێم یان ناتوانم هه‌مووی بڵێم. به‌ڵام میلله‌ته‌كه‌م دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، هه‌ر هه‌لێك بێته پێشه‌وه، كۆمه‌ڵێك حه‌قیقه‌تی مێژوویی‌و ئێستاش هه‌یه، بێگومان له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌مدا راستگۆ ده‌بم.
*ئه‌ی بۆچی ئێستا بهمیللهتهكهتی ناڵێیت؟
-ناتوانم.. من كه‌سێكی حزبیم. لێپرسراوێتیم هه‌یه له‌م حزبه‌دا. حزبه‌كه‌م له‌ململانێدایه، حزبه‌كه‌م له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تی ئاڵۆزدا سیاسه‌ت ده‌كات. بۆیه سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كه‌م زۆر زۆر گرنگتره له‌وه‌ی من حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێم یان نایڵێم.
*له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، كۆمێنتێكی زۆرم بۆ هاتووه له‌سه‌ر لێدوانێكی تۆ له‌سه‌ر كاره‌با، كه كاتی خۆی ده‌ڵێیت: ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتوو كاره‌با چاك نه‌بوو، ده‌ست لهكاردهكێشمهوه؟
-نا.. نه‌خێر. ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر كاره‌با ساڵێكی تر چاك نه‌بوو، ئه‌وا پێویسته حكومه‌ت ئیستقاله بكات. وام وتووه. به‌ڕاستی ئه‌و حكومه‌ته‌ش هه‌وڵێكی باشیداو به‌شێكی زۆری كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركرد. به‌ڵام نه‌یتوانی هه‌موو كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌وه‌نه‌بێ، بڵێین حكومه‌ته‌كه ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشتبێ. منیش هیچ كاتێك له‌حكومه‌ت نه‌بووم.
*هه‌ر سه‌رنجێكت هه‌بێ، ده‌توانن لێره‌وه رایبگه‌یه‌نن.
-ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم: ئومێده‌وارم بسازێین. كه ئه‌م میلله‌ته به‌م برسێتی‌و نه‌هامه‌تییه، چاوی ئومێدی بڕیوه‌ته ئێمه بۆ سازان. ئومێده‌وارم، جه‌نابی كاك مه‌سعود، پارتی، هه‌موو ئه‌م حزبانه، بتوانین بسازێینو میلله‌ته‌كه‌مان بۆ قۆناغێكی باڵاتری دیموكراسی بگوازینه‌وه.
*مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته، سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی كه میوانی تاوتوێ بوون.
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25