riklam

خانمی یه‌كه‌م: كۆمه‌كی مرۆیی زیاتری لێقه‌وماوان بكرێت

عیراق 02:52 PM - 2015-09-03
.

.

ئه‌مرۆ 3-9-2015 روناك مسته‌فا خانمی یه‌كه‌می عیراق پێشوازیكرد له‌ د.ویساب دلیمی سه‌رۆكی رێخراوی چادرگایی عیراق و ئه‌ندانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا د.ویساب دلێمی روناكی خسته‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان بۆ لێقه‌وماوان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی "چادرگای عێراق" بۆ پێشوازیكردن له‌ئاواره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار.

خانمی یه‌كه‌م باسی له‌و كێشه‌و ئاسته‌نگانه‌ كرد كه‌ ئاواره‌كان به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییانه‌ی كه‌ به‌ڵێنی دابوو بێگه‌یه‌نێت به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو به‌دواداچوونیش بكات بۆ جێبه‌جێكردنیان، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ گرنگی راسته‌وخۆ ده‌دات به‌بارودۆخی ئاواره‌كان، ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا بۆ دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانیان و فه‌راهه‌مكردنی دۆخێكی گونجاو بۆیان تا زامنی ژیانێكی شكۆمه‌ند بكات تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونیان.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا خانمی یه‌كه‌می عیراق گرنگی خستنه‌گه‌ڕی دوو ئه‌وه‌نده‌ی تری هه‌وڵه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌ له‌پێناو دابینكردنی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئاواره‌كان، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ پێویسته‌ ته‌نها یارمه‌تی خۆراك و ته‌ندروستی پێشكه‌ش نه‌كرێت، به‌ڵكو رێوشوێنی خوێندن بۆ رۆڵه‌ی ئاواره‌كان دابینبكرێت، به‌تایبه‌ت كه‌ وه‌رزی خوێندن نزیكده‌بێته‌وه‌.

د.دلێمی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خانمی یه‌كه‌می عیراق ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر گرنگیپێدان و چاودێریكردنی ئاواره‌كان و هه‌وڵه‌ چڕوپڕه‌كانی بۆ یارمه‌تیدان و درێژكردنی ده‌ستی یارمه‌تی بۆیان.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا د.ویساب دلێمی قه‌ڵغانی رێخراوی "چادرگای عیراق" به‌خشی به‌خانمی یه‌كه‌م له‌پای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه‌ نیشانیداوه‌ بۆ پشتیوانیكردنی هه‌واڵه‌كانی رێخراوه‌كه‌ بۆ كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان.

خانمی یه‌كه‌می عیراق له‌ 9-5-2015 كۆمه‌ڵگه‌ی "چادرگای عیراق" بۆ پێشوازیكردن له‌ئاواره‌كان له‌ناوچه‌ی دۆره‌ی به‌غدا به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانی و كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket